كالیگۆلا
بڵاوکردنەوە:
محمد مجید
نووسەر:
AJ+ ساحة
بینراو:
372
بەش:
مێژوو
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڤیدیۆی ژێرنووسکراویش لە خوارەوە بەردەستە.
(گایۆس یۆلیۆس قه‌یسه‌ر ئۆگه‌سته‌س گێرمانیكۆس)، چواره‌مین فه‌رمانڕه‌وای ڕه‌های ڕۆما بوو له‌دوای (یۆلیۆس قه‌یسه‌ر)ـی ڕه‌سه‌ن و (ئۆكتاویانۆس) و (تـیـبـیـریاس). ئه‌وكاته‌ی كه هێشتا منداڵێك بوو له منداڵانی شازاده‌كان، هاوه‌ڵی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات بۆ سه‌ربازگه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنوور. كاتێك کە دایكی جلێكی بچووككراوه‌ی سه‌ربازانی سوپای ڕۆمانی له‌به‌رده‌كات و پارچه‌یه‌ك له جله‌كان پێڵاوێكی سه‌ربازی بوو كە پێی ده‌وترێت "كالیگا"، و تۆ ئه‌مڕۆ له میسڕ پێی ده‌ڵێی "البیادة"، و له ده‌شتی شام "البسطار". و ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌م شازاده (گایۆس)ـه ته‌مه‌ن و قه‌باره‌ی بچووك بوو، دایكی پێڵاوێكی به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆی بۆ دروست كرد، خه‌ڵكی ناویان لێنا "كالیگۆلا" واته "كالیگا"ـی بچووك، پاشان زۆری پێ نه‌چوو سه‌ربازه ڕۆمانییه‌كان نـازنـاوی كالیگۆلایان نا له‌خودی شـازاده‌كه تاكو وای لێهات ئه‌م نازناوه‌ی له ناوی خۆی زیاتر پێوه‌ی نووسابوو. جا ئه‌و یه‌كه‌م پاشا بوو كه به ناوی پێڵاوه‌كه‌یه‌وه ناوبنرێت! و ئه‌وكاته‌ی كه خودا ده‌رگای خێری به‌سه‌ر شازاده‌دا كرده‌وه و بوو به ئیمپراتۆر و سه‌ره‌ڕای دڵنیابوونی له‌زیادكردنی ناوه‌كانی و نازناوه فه‌رمییه‌كانی به‌درێژایی هه‌موو ژیانی، هه‌ر به ناوی پێڵاوه بچووكه‌كه‌یه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كرا. تاوه‌كو مێژوونووسان له كتێبه‌كانیاندا به‌و نازناوه سه‌یره باسیان ده‌كرد، "ئیمپراتۆرێكی پێڵاو".
و له‌ڕاستیدا، خودی ئیمپراتۆر كه‌م سه‌یر نه‌بوو، به‌ڵكو یه‌كه‌مین فه‌رمانڕه‌وای شێتی ڕۆما بوو، حه‌زی له گاڵته كردن بوو به خه‌ڵكی. جارێكیان وتی كه ڕۆما باخچه‌یه‌كه له سه‌ر كه چاوه‌ڕێیه ئه‌م دروێنه‌ی بكات، جا نازانم كه ئه‌گه‌ر (حه‌جاجی كوڕی یوسف) هیچی له چیرۆكی ئه‌م ئیـمپراتۆره بیستووه، یاخود هاوشێوه‌بوون له‌نێوان قسـه‌كانی (كـالـیـگـۆلا) و "دەبینم هه‌ندێك سه‌ر پێگه‌یشتوون" ته‌نها هاوشێوه بوونی هزره.
جا ئیمپراتۆر شازاده و خانه‌دانه‌كانی بانگێشت ده‌كرد بۆ مانه‌وه له كۆشكه‌كه‌ی پاشان شێری ده‌برده ژووره‌وه بۆ شوێنی نووستنیان یان فه‌رمانی پێده‌كردن كه به‌رد بخۆن، جا ئه‌گه‌ر ڕه‌تیان كردبایه‌وه ده‌یكوشتن. و فه‌رمانی ده‌كرد به كوشتنی منداڵان پاشان سه‌یری برینه‌كانی ده‌كردن چونكه باوه‌ڕی وابوو كه ده‌توانێت له قووڵایی برینه‌كاندا داهاتوو ببینێت یاخود پێی وابوو كه ئه‌گه‌ر كاتێك به‌خه‌به‌ره به‌وردی سه‌یری برینه‌كان بكات ئه‌وا له خه‌ونیدا داهاتوو ده‌بینێت.
ئیمپراتۆر هیچ هه‌لێكی نه‌هێشتبووه‌وه بۆ لایه‌نگرانی تاكو به‌رگری لێبكه‌ن جا ئه‌و به مه‌به‌ست شێتی ده‌رده‌خسـت تاكو چێژببینێت له سه‌رسوڕمانی گه‌له‌كه‌ی و تۆقینیان و ملكه‌چبوونیانیش پێكه‌وه. تاکو هێنده‌ی ڕوونه جارێكیان هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئه‌سپه دڵخوازه‌كه‌ی، (ئـیـنـكـیـتـاتـۆس)، دامه‌زرێـنێت وه‌كو ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی پیران. و كاتێك هه‌ستی كرد كه كاره‌كان له‌ژێر ده‌ستی ده‌رده‌چن بیری كرده‌وه که ڕاگه‌یاندنی جه‌نگێك، هه‌ر جه‌نگێك بێت، ده‌توانێت خه‌ڵكی له ده‌وروبه‌ری یه‌كبخات بۆیه سوپاكه‌ی كۆكرده‌وه و به‌ره‌و باكور ڕۆشت به‌نیازی داگیركردنی به‌ریتانیا جا كاتێك گه‌شته سنوره‌كانی وڵاتی (گال)، كه ئه‌مڕۆ فه‌ڕه‌نسایه، وادیاره ترساوه بۆیه فه‌رمانی به سه‌ربازه‌كانی كرد له‌بری داگیركردنی به‌ریتانیا، كه جه‌نگ بكه‌نه سه‌ر (نیپتۆن) "به‌ناو خواوه‌ندی ده‌ریا" و فه‌رمانێكی سه‌ربازی ده‌ركرد كه ئه‌سپسوار و پیاده‌كان بچنه نێو شه‌پۆله‌كان و كاتێك به‌سه‌رسوڕمانه‌وه وایان كرد تاكو ڕایگه‌یاند كه ده‌ریا له‌پێشی پاشه‌كشه‌ی كردووه و ئه‌م براوه‌یه و فه‌رمانی پێكردن كه هـێلكه شه‌یـتانۆكه و گوێچكه ماسی كۆبكه‌نه‌وه وه‌كو ده‌ستكه‌وتی جه‌نگ و سوپاكه‌ی گێڕایه‌وه بۆ ڕۆما و له ڕۆما خۆی وه‌كو خواوه‌ندێك ناساند و په‌رستگایه‌كی بۆ هه‌ردوو به‌ناو خواوه‌ندی جومگ (كاستۆر) و (پۆلۆكس) دروست كرد له كۆشكه‌كه‌یدا و وای كرد كه ڕووی په‌رستگاكه شوێنی به‌له‌كۆنه‌ی كۆشكه‌كه‌ی بێت جا كاتێك ده‌هاته ده‌ره‌وه بۆ به‌له‌كۆنه‌كه‌ی له‌نێوان دوو بته‌كه‌دا به‌پێوه ده‌رده‌كه‌وت وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م سێیه‌میان بێت و بانگی خه‌ڵكی كرد كه قوربانی پێشكه‌ش بكه‌ن.
(كالیگۆلا) زۆر فه‌رمانڕه‌وایی نه‌كرد جا پاسه‌وانه‌كانی دوای چوار ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایی له‌ناویان برد.
جا به‌دڵنیاییه‌وه فه‌رمانڕه‌واكانی ئێستا... زۆر ئاقڵترن.
ئەم بابەتە وەرگیراوە لە چەناڵی یوتیوبی (AJ+ ساحة):
بابەتی هاوشێوە
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield