جەنگی جیهانی یەکەم
بڵاوکردنەوە:
ناوەندی پەڕنووس
نووسەر:
هێرش ئیدریس ئەمین
بینراو:
276
بەش:
مێژوو
جەنگی جیهانی یەکەم؛ ململانێیەکی گەورەی داگیرکاری جیهانی بوو، لە ساڵانی نێوان ١٩١٤-١٩١٨دا، جەنگەکە ملیۆنان قوربانی و زیانی مادی و مەعنەوی لێ کەووتەوە، بە نزیککەی ٩ ملیۆن کەس لە جەنگەکاندا کووژران و بە نزیکەی ٥ ملیۆنی هاوڵاتی مەدەنی دیکەیش، بەهۆی «برسێتی و قات و قڕی و بۆردوومان و نەخۆشی و داگیرکاری سەربازی»ییەوە بوون بە قوربانی.
هۆکاری سەرەکی بەرپابوونی جەنگەکە؛ دەگەڕێتەوە بۆ کوشتنی «فرانز فێردیناند»یی سەرۆکی ئەوکاتی «نەمسا-مەجەڕ»، کە لەساڵی١٩١٤دا، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە شار و ناوچەکانی ئەو وڵاتە سەردانی وڵاتی سڕبیایی کرد، ئەمما لەکاتی سەردانەکەیدا چەک دەردەهێنرێت و تەقە لە سەرۆکی ئەوکاتی نەمسا-مەجەڕستان دەکرێت، بەڵام لەیەکەم پیلانی کوشتاریدا ڕزگاری دەبێت و هەڵدێت بۆ کوچە و کۆڵانێکی دیکەی هەمان شار، بەڵام بەم هەڵهاتنەی ڕزگاری نابێت و خوێندکارێکی زانکۆی وڵاتی سڕبیا، لە شەقام و کۆڵانێکی دیکە یەخەی دەگرێت و «فێردیناند»دەکوژێت.
جەنگەکە؛ زیاتر لە ٣٠ وڵات تێیدا بەژداربوون، وە ئەکتەری سەرەکی ئەم جەنگەش«ئەڵمانەکان و ڕووسیا و فەڕەنسا» بوون. دواتر «ئەمریکا و عوسمانیەکان»ـیش هاتنە نێو جەنگەکەوە.
«ڕووسیا» چەند ڕۆژێک، دوای کوشتنی «فێردیناند» دژی «سڕبیا» دەوەستێتەوە و سڕبیا تۆمەتباری کردەوەیەکی پیلان بۆ داڕێژاوی کوشتاری دەکات.
هەربۆیە«ڕووسیا» سەربازەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە دژی سڕبیا.
ئەڵمانەکانی هاوپەیمانی سڕبیا، داوا لە ڕووسیا دەکەن؛ هێزەکانیان بکشێننەوە و جەنگ ڕابگرن، بەڵام ڕووسەکان وەڵامی داواکەی ئەڵمانیا نادەنەوە و پشت گوێی دەخەن، هەربەمەش ئەڵمانەکان جەنگ ڕادەگەیەنن دژی ڕووسیا.
لە سەرەتادا و لە یەکەم هێرشدا؛ ئەڵمانییەکان بۆ ئەوەی فەڕەنسای هاوپەیمانی ڕووسیا بڕوخێنێت و پێگەی لە ڕۆژئاوادا بەهێزبکات، بەلجیکای هاوسنووری فەڕەنسا داگیردەکەن.
هەر بەم جەنگەش، بەریتانیای هاوپەیمانی بەلجیکا، پەلکێشی جەنگەکە دەبێت.
لەساڵی ١٩١٥دا، ئەڵمانەکان زۆرترین سەرباز، بۆ بەشی ڕۆژهەڵات دەنێرن، هەر بەمەش ڕووسەکان یەک لەدوای یەک شکست دەهێنن لەناوچەکانی ژێردەسەڵاتییان.
لە ساڵی ١٩١٧دا، ئەمریکا دێتە نێو جەنگەکەوە و دێتە بەرەی:- فەرەنسا، شانشینی یەکگرتوو، ڕووسیا (تا ساڵی ١٩١٧)، ئیتاڵیا و ژاپۆن.
کە دەکاتە دژی هاوپەیمانەکانی:- ئەڵمانیا، نەمسا-مەجارستان، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و بولگاریا.
عوسمانییەکان سەرەتا بە سەرکەووتن دەستیان بە جەنگەکە کرد، بەڵام دواتر بوو بە هۆی لاوازبوونی شانشینی عوسمانی و دواتر بەتەواوەتی شانشینی عوسمانییەکان شکستی هێنا.
بەریتانییەکان و هاوپەیمانەکانیش شانشینەکەیان خستەژێر ڕکێفی خۆیانەوە و لەنێو خۆیاندا بەشیان کرد.
ئەڵمانەکان لەکۆتاییەکانی ساڵی١٩١٧دا، هەستیان بە شکستخواردووی خۆیان کرد و بەدوای ئاشتی دەگەڕان، هەربۆیە لە ساڵی ١٩١٩دا، پەیماننامەی ڤێرسایان واژوو کرد.
کە ئەڵمانیا، لە ئەم پەیماننامەیەدا بەسەری شکایەوە و بە یەکجاری هەرەسی هێنا.
هەربۆیە جەنگیش کۆتایی هات.
بابەتی هاوشێوە
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield