بۆچی ڕەنگی مۆر لە ئاڵای هیچ وڵاتێکدا نییە؟

بڵاوکردنەوە:

ڕەزوان سەلمان

نووسەر:

دیلمان لەتیف چنارەیی

بینراو:

681

بەش:

مێژوو

هەتا ساڵی ١٨٠٠، بۆیەی ڕەنگی مۆر زۆر دەگمەن و گرانبەها بوو، بە شێوەیەک بۆیاخکردنی مۆر لە ئاڵتون گرانتربوو و تەنها پاشا و شاژنەکان دەیانتوانی پۆشاکی مۆر بپۆشن. بۆ نموونە، شاژنە "ئیلیزابێث" قەدەغەی پۆشینی ڕەنگی مۆری راگەیاندبوو و تەنها خانەوادەی شاهانە دەیانتوانی ئەو رەنگە بپۆشن.

ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو کەرەستەیەی کە بۆیەی مۆری لێ دروستدەکرا، زۆر دانسقە و دەگمەن بوو و لە سەردەمی فینیقییەکانەوە تەنها لە بازرگانانی شاری (صور)ی باشووری لوبنانەوە دەهات، و ئەوانیش ئەو بۆیەیەیان لە چەند قاوغەشەیتانۆکەیەکی بچووکی دەریایی دەردەهێنا کە لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا نەبوو، هەروەها دەرهێنانی ئەو بۆیە مۆرە لەو قاوغەشەیتانۆکانە زۆر سەخت بوو و تێچوویەکی زۆری دەویست، بەشێوەیەک لە ١٠ هەزار دانەدا تەنها یەک گرام لە بۆیەی مۆر دروست دەکرا.

بۆیە هیچ دەوڵەتێک نەیدەتوانی ڕەنگی مۆر بکاتە ئاڵاکەیەوە لە ترسی نرخی رەنگەکە، هەتا زانای کیمیایی "ویلیام هنری بیرکین" لەکاتی هەوڵدانی بۆ دروستکردنی چارەسەری نەخۆشیی مەلاریادا، بە رێکەوت پێکهاتەیەکی مۆری دەستکەوت و سەرنجی دا کە ئەو پێکهاتەیە وەک بۆیەی مۆر وایە، بۆیە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەرهەمی هێنا و بەهۆی ئەوەشەوە بۆیەی مۆر هەرزان بوو و کەوتە بەر دەستی هەمووان.

 

بە دەستکارییەوە لە نووسەر وەرگیراوە.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield