پەرتووکخانەی گەورەی ئەسکەندەریە

بڵاوکردنەوە:

شادی غەفوور

نووسەر:

شادی غفور

بینراو:

338

بەش:

مێژوو

ئەسکەندەری گەورە؛ شاری ئەسکەندەریەی میسری دامەزراند و ھەمان ناوی خۆی لێنا، لە کۆتایی باکووری ڕۆژئاوای دەلتای نیل لە دەوروبەری 331 پێش زایین. کاتێک کە هەشت ساڵ دواتر مرد، ئیمپراتۆریەتیەکەی بەسەر ژەنەڕاڵەکانیدا دابەش بوو. یەکێک لەوان، پتۆڵێمی یەکەم سۆتەر، بوو بە فەرمانڕەوای میسر و پایتەختی خۆی لە ئەسکەندەریە دامەزراند. لە سەردەمی پاشایەتی و پاشایەتی نەوەکانیدا، شارەکە وەک یەکێک لە گەورەترین و سەرفرازترین شارەکانی سەردەمی هێلێنیستی (323 پێش زایین بۆ 30 پێش زایین) گەشەی کرد و بوو بە ناوەندێکی بازرگانی گەشەسەندوو و بەندەری دەریایی ناوەڕاست.

 

پەرتووکخانەی ئەسکەندەریە؛ بەزوویی دوایی

دامەزراندنی شاری ئەسکەندەریە لە دەوروبەری 331 پێش زایین دروستکرا، بەڵام ڕوون نییە کە پەرتووکخانەکە لەلایەن ئەسکەندەر، پتۆڵێمی یەکەم یان کوڕەکەی پتۆڵێمی دووەم دامەزراوە. بیرۆکەی پەرتووکخانەکە کاتێک سەریهەڵدا کە یۆناییەک، بە ناوی دیمتریۆسی فاڵروڵ، پێشنیاری دروستکردنی بینایەکی کرد وەک خانووکردن. نەخشەی گەورەی دیمتریۆس بۆ دروست کردنی شوێنێکی فێربوون بوو کە ڕکابەری لیسۆمی بەناوبانگی ئەرستۆ بکات کە (قوتابخانە و پەرتووکخانەیەکی نزیک شاری ئەسینا) بوو. دیمتریۆس پێشنیارەکە پەسەند دەکات و پەرتووکخانەکە دروست دەکات. ناودەبرا موسا، کە ناوی نۆ خوداوەندی یۆنانی هونەرەکان بووە (وشەی مۆزەخانە لە "مۆسیۆن"ەوە وەرگیراوە).

 

زینۆدۆتی ئەفیسوس؛ یەکەم سەرکردەی پەرتووکخانە بوو

ئەو زانا و شاعیرێکی یۆنانی بوو کە لەژێر دەستی هەردوو پتۆلێمی یەکەم و پتۆڵێمی دووەمدا وەک سەرۆکی پەرتووکخانەکە خزمەتی کردووە. ئەو، بەرپرسی دروستکردنی یەکەم چاپی ڕەخنەیی هۆمەر بووە، ھەروەھا هەوڵیدا ئەوە دەستنیشان بکات کە کام بەشی (ئیلیاد و ئۆدیسا) ڕەسەنن و نووسەرانی دواتر زانیاریان لەسەر ئەو بەرھەمە زیاد کردووە. هەروەها، زینۆدۆت کاری هیسۆد و پیندار و شاعیرانی دیکەی دێرینی بژار کردووە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە.

 

پەرتووکخانەی ئەسکەندەریە

پەرتووکخانەی بەناوبانگی میسر بۆ ماوەی شەش سەدە گەشە دەکات و ناوەندی ڕۆشنبیری جیھانی کۆن بووە پێش ئەوەی بکەوێتە وێرانکارییەوە (بسوتێت). پەرتووکخانەی بەناوبانگی ئەسکەندەریەی میسر یەکێک  بووە لە گرنگترین کۆگاکانی زانست و زانیاری لە جیهانی کۆندا. لە سەدەی چوارەمی پێش زاییندا دروست کراوە، بۆ ماوەی شەش سەدە گەشاوە بووە، دەنگۆی ئەوە هەبووە کە نیو ملیۆن پەڕاوی نووسراو لەخۆبگرێت. گەورەترین کۆکراوەی دەستنووسەکان لە جیهانی کۆندا، کە لەوانەی تیایدا هەبووە؛ کارەکانی ئەفلاتون، ئەرستۆ، هۆمەر، هەندێک لە بلیمەتترین بیر و هزرەکانی ئەو سەردەمە لە پەرتووکخانەکە کاریان کردووە، خوێندویانە و فێرکراون.

 

شێوەی پەرتووکخانەکە؛ تەلارسازی پەرتووکخانەی ئەسکەندەریە

پەرتووکخانەکە لە قەبارە و مەودای چەند ساڵێکدا فراوان بووە. کاتێک کە فەرمانڕەوایانی پتۆڵێمیک سوودەکانی بەرزکردنەوەی ناوەندێکی فێرکاری و کلتووریان بینیوە لەناو شارەکەیاندا، یارمەتی و بەخشندەیی پاشایەتی بوو بە هۆی دروستکردنی کۆمەڵێک بینای دەوروبەری مۆسیۆن. هەرچەندە، پلانی وردی پەرتووکخانەکە نازانرێت، بەڵام لە بەرزایدا پەرتووکخانەکە ناوبانگی هەبووە کە هۆڵەکانی وانە وتنەوە، تاقیگە، هۆڵی کۆبوونەوە، باخچە، نانخواردن و تەنانەت باخچەیەکی ئاژەڵانی لەخۆگرتووە. هەروەها، قوتابخانەیەکی پزیشکیشی هەبوو کە قوتابییەکانی ڕاهێنانیان بە پارچەکردنی کادیرانی مرۆڤ کردووە، بەهرەیەکی بێوێنە کە بە دەگمەن لە ئەوروپا پێش سەردەمی ڕێنێسانسی سەدەی 15 ڕاهێنانی پێ دەکرا. وەک وتراوە، مۆسیۆنەکە مۆزەخانەیەک نەبوو بە مانای هاوچەرخی زاراوەکە، بەڵکو زیاتر وەک زانکۆیەک بوو؛ لێرە، کارە وێژەییەکان دەخوێندرانەوە و بیردۆز و گریمانەکان تاوتوێ دەکران.

ئەرشیفی پەرتووکخانەکە، کە دەستنووسەکان تێیدا هەڵگیراون، لەوانەیە بینایەکی جیابووبن لە موسیۆن، هەرچەندە بەتەواوی ڕوون نییە. دەشێت لە بەرزاییدا پەرتووکخانەکە بەپێی ئینسایکلۆپیدیای مێژوویی جیهانی، نیو ملیۆن کاری نووسراوی جیا تێدابێت. ئەرشیفەکان بەرهەمی زۆرێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی یۆنانی کۆنی کلاسیکی لەخۆگرتبوو، لەوانە فەیلەسوفان ئەفلاتۆن و ئەرستۆ و فیتاگۆرس و شاعیرە دراماتیکییەکانی وەک ئیسچیلوس و سۆفۆکلس و ئیوریپیدس. کارەکانی ئەرستۆ وای بۆ دەچن لەلایەن پتۆڵێمی گەورە(باوک)ەوە کڕدرابێ.

نرخ سنوردار نەبوو لایان، فەرمانڕەوایانی پتۆڵێمیکییەکان ئامادەبوون پارەی زۆر بدەن بۆ دەستنووسە جۆراجۆرەکان و بەرھەمی کلتووری وڵاتانی تر، کە، پەرتووکخانەکە چەندین دەستنووسی ئاشوری و فارسی و میسری کۆن و زەردەشتی تێدابووە تا وای لێھاتووە نوێنەری خۆیان دەنارد بۆ وڵاتان بۆ دەستکەوتنی نووسراو و بەرھەمی ئەو وڵاتانە، هۆکارەکەشی حەزی ئەوان بوو بۆ بابەتە وێژەیی و هونەرییەکان.

 

کۆتای پەرتووکخانەکە

پەرتووکخانەی ئەسکەندەریە بە گەورەترین کەڵەکەبوونی زانست و زانیاری جیھانی کۆن دادەنرێت. شوێنێک، کە تاوەکو ئێستاش زۆرێک لە بەرھەمەکانی لە مۆزەخانەی وڵاتان ھێشتراوەتەوە. کاتێک کە پەرتووکخانەکە گەشەی دەکرد، ناوبانگی ئەسکەندەریە وەک شارێکی ئەکادیمی و زاناکان بوو، بەھۆی ئەم بڵاو بوونەوەشی بوو بە جێی سەرنج لەلایەن وڵاتانی ترەوە.

بەدرێژایی مێژووی نزیکەی 1000 ساڵ، پەرتووکخانەکە چەندین جار سوتێنرا، وە بەپێی مێژونووس پەتەلۆک؛ یەکەم کەس کە ئەم تاوانە ئەنجام دەدات جولیوس سیزارە لە ساڵی 48 پێش زیین لە دوای پۆمپی بۆ میسر، قەیسەر بە کەشتییەکی گەورەی بەلەمی میسری لە بەندەری ئەسکەندەریە دابڕدرا. فەرمانی کرد بەلەمەکان بسوتێنن و کەشتییەکە تێکشکێنرا، بەڵام گڕەکان بۆ شار و پەرتووکخانەکە بڵاوبوونەوە. نازانرێت کە چەندە لە پەرتووکخانەکە لەناوچووە وای بۆ دەچن کە بەمەبەست پەرتووکخانەکەی نەسوتاندبێت، بەڵام قەیسەر یەکێک بووە لە فەرمانڕەوا خراپ و ستەمکارەکان کە کارێکی وای لێ چاوەڕێ دەکرێت.

لەدوای ھێرشی یەکەم، پەرتووکخانەکە جارێکی تر نوێ کرایەوە و بۆجاری دووەمیان بەناوبانگترین سووتاندنی پەرتووکخانەکە کەوتە دەست ثۆفیلوس؛ کە لە 385 تا 412 زایینی پاتریارکی ئەسکەندەریە بووە. ئەو پەرستگای سرەپیسی کردە کڵێسایەکی مەسیحی. ئەگەری ئەوە هەیە کە کۆکراوەکە لەلایەن ئەو مەسیحیانەوە تێکشکێنرابێت کە چوونەتە ژوورەوە بۆ پەرستگاکە. هەندێک سەرچاوە دەڵێن نزیکەی لە سەدا 10ی کۆکراوەی پەرتووکخانەکە لە پەرستگای سێراپیس دانرابوو. لە ساڵانی دواتردا، هێرشی مەسیحییەکان دژی پەرتووکخانەکە بەرزبووەوە ئەمەش بوو بە ھۆی کەمبوونەوەی بەرھەمەکان و لەناوچوونیان بۆ جاری دووەم.

دوایین جار بەدەستی موسڵمانەکان پەلاماری پەرتووکخانەکە درا، ساڵی 640 زایینی پاش ئەوەی ئەسکەندەریە کەوتە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانانەوە. دەسەلاتداری موسڵمان، خەلیفە عومەر، دووپاتیکردەوە کە ناوەڕۆکی پەرتووکخانەکە یان پێچەوانەی قورئانە – لەو حاڵەتەدا گومڕان – یان لەگەڵیدا ڕێکدەکەون، بەم شێوەیەش پەرتووکخانەکە سوتێندرا. وای بۆ دەچن کە سوتاندنی نزیکەی 6 مانگی پێچووە بەتەواوەتی، ھیچ شتێک لە پەرتووکخانەکە نەماوەتەوە لە ئێستادا.

 

 

سەرچاوەکان

1. https://whc.unesco.org/en/tentativelists/1822

2. https://ehistory.osu.edu/articles/burning-library-alexandria

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield