نەخۆشی (ADHD) چییە؟

بڵاوکردنەوە:

سۆز عەبدولڕەحمان

نووسەر:

سۆز عەبدولڕەحمان

بینراو:

1223

بەش:

تەندرووستی

نەخۆشی (ADHD) چییە؟

یەکێکە لە باوترین تێکچوونەکانی گەشەکردنی دەمارەکان لە تەمەنی منداڵیدا، بەزۆری یەکەمجار لە منداڵیدا دەستنیشان دەکرێت و زۆرجار تا تەمەنی گەورەیی بەردەوام دەبێت. منداڵانی تووشبوو بە (ADHD) لەوانەیە کێشەیان هەبێت لە گرنگیدان و کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتاریاندا. ڕەنگە، بەبێ بیرکردنەوە لە دەرئەنجامەکە مامەڵە بکەن یان زۆر چالاک بن.

 

هێما و نیشانەکانی:

شتێکی ئاساییە کەوا منداڵ لەم کات بۆ ئەو کات کێشەی  وردبوونەوە و ڕەفتارکردنیان هەبێت. بەڵام، منداڵانی توشبوو بە (ADHD) ڕەفتارانە گەشە ناکەن وە نیشانەکانی بەردەوام دەبێت، لەوانیە توند بن لە مامەڵەکردندا، و دەبنە هۆی کێشە لە قوتابخانە، لە ماڵەوە، یان لەگەڵ هاوڕێیان، وە زۆر شت ون دەکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی کێشە یاخود شتیان زۆر بیردەچێتەوە.

 

نیشانەکانی (ADHD) کە لە منداڵدا دەردەکەوێت:

١ - زۆر چوون بە خەیاڵدا.

٢ - شتیان زۆر لەبیر دەچێتەوە یاخود زۆر شت ون دەکەن.

٣ - شپرزەیی و جوڵەی زۆر بە بەردەوامی.

٤ - زۆر دەدوێن وە هەندێک جار زۆریش خێرا دەدوێن.

٥ - بێ گوێدان بە ئەنجامەکان هەڵەی زۆر دەکەن، یاخود خۆیان تووشی حاڵەتی ترسناکی زۆر دەکەن بێ گوێدان بە ئەنجامەکەی.

٦ - زۆر بۆیان سەختە بەرگەی حەزەکانیان بگرن.

٧ - کێشەیان لەگەڵ نۆرەدا هەیە.

٨ - کێشەیان لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکیدا هەیە.

 

هۆکارەکانی تووشبوون بە (ADHD):

زانایان، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری توشبوون و هۆکارەکانی مەترسی دەکەن لە هەوڵێکدا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی باشتر بۆ بەڕێوبردن و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوونی کەسێک بە (ADHD). هۆکارەکان و هۆکارەکانی مەترسی بۆ (ADHD) نادیارە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی ئێستا دەریدەخەن کە بۆماوەیی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، توێژینەوە نوێیەکان هۆکارە بۆماوەییەکان بە (ADHD) دەبەستنەوە. جگە لە بۆماوەی زانایان لێکۆڵینەوە لە هۆکارە ئەگەرییەکان و هۆکارەکانی تری مەترسی دەکەن لەوانە:

١ - بریندار بوونی مێشک.

٢ - بەرکەوتن بە مەترسییەکانی ژینگە (وەک رصاص) لە کاتی دووگیانی یان لە تەمەنێکی بچووکدا.

٣ - بەکارهێنانی کحول و تووتن لە کاتی دووگیانیدا.

٤ - لەدایکبوونی پێش وەختە.

٥ - کێشی کەم لە کاتی لەدایکبووندا.

توێژینەوەکان، پشتگیری لەو بۆچوونە باوانە ناکەن کە دەڵێن (ADHD) بەهۆی زۆر خواردنی شەکر یاخود زۆر سەیرکردنی تەلەفزیۆن، شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ، یان هۆکارە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکانی وەک هەژاری یان تێکچوونی خێزانییەوەیە.  بێگومان، زۆر شت هەیە، ئەمانە کە ڕەنگە نیشانەکان خراپتر بکەن بەتایبەتی لە هەندێک کەسدا. بەڵام، بەڵگەکان ئەوەندە بەهێز نین کە بتوانین بڵێین ئەوان هۆکاری سەرەکی (ADHD)ـن.

 

جۆرەکانی:

سێ ڕێگەی جیاواز هەیە کە (ADHD) خۆی نیشان دەدات، بەپێی ئەوەی کام جۆری نیشانەکان بەهێزترینە لە تاکەکەدا:

پێشکەشکردنی زۆرینە بێباکی: بۆ تاکەکەس قورسە ئەرکێک ڕێکبخات یان تەواو بکات، گرنگی بە وردەکارییەکان بدات، یان ڕێنماییەکان یان گفتوگۆکان جێبەجێ بکات. کەسەکە بە ئاسانی سەرقاڵ دەبێت یان وردەکارییەکانی ڕۆتینەکانی ڕۆژانە لەبیر دەکات.

پێشکەشکردنی زۆر چالاک-ئیمپاڵسیڤ: کەسەکە زۆر دەجووڵێت و قسە زۆر دەکات.

سەختە بۆ ماوەیەکی زۆر بە هێمن دابنیشیت (بۆ نموونە بۆ ژەمێک یان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی ماڵەوە) منداڵانی بچووکتر لەوانەیە بەردەوام ڕابکەن، باز بدەن یان سەرکەون بە شتدا. تاک، هەست بە نائارامی دەکات و کێشەی لەگەڵ ئیمپاسیڤیەتدا هەیە. کەسێک کە ئیمپاسیڤە، ڕەنگە زۆر قسەکانی کەسانی دیکە ببڕێت، شتەکان لە خەڵک بگرێت، یان لە کاتە نەگونجاوەکاندا قسە بکات. زەحمەتە کەسەکە چاوەڕێی نۆرەی خۆی بکات یان گوێ لە ڕێنماییەکان بگرێت، کەسێک کە ئیمپاسیڤیەتی هەیە، لەوانەیە لە کەسانی دیکە زیاتر ڕووداو و برینداربوونی هەبێت.

جۆری سێیەم بە تێکەڵاو ناسراوە: نیشانەکانی دوو جۆری سەرەوە بە یەکسانی لە کەسەکەدا هەن. لەبەر ئەوەی نیشانەکان دەتوانن بە تێپەڕبوونی کات بگۆڕدرێن، ڕەنگە پێشکەشکردنەکەش و  جۆری بە تێپەڕبوونی کات بگۆڕێت.

 

دەستنیشانکردن:

دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا منداڵێک تووشی (ADHD) بووە یان نا، پرۆسەیەکە کە لە چەند هەنگاوێک پێکدێت. هیچ پشکنینێک نییە بۆ دەستنیشانکردنی (ADHD) و زۆر کێشەی دیکە وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، کێشەی خەو و هەندێک جۆری کەمئەندامی فێربوون، دەتوانن نیشانەکانی هاوشێوەیان هەبێت. هەنگاوێک لە پرۆسەکەدا بریتییە لە پشکنینی پزیشکی، لەوانەش پشکنینی بیستن و بینین، بۆ ڕەتکردنەوەی کێشەکانی دیکەی نیشانەکانی وەک (ADHD). دەستنیشانکردنی نەخۆشی (ADHD) بەزۆری لیستێکی پشکنین لەخۆ دەگرێت بۆ هەڵسەنگاندنی نیشانەکانی (ADHD) و وەرگرتنی مێژووی منداڵ لە دایک و باوک و مامۆستا و هەندێکجاریش منداڵەکە خۆی.

 

چارەسەر:

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، ADHD بە باشترین شێوە بە تێکەڵەیەک لە چارەسەری ڕەفتار و دەرمان چارەسەر دەکرێت. بۆ منداڵانی تەمەنی پێش قوتابخانە (تەمەن ٤ - ٥ ساڵ) کە تووشی ADHD بوون، چارەسەری ڕەفتار، بەتایبەتی ڕاهێنان بۆ دایک و باوک وەک یەکەم هێڵی چارەسەرکردن پێش تاقیکردنەوەی دەرمان پێشنیار دەکرێت. ئەوەی باشترین کاریگەری هەیە دەتوانێت پەیوەست بێت بە منداڵ و خێزانەکەوە. پلانی چارەسەری باش بریتی دەبێت لە چاودێریکردنی ورد، بەدواداچوون و ئەنجامدانی گۆڕانکاری ئەگەر پێویست بوو لە ڕێگادا.

 

بەڕێوەبردنی نیشانەکان:

مانەوە بە تەندرووستی، تەندرووست بوون بۆ هەموو منداڵان گرنگە و دەتوانێت بەتایبەتی بۆ منداڵانی تووشبوو بە (ADHD) گرنگ بێت. جگە لە چارەسەری ڕەفتار و دەرمان، هەبوونی شێوازێکی ژیانی تەندرووست دەتوانێت مامەڵەکردن لەگەڵ نیشانەکانی (ADHD) بۆ منداڵەکەت ئاسانتر بکات.

لێرەدا چەند ڕەفتارێکی تەندرووست دەخەینەڕوو کە ڕەنگە یارمەتیدەر بن:

 ١ - پەرەپێدانی خووی خواردنی تەندرووست، وەک خواردنی میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و هەڵبژاردنی سەرچاوەی پڕۆتینی بێ چەوری.

٢ - بەشداریکردن لە چالاکیی جەستەیی ڕۆژانە بە پشتبەستن بە تەمەن.

٣ - سنووردار کردنی بڕی کاتی شاشەی ڕۆژانە لە تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر و مۆبایل و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی ترەوە.

٤ - وەرگرتنی بڕی پێشنیارکراوی خەوتن لە هەر شەوێکدا بەپێی تەمەن.

 

ADHD لە گەورەکاندا:

(ADHD) دەتوانێت تا تەمەنی گەورەیی بەردەوام بێت.  هەندێک لە گەورەکان تووشی (ADHD) بوون، بەڵام هەرگیز دەستنیشان نەکراون. نیشانەکان، دەتوانن ببنە هۆی کێشە لە شوێنی کار، لە ماڵەوە، یان لەگەڵ پەیوەندییەکان. ڕەنگە نیشانەکانی لە تەمەنە گەورەکاندا جیاواز دەرکەون، بۆ نموونە چالاکیی زۆر وەک نائارامییەکی زۆر دەربکەوێت. نیشانەکان دەتوانن توندتر بن کاتێک داواکارییەکانی تەمەنی گەورەیی زیاد بکەن.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield