کۆنترین کتێبخانە لەمێژودا

بڵاوکردنەوە:

شادی غەفوور

نووسەر:

شادی غفور

بینراو:

646

بەش:

مێژوو

کتێبخانەی شاهانەی "ئاشور بانیپاڵ" لە سەدەی حەوتەمی پێش زاین دامەزرا و ناوی ئاشوربانیپاڵی دواهەمین پاشای ئیمپراتۆریەتی هاوچەرخی ئاشوری بوو. کۆکراوەکەی هەزاران تەختەی قوڕیی و پاشماوەی ھەندێک بابەتی تێدابوو کە ڕێژەیەکی زۆری لە ئەکەدی بوون، بابەتی جۆراوجۆری تێدابوو کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی پێش زاین، بەتایبەتی لە ساڵی 668 تا 627 پ.ز.

دوای ڕووخانی نەینەوا لە ساڵی 612 پ.ز. ھەندێک لەو باوەڕەدان کە لە کاتی ئاگرکردنەوە لە ئاگردانی کۆشکدا، ئاگرێکی گەورە لە کتێبخانەکە کەوتەوە کە بووە هۆی سوتان"تێکچونی" یەکێک لە بەناوبانگترین و مەزنترین کتێبخانەکانی میزۆپۆتامیا، کە کتێبخانەی ئاشور بانیپاڵە کە لەلایەن فەرمانڕەوای ڕۆشنبیریی ئاشوریەکانەوە دامەزراوە، کە بە کتێبخانەی کۆشکی ئاشور بانیپاڵ ناسراوە و زانایان سەبارەت بەو بڕە بەرھەمەی لەوێ کۆیان کردووەتەوە ناکۆک بوون. کە هەندێکیان دەیانگوت ١٠٠٠ ژمارەی قوڕە و هەندێکیش باس لەوەدەکەن کە ئەمە زیاترە.

 ئاشور بانیپاڵ هەر بەرھەمێک لە کۆشکە شاهانەکانی باووباپیرانیدا ھەبووبێت، پاراستویەتی و لەکتێبخانەکەیدا دایناوە کە مێژوویەکی جوانی ئاشوریەکان و میزۆپۆتامیا بووە، کە لە نەینەوای کۆن و پایتەختی ئاشور دۆزراونەتەوە کە شاری نەینەوای ئەمڕۆی باکوری میزۆپۆتامیا (عێراقی ئێستا)ی لەسەر بنیادنراوە.

 لە ئەنجامی خراپیی بەکارهێنانی هەندێک لە پاشماوەکانی کتێبخانەکە، شوێنەوارناسان نەیانتوانیوە زۆربەیان بگەڕێننەوە، زۆربەی دۆزینەوەکانی لەلایەن گەشتیار و شوێنەوارناسی بەریتانی "ئۆستن هێنری" براوە کە زۆربەیان گواستراونەتەوە بۆ ئینگلتەرا و هەندێک لە پاشماوەکانی کتێبخانەکە لە مۆزەخانەی "بەریتانیا" لە لەندەن و مۆزەخانەی "لۆڤەر" لە پاریس نمایش کراون.

 

سەرچاوەکان:

https://www.ancient-origins.net/ancient-places-asia/ashurbanipal-oldest-surviving-royal-library-world-over-30000-clay-tablets-007127

https://www.timelessmyths.com/history/royal-library-of-ashurbanipal/

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield