یەکێک لە خراپترین زیندانەکان لە مێژوودا

بڵاوکردنەوە:

شادی غەفوور

نووسەر:

ویکیپیدیا

بینراو:

1109

بەش:

مێژوو

زیندانی "نیوگەیت" خراپترین زیندانی سەرتاسەری لەندەنە کە یەکێکە لە کۆنترین و بەناوبانگترین و گرنگترین زیندانەکانی سەدەی هەژدەیەم لە ئینگلتەرا و دەکەوێتە شاری لەندەن لە نیوگەیت، دەروازەیەک لە دیواری ڕۆمانی شوێنەواری لەندەن بەتایبەتی لە سووچی نیوگەیت و شەقامی ئۆڵد بەیلی لە سەردەمی حوکمی شاژن ڤیکتۆریادا. زیندانی نیوگەیت هەژاری و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی لەندەنی بەرجەستە کرد کە چارلس دیکێنس هۆشداری لەسەردا و ئاماژەی بە زیندانی نیوگەیت کرد لە ژمارەیەک لە ڕۆمانەکانی وەک ئۆلیڤەر تویست و چیرۆکی دوو شار و بارنابێ ڕادج (ئەو چیرۆکەی کە بە ئاژاوەکانی زیندانەکە بۆ یەکەم جار لە سەدەی دوانزەیەم دروست کرا و لە ساڵی 1777دا وێران کرا. چەندین جار زیندانیی تێکراوە دووبارە زیاتر لە 700 ساڵ ماوەتەوە (لە 1188 تا 1902).

بەندیخانەی نیوگەیت شوێنێکی ناتەواو و ناخۆش بوو، بارودۆخی زیندانەکە زۆر ترسناک بوو و بارودۆخی زیندانیان زۆر خراپ بوون، بەندکراوان خراپترین مامەڵەیان لەگەڵ کراوە تا ئەو ڕادەیەی کە ساڵانە نزیکەی 30 کەس گیانیان لەدەستداوە. پزیشکەکان عادەتەن ڕەتیان کردوەتەوە بچنە زیندانەکە، ڕێبوارەکان لوتیان دەگرت ئەگەر تێپەڕبوونایە بەلایدا. هەرچەندە زیندانەکە لە دەست قایمقام و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوخۆدا بوو بەڵام شوێنێکی ئیمتیازی بەدەست هێنا، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی کە شوێنی دەستبەسەرکردنی هەموو ئەو کەسانەی چاوەڕوانی دادگاییکردن بوون لە دادگای دراوسێدا، بەڵکو هەموو ئەو کەسانەشی گرتەوە کە لەسێدارەدەدرێن. زیندانەکە بەهۆی قەرەباڵغی و ژینگەی ناتەندروستیی سەختی خۆی، کە بەهۆی نەبوونی هەوا و ئاو و پەتایەکی بەربڵاو ناوبانگی پەیداکردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا  جێگا و جلوبەرگ بۆ بەندکراوەکان دابین نەدەکرا. بەڵکو زیندانییەکان لەنێوان خۆیاندا جل و بەرگیان لەیەکتر دەکڕی، سەرەڕای ئەم تێچوونەش ناچاربوون پارەی چوونەژوورەوە بدەن.

هەروەها ئەوان ناچاربوون پارە بدەن بە هەر یەکێک لە بناغەکانی ژیان جا ھەر شتێک بوایە. ئەگەر ئازادکران، دەبێت پارە بدەن بۆ ئەوەی ڕێگە بە ڕۆیشتنیان بدەن.

دادوەرانی زیندانی نیوگەیت زۆر جار بڵاوکراوەیان لەسەر ژیانی ئەو کەسانەی کە لە زینداندا ژیاون بڵاودەکردەوە، زانیارییەکانیش بریتیبوون لە: تاوانەکان، تاوانبارکردنی پێشوو، زانیاری دەربارەی دادگاییکردنەکە، ژیانی ئەو کەسەی کە لە زیندانی نیوگەیت کۆتایی پێ دەهات، وەسفی جۆری سزاکانی. بەهۆی ئەو تۆمارانەوە، نیوگەیت بوو بە باشترین زیندانی بەڵگەنامەیی سەدەی هەژدە لە ئینگلتەرا.

 

ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی (Wikipedia)وە وەرگێڕدراوە.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield