مافه‌كانمان
بڵاوکردنەوە:
محمد مجید
نووسەر:
AJ+ ساحة
بینراو:
417
بەش:
ڕامیاری
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڤیدیۆی ژێرنووسکراویش لە خوارەوە بەردەستە.
ئه‌و بانگه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی زایۆنی ئه‌وروپی كه ئه‌وان له ئێمه له‌پێشترن بۆ موڵكایه‌تی فه‌ڵه‌ستین، به هه‌موو پێوه‌رێك پووچه‌ڵه. بانگه‌شه‌كه له بنچینه‌دا ته‌وراتییه – له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له هه‌موو ئایینه‌كان – ئه‌وه نابێته سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی و نه مافێكی خاوه‌ندارێتی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان گه‌لانێكدا كه تێیدا و له‌سه‌ری هاوڕانین. به‌ڵام هه‌تا ئەگه‌ر بۆ خاتری گفتوگۆ، گێڕا‌وه ته‌وراتییه‌كه به مافێكی خاوه‌ندارێتی مێژوویی دابنێین، جا له فه‌ڵه‌ستین گه‌لانی تری تێدا بووه جگه له جووله‌كه، پێش ئه‌وان و له‌كاتی هه‌بوونی ئه‌واندا و له‌دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتیان. و نیوه‌ی ته‌ورات ده‌رباره‌ی جه‌نگه‌كانی نێوان ئه‌و گه‌لانه و جووله‌كه‌یه و نیوه‌كه‌ی تریش ده‌رباره‌ی تێكه‌ڵبوونه له‌نێوانیاندا تاكو ڕاده‌ی په‌رستنی خودای ئه‌و گه‌لانه‌ی تر له‌لایه‌ن جووله‌كه‌وه و په‌رستنی خودای جووله‌كه لەلایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه. جا چی شتێك له‌پێشبوونێكی تایبه‌ت ده‌دات به وه‌چه‌ی جووله‌كه‌كان له‌مڕۆدا – گه‌ر بۆخاتری گفتوگۆ وای دابنێین كه ئه‌مانه نه‌وه‌ی ئه‌وانن – جگه له وه‌چه‌ی بەدەر له‌وان له دانیشتووانی فه‌ڵه‌ستینی كۆن له خاوه‌ندارێتی خاكه‌كه‌دا؟
پاشان گه‌ر هه‌ر بۆخاتری گفتوگۆ دان بنێین به له‌پێشبوونی جووله‌كه، ئه‌وا تێیاندا هه‌یه كه له‌سه‌ر ئایینه‌كه‌ی خۆیان مانه‌وه و ڕۆمانییه‌كان ده‌ریانیان كرد له‌دوای ڕاپه‌ڕینی "بار كوخبا،" ساڵی 132 ـی زایینی، و تێیاندا هه‌بوو كه له فه‌ڵه‌ستین مایه‌وه و بووه نه‌سڕانی پاشان مسوڵمان بوو و بوو به عه‌ره‌ب. جا چ شتێك مافی خاوه‌ندارێتی خاكه‌كه به‌تایبه‌ت ده‌دات به‌و جووله‌كه‌ی كه جێی هێشتووه، بە جگه له‌وه‌ی كه جێی نه‌هێشتووه و بووه‌ته نه‌سڕانی و پاشان مسوڵمان بۆ نموونه؟
و هه‌موو ئه‌مه‌ش وه‌كو باسمان كرد، بنیات نراوه له‌سه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كه دوو هه‌زار ساڵی مێژوو به‌ته‌واوه‌تی به‌تاڵ بووه له گۆڕینی ئایینی ناجووه‌كان له گه‌لانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین بۆ جووله‌كه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات کە نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆیان به‌ته‌واوه‌تی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نه‌بێت به فه‌ڵه‌ستینی كۆنه‌وه.
جا، خودی ئه‌م گریمانه‌ش به سروشتی دۆخه‌كه هه‌ڵه‌یه، چون مێژوو پڕه له بوونه-جووله‌كه‌ی خه‌ڵكانی نا-عیبرانی. ڕاسته چوونه نێو جووله‌كه لەڕووی ته‌كنیكییه‌وه قورستره له چوونه نێو نه‌سڕانییه‌ت یاخود ئیسلام، به‌ڵام گۆڕینی گه‌لان له ئایینه‌كانی تر بۆ ئه‌م، ڕوویداوه و تاكو ئه‌مڕۆش ڕووده‌دات. و به‌ڵگه‌كان زۆرن، له‌وه‌ته‌ی (یۆحه‌نان) كاهینی گه‌وره‌ی ناسراو به "هێریكانۆس"، فه‌رمانڕه‌وای یه‌هودا، بوونە-جووله‌كه‌ی فه‌رز كرده سه‌ر ته‌واوی گه‌لی ئێدۆمییه‌كان له سه‌ده‌ی دووه‌می پێش زایین، تاكو نووسینه‌كانی (موسای كوڕی مه‌یمون) له سه‌رده‌مه‌كانی ناوه‌ڕاستدا ده‌رباره‌ی مه‌رجه‌كانی بوونی خه‌ڵكی به جووله‌كه، تاكو بوونی كچی چل و پێنجه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به جووله‌كه له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا، له‌كاتێكدا باوباپیری باوكی له ئه‌ڵمانیا و سكۆتله‌نداوه‌ن، و باوباپیری دایكی له چیك و نه‌مساوه‌ن... ئه‌مه ده‌رباره‌ی جوگرافیا.
ده‌رباره‌ی مێژووش، چی وا ده‌كات ئه‌و جووله‌كه‌ی جێی هێشتووه، یان ئه‌و ئیفره‌نجییه‌ی كه به‌م دوایانه بووه‌ته جووله‌كه، له‌پێشتر بێت له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به به‌شی جووله‌كه‌ی مێژووی وڵاته‌كه‌یان؟
جوڵانه‌وه‌ی زایۆنیی ئه‌وروپیی داگیركاریی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رده‌می نوێ‌دا، ته‌نانه‌ت به‌شه جووله‌كه‌كه‌شی دزیوه، جا به‌شی جووله‌كه‌ی مێژووی فه‌ڵه‌ستین به‌شێكه له مێژووی ئێمه، ئێمه‌ی فه‌ڵه‌ستینیی خاوه‌ن وڵات كه تێیدا ماوینه‌وه جا هه‌ر كه‌سێك چ جووله‌كه بێت پاشان بووبێته نه‌سڕانی یان مسوڵمان، یان كه‌سێك كه هه‌ر لەبنه‌ڕه‌ته‌وه جووله‌كه نه‌بووبێ و كه‌سوكاره‌كه‌ی له فه‌ڵه‌ستیندا بووبن له‌پێش جووله‌كه و له‌گه‌ڵیاندا و دوای ئه‌وانیش، یاخود له‌و گه‌لانه‌ی كه زیادبوونه‌ته سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی، و چوونه‌ته سه‌ر ئایینه‌كانی ئه‌مان و به زمانه‌كانیان دواون و هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ كردوون به‌درێژایی هه‌زاران ساڵ. جا مرۆڤێكی فه‌ڵه‌ستینیی عه‌ره‌ب كه باوكانی قوره‌یشی بن بۆ نموونه، ڕه‌نگه له‌نێو دایكانیدا یه‌بوسی و سریانی و یۆنانی و سامری و قیبتیی میسڕی و فارسی و ئاشووری و بابلی و موئابی و ئیدۆمی و نه‌به‌تی و عیبرانی هه‌بێت كه بووەته نه‌سڕانی یاخود مسوڵمان، یان نه‌بووبێ، و هه‌موویان فه‌ڵه‌ستینین.
جا بۆچی ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا، (ثیۆدۆر هێرتزل)ـی له‌دایكبوو له بوداپێشت له مه‌جه‌ڕ، یان (داڤید بن گۆریۆن)ـی له‌دایكبوو له پۆینسك له پۆڵه‌ندا، یاخود كچه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه به‌نزیكه‌یی پێش دوو كاتژمێر بووه‌ته جووله‌كه، له‌پێشتر بێت له‌و فه‌ڵه‌ستینییه عه‌ره‌به به مێژووی دایكان و باوكانی؟
ده‌ڵێم؛ كه خه‌ڵكی ئێستای وڵات كه به عه‌ره‌بی ده‌دوێن له‌پێشترن له جووڵانه‌وه‌ی زایۆنیی ئه‌وروپی به هه‌موو مێژووی فه‌ڵه‌ستین، بت په‌رستییه‌كه‌ی و جووله‌كه‌كه‌ی و نه‌سڕانییه‌كه‌ی و ئیسلامه‌كه‌ی، ڕێك وه‌كو ئه‌وه‌ی كه مێژووی ڕۆمانی به‌شێكه له كلتووری ئیتاڵییه‌كان هه‌تا ئه‌گه‌ر ئایین و زمانیان گۆڕابێت، و هه‌تا ئه‌گه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئیتاڵییه‌كان تێكه‌ڵ بووبێت له‌گه‌ڵ جێرمانییه‌كان و نۆرمه‌ندییه‌كان و یۆنانییه‌كان و عه‌ره‌به‌كان، ئه‌گه‌رنا كه‌سێكی ئیتاڵی كاسۆلیكی ئه‌مڕۆ نامۆ ده‌بوو به مێژووی ڕۆما، چونكه "قه‌یسه‌ڕ" نه‌سڕانی نه‌بوو و به ئیتاڵیش نه‌ده‌دوا.
و بانگه‌شه‌ی دامه‌زرێنه‌ری جوڵانه‌وه‌ی زایۆنی، یاخود یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی "ئیسرائیل،" یان كچه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه ئه‌وان له‌پێشترن له من به هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌كانی مێژووی فه‌ڵه‌ستینی كۆن، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه مرۆڤێكی ئیفره‌نجی كه بڕوای به ئایینی میسڕی كۆن هه‌بێت، ئایینی ئامون و ئۆزریس، بانگه‌شه بكات كه ئه‌و له‌پێشتره به مێژووی میسڕی فیرعه‌ونی له خه‌ڵكی ئێستای میسڕ، له‌به‌ره‌وه‌ی ئایین و زمانیان گۆڕاوه، پاشان بڕوات و ده‌وڵه‌تێك له میسڕ دامه‌زرێنێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی لێ ده‌ربكات، به مسوڵمان و نه‌سڕانییه‌وه، پاشان ڕێگریان لێ بكات بگه‌ڕێنه‌وه.
پاشان، گێڕانه‌وه زایۆنییه‌كه، دژبه‌یه‌كه. جا له‌لایه‌كه‌وه گێڕانه‌وه‌یه‌كی ئایینی ڕووته، چونكه مافی خاوه‌ندارێتی خاكه‌كه ده‌دات به شوێنكه‌وتووانی ئایینی جووله‌كه بەتایبه‌ت به‌بێ ئه‌وانه‌ی كه پێش ئه‌وان له خاكه‌كه‌دا بوون، یان له‌كاتی ئه‌مان یان دوای ئه‌مان یان له‌خۆیان بوون پاشان ئایینیان گۆڕیوه. و له‌لایه‌كی تره‌وه بانگه‌شه ده‌كات كه جووڵانه‌وه‌یه‌كی عیلمانی نه‌ته‌وه‌ییه و جووله‌كه جۆرێكی ڕه‌گه‌زه نه‌ك كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئایینی، تاكه‌كانی چ بڕوایان به ئایین هه‌بێت یان بڕوایان نه‌بێ.
من له‌م ئه‌ڵقانه‌دا ڕاسته‌وخۆ-باسكردنی سیاسه‌ت زۆر ناكه‌م، به‌ڵام له‌به‌ره‌وه‌ی ئێمه له سه‌رده‌مێكداین به‌هێزه‌كانی ده‌یانه‌وێ ده‌سلێهه‌ڵگرتن له‌دوای ده‌سلێهه‌ڵگرتن له وڵاته‌كه‌مان به‌سه‌را بسه‌پێنن، بۆیه من تۆماری ده‌كه‌م كه مافی هه‌ریه‌كێكمان له وڵاته‌كه‌دا مافێكی كه‌سییه، بۆ خۆی و بۆ منداڵه‌كانی له‌دوای خۆی، و من یه‌كێكم له خه‌ڵكی، هه‌رگیز كه‌سم ڕانه‌سپاردووه كه ده‌سلێهه‌ڵگرتن بكات یاخود ته‌نانه‌ت دانوستان بكات به‌ناوی منه‌وه له‌سه‌ر مافی من و مافی نه‌وه‌كانم لەدوای خۆم له‌م وڵاته‌دا، و هه‌موو ڕێكه‌وتنێك كه واژوو كراوه یاخود واژوو ده‌كرێت به‌ناوی منه‌وه، له‌سه‌ر من نییه و هیچ شتێكی له‌سه‌ر نه‌وه‌كانم لەدوای خۆم نییه، و ئه‌و كه‌سه‌شی كه واژووی ده‌كات نوێنه‌ری من نییه. ئێمه كه‌سمان له وڵاتی خۆی ده‌رنه‌كردووه، و نامانه‌وێت كه‌سیش ده‌ربكه‌ین، به‌ڵام قبوڵی ناكه‌ین كه‌سی تر ده‌رمان بكات پاشان داوامان لێبكه‌ن به‌وه قایل بین، به‌ڵگه‌كان تا ئه‌و كاته‌ن كه شه‌و و ڕۆژ به‌دوای یه‌كدا دێن، و ئه‌مه خودی مێژووه فێرمان ده‌كات كه هێز، هه‌رچه‌نده خاوه‌نه‌كه‌ی له‌خۆبایی بكات و قوربانییه‌كانی بترسێنێت، به‌بێ گومان، هه‌ر له‌ناوده‌چێت.
ئەم بابەتە وەرگیراوە لە چەناڵی یوتیوبی (AJ+ ساحة):
بابەتی هاوشێوە
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield