هاوڕێيەتى يان گرەو!

بڵاوکردنەوە:

محمد نوری سعید

نووسەر:

محمد نوری سعید

بینراو:

1467

بەش:

وێژە

نۆيەم شەوى پاييز بوو دنيا تاريك تاريك، بازرگانەکە پیاوێکی پير بوو لە ژوورەكەيدا ئۆقرەى لێ بڕابوو، بيرى بەوە ئاڵۆز بوو كە چۆن بيست ساڵ لەمەوبەر، ڕۆژێكيان لە چايخانەكەى ناو بازاڕ لەگەڵ چەند ئاشنايەكيدا، لەسەر يەكێك لە مێزەكان دانيشتن، كە جگە لەو مێزەى كە منداڵێكى تازە هەڵچووى لەسەر بوو هەموو مێزەكانى تر پڕبوون لە خەڵك، دواى ئەوەى ئيزنيان لە منداڵەكە وەرگرت لەسەر مێزە بازنەییەکە هەموويان دانيشتن، و منداڵەكەش وەك يەكێك لە ڕەفيقەكانى ڕەفتارى دەكرد، سەرەتا منداڵەكە هەر گوێى لە پياوەكان دەگرت، تا هاتە سەر باسى سزاى مەرگ پياوە دەوڵەمەندەكە دەيگوت "بەلای منەوە لە سێدارەدان ئەخالقيترە وەك لە زيندانى هەتاهەتايى، لەسێدارەدان يەكاویەک بنیادەم دەكوژێت، بەڵام زيندانى هەتاهەتايى بەهێواشى ئەتكوژێت، كامە بەلاتانەوە باشترە! ئەوەى يەكسەر بتكوژێت يان ئەوەى لە چەندەها ساڵدا ڕوحت بكێشێت! هەرچەندە من هيچ كاميانم تاقى نەكردووەتەوە."

ئەو ميوانەی کە سەرێکی ساف و ناوچاوێکی بۆزی هەبوو گوتى... "هەردووكيان نائەخالقين وەكویەك چونكە هەمان مەبەستە چ درەنگ بمرى چ زوو، هەر مردنە "خۆ دەوڵەت خودا نييە. حكومەت مافى ئەوەى نييە شتێكت لێ بسێنێت كە كاتێك ويستت شتەكە بگێڕێتەوە، نەتوانى ئەو كارە بكەى."

مناڵەكە دواى زانرا كێيە چونكە تاكە هاوڕێى كە مابوو بۆى باس كرد و وتى "من و محمدى پارێزەرى عارەبانەكان لەگەڵ ڕەوەند لەپشت بازاڕى كۆنەكان كەوتينە شەڕێكى زۆر ترسناكەوە بەڵام توانيمان بە يارمەتى يەكدى ڕابكەين و ڕزگارمان بێت بۆيە هەر لەوێدا بڕيارماندا ببين بە هاوڕێى هەتاهەتايى و خێزانێك دروست بكەين، بەڵام دواى دوو ڕۆژ بەهۆى ئەو گرەوەى تۆوە كەوتە بەندينخانە، پێنج ڕۆژ ئەبوو کە محمد هەموو لەشكرى عارەبانەكانى ڕێكخست كە لە ناوەندى قەيسەرييە كۆنەكەوە هەتاوەکو دوكانى بۆن فرۆشەكان عارەبانە دەوەستان، هەموو ڕۆژێ بەخۆشى ڕۆژمان بەڕێ نەدەكرد، بەڵكو هەموو ڕۆژە لەگەڵ پياوانى میری بەشەڕ دەهاتين تا ڕۆژێكيان پياوە میریەکە عەباسى سەوزەى بەر شەق و زلەدا بردیان بۆ زیندان دوای ماوەيەك هەواڵى مردنى بڵابوويەوە گوايە هاتبوو لە گرتوخانە ڕابكات... خۆ ئەو منداڵە ئەيزانى ئەوەى ڕوويدا ڕووئەدا، بەڵام ويستى بەهانەيەك بە دوژمنانی بدات خۆ ئەيزانى هەر ئەمرێ، ئاى لە كەرامەتى ئەم منداڵە... لەو كاتەدا منيش چوومە لاى محمد و هەواڵەكەم گێڕايەوە. محمد زۆر خرۆشاو بەتوڕەييەوە وتى مرۆڤ يەكجار ئەژى، پێويستە وا بژين شايەنى بەزەيى نەبين. ئەمشەو بڵێ بە هەموو عارەبانەكان كۆئەبينەوە و چارەيەك بۆ ئەم تێهەڵدانەى داربەدەستانی میری ئەدۆزينەوە. لە هەمان جێگا كە شوێنى كۆبوونەوەيان بوو محمديش لەبەر ژيرى و بوێرييەكەى بوو بە سەرۆكى ئەوان. شەو كە من دەستەڕاست بووم، ڕەوەند دەستەچەپ بوو لەناو كۆنەفرۆشەكانى پشت بازاڕ كۆبوونەوە ئاگرێكى بچووکمان كردبووەوە محمد وتى پێويستە ئێمە و داربەدەستانی میری بگەين بە ڕێكکەوتن، جا بە دانى بەرتيل بێت يا هەر شتێ. هەموويان لەسەر ئەمە ڕازى بوون. وتى ئەو كەسەى متمانە بە دوژمن دەكات، گيانى لە مەترسيدا نييە... دوايش وتى بۆ ئەوەى دوژمنەكەت هەڵبخەڵەتێنى پێويستە هەندێجار خۆشت هەڵبخەڵەتێنى كوڕى دايكم، كەچى ڕەوەند لەولاوە بە دەنگێكى لەرزۆك وتى عاشقم براكانم. هەمووان دامان لە قاقای پێکەنین، منيش وتم لە کتێبێکدا خوێندومەتەوە کە ئەيوت بۆ لەناوبردنى تاك عەشق بەسە و بۆ لەناوبردنى كۆمەڵگا سياسەت. كەچى لە سەدا هەشتاى يەكەميان بەشى پێنج ساڵ دابڕان ناكات و بۆ دووەميان پێنج ساڵ بەسە...

بە ڕۆژێ دواى ئەوە كە داربەدەستان ئاڵوگۆڕ کران لەناو بازاڕدا ئەوانى تر بە ڕێككەوتنەكە ئاشنا نەبوون، كە لەناوياندا (ئەحە عەرەب) بەرپرسيان بوو، هات و بە ڕەوەندی ليواى وت ئەمە چييە؟ ئەبێ لاچن! دواييش بە شەق و زلە كەوت بەسەر ڕەوەندى ليوا كە ميوەى ئەفرۆشت، بۆيە هەموو منداڵەکانى خاوەن عارەبانەكان كەوتنە شەرێكى قورسەوە لەگەڵ داربەدەستان، لە ئاكامى ئەمەدا بوو كە ئێمە گەيشتين بەم ڕۆژە ڕەشە، چون (دە) لە داربەدەستان كوژران و سێ ئەوەندەش لە ئێمە، بەڵام بە فەرمانى قازى بيست ساڵ زيندانى بەسەرماندا سەپێندرا، بەڵام (محمدى پارێزەر) ئەو ڕۆژە بەهۆى ئەوەى چوو بووە سەر گۆڕى دايكى لە شەڕەكەدا نەبوو، منيش كە ئێستا لە بەندينخانەوە قسەت لەگەڵ دەكەم و بۆت ڕوون دەكەمەوە كە چاونەترسى محمد لە گرەوەكەدا ئەوەبوو كە ئەيويست بيسەلمێنێت بۆ هەموومان كە پەيمانى هاوڕێيەتى خۆى لەياد ناكات و قايلە بەو سزايەى كە ئەويش وەك هەريەك لە من و ڕەوەندى ليوا سزا بدرێت، بەڵێ ئەمە محمدى پارێزەر بوو.

دوايش بيرى ئاڵۆزتر بوو بيرى لە قسەكانى محمدى پارێزەر ئەكردەوە كە ئەوكات منداڵێك بوو كاتێ گوتى "هەرچەندە كەستان من ناناسن و من ناوم محمدە، چونكە هەم هەژار و هەم منداڵم گەر بتوانم وەك ئەوەى مافى ئەوەم هەبوو لەسەر يەك مێز لەگەڵ ئێوەدا دانيشم، ئاواش وەك ئێوە قسەبكەم ئەوە دەڵێم 'هەريەك لە سزاى لە سێدارەدان و زيندانى هەتاهەتايى وەك يەك نائەخالقين، بەڵام ئەگەر من يەكێكيانم هەڵبژاردايە ئەوە بە دڵنياييەوە دووەم دانەم هەڵدەبژارد. هەرچۆنێك بژيت هەر لەوە باشترە كە نەژيت.'"

لەم كاتەدا گفتوگۆيەكى گەرموگوڕ سەريهەڵدا، پیاوە بازرگانەکە كە ئەودەم گەنجتر و هەڵچوتر بوو يەكسەر جۆش و خرۆش گرتى و مستێكى كێشا بە مێزەکەدا هاوارى كرد "كوڕە منداڵ! ئەوە ڕاست نييە! لەسەر سەد ئۆسنە زێر گرەوت لەگەڵدا دەكەم كە ناتوانى بۆ ماوەى پێنج ساڵيش لە زيندانى تاكە كەسيدا بمێنيتەوە."

منداڵەكەش گوتى"گەر تۆ بە ڕاستت بێت، ئەوا من گرەوەكەم قبوڵە، بەڵام بۆ ماوەى پێنج ساڵ نا، بەڵكو بۆ بيست ساڵ."

دواييش ڕێككەوتن بە ئامادەبوونى هەموو ميوانەكان ئەميان ئازادييەكەى دانا و ئەويان پارەكەى. بەم شێوەيەش ئەم گرەوە بێمانايە هۆڤانييەيان كرد! خاوەن بەنزينخانەكە بە پارە و زێڕە زۆرەكانييەوە دەينازى، دڵى بە گرەوەكە خۆشبوو، لەكاتى چا خواردنەوەكەدا گاڵتەى بە منداڵەكە دەكرد و دەيگوت "باشتر بيرى لێبكەوە، بۆ من سەد ئۆنسە زێڕ هيچ نييە، بەڵام تۆ خەريكە سێ يان چوار لە خۆشترين ساڵەكانى تەمەنت لەدەست دەدەيت، بۆيە دەڵێم سێ يان چوار، چونكە لەوە زياتر بەرگە ناگريت. لەبيريشت نەچێت هەى چارەڕەش، كە بەرگەگرتنى زيندانى خۆبەخش زۆر قورسترە لە زيندانى سەپێندراو. بيركردنەوە لەوەى هەر ساتێك بتەوێ ئەو مافەت هەيە خۆت ئازاد بكەيت هەموو بوونت لە زينداندا ژەهراوى دەكات. زۆر بەداخم بۆت."

ئێستاش پیاوە بازرگانەکە هەر دەهات و دەچوو ئەمانەى وەبيرهاتەوە و لەخۆى پرسى: "باشە ئامانج لەم گرەوەم چى بوو؟ گەر تەنها چاوچنۆكى نەبووايە بيست ساڵ لە تەمەنى ئەو منداڵە بەفيڕۆبچێت و منيش سەد ئۆسنە زێڕ فڕێ بدەم. چ سوودێكى بۆ من هەيە، بيسەلمێنم سزاى مەرگ خراپترە يان باشترە لە زيندانى هەتاهەتايى..." ئينجا ئەوەى وەبيرهاتەوە كە دواتر لەو ئێوارەيەدا چى ڕوويدا. لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە منداڵەكە زيندانى بكرێت بۆ ماوەى بيست ساڵ لەژێر توندترين چاودێريدا لە يەكێك لە ژوورەكانى ناو باخەكەى کابرای زەنگیندا لەسەر ئەوەى كە نابێت لەو ماوەيەدا هيچ كەسێك بيبينێت و لە دەرگاكەوە تێپەڕێ، بەڵام بۆى هەبوو دەنگ ببيستێت، كتێبى هەبێ و جگەرەشى هەبێت، ئەم هەموو شتەش لە پەنجەرە بچوكەكەى ژوورەكەوە ئاڵوگۆڕبكات...

ڕێككەوتنەكە هەموو وردەكارييەكانى تێكدابووەوە، كە لە ٣١ی کانونی دووەم ڕوويدا كە ئەبوايە دەستبەسەر بێت لە كاتژێرى ٨:٠٠ پاشنيوەڕۆى ٣١ی کانونی دووەمی هەمان ساڵ، هەتاكو كاتژێر ٨:٠٠ی پاشنيوەڕۆى ٣١ی کانونی دووەمی بیست ساڵ پاشتر دەستبەسەربێت، ئەگەر يەك خولەكيش پێش تەواوبوونى بيەوێ ئازادبێ ئەوا گرەوەكە هەڵدەوەشێتەوە.

لە يەكەم ساڵى زيندانييەكەيدا ئازارى زۆر چەشت، لە ساڵى دووەمدا داواى نووسینی چاخەکانی پێشووی دەكرد، لە ساڵى پێنجەمدا داواى ئامێرى ژەنین و خواردنی سەلەمونی دەكرد، ئەوانەى كە پاسەوانييان دەكرد و دەيانوت ئەو ساڵە هيچى نەخوێندۆتەوە، تەنها خەريكى خواردن بووە.

لە نيوەى دووەمى ساڵى شەشەم سەرلەنوێ بەجۆش و خرۆشێكى زۆرترەوە دەستى بەخوێندنەوە كرد، تاكو كۆتايى ساڵى دەيەم داواى نزيكەى ٥٦٧ كتێبى كرد كە لە بوارەكانى فەلسەفە و مێژوو و خوێندنى زمانەكان.

لە دوو ساڵى كۆتاييدا داواى كتێبى هەمەچەشنى دەكرد، هەم ئەدەبى و هەم زانستى و پزيشكى و ڕۆمان يان كتێبى كيميا و كتێبەكانى دۆستۆڤیسکی لە كۆتاييدا داواكرد. خوێندنەوەكانى ئاماژەى بە كەسێك دەكرد، كە لەنێو پاشماوەى كەشتييە شكاوەكەيدا مەلە بكات و هەوڵ بدات ژيانى خۆى ڕزگار بكات بە پەنابردن بۆ پارچە تەختەيەك و پاشان يەكێكى تر.

کابرا زەنگینە پيرەكە هەموو ئەمانەى وەبيرهاتەوە و لە بيرى خۆيدا گوتى: "سبەينێ كاژێر ٨:٠٠ ئازادى وەدەست دەهێنێتەوە، بەپێى ڕێككەوتننامەكەيشمان دەبێت من زێڕگەلێکی بدەمێ، ئەگەر ئەوەشی بدەمێ ئەوا وێران دەبم و بە تەواوەتى لەناو دەچم."

پێش بيست ساڵ سامانەکەی لە ژمارە نەدەهاتن، بەڵام ئێستا نەيدەوێرا لەخۆى بپرسێ، ئايا كاميان زۆرترن: قەرزەكانى يان سەرمايەكەى؟ ئەى گرەوى نەعلەتى، بۆ نەمرد؟ تەمەنى تەنها ٣٣ ساڵە. دواهەمين فلسێك كە ماومە لێم دەسێنێت و خۆشترين ژيانى پێ دەژى. دەبێت من بە جۆرێ هەر لەناویبەرم.

بانگى بەيانى گوێى لێ بوو، كە نيشانەيەك بوو بۆ كاژێر پێنجی سەر لە بەيانى، باخەكەش دەنگى لێوە نەدەهات چاكەتەكەى لەبەركرد و بەرەو ژوورى بەندكراوەكە چوون، هەموو پاسەوانەكان خەويان لێكەوتبوو، ئەو كات باخەكە سارد و بارانێكى زۆر بەسەريا دەبارى، دارەكان دەيانلووران، خاوەن بەنزينخانەكە هەرچەند چاوى دەكردەوە بەڵام نەيدەتوانى نە زەوييەكە، نە پەيكەرە سپييەكان، نە ژوورەكە و نە درەختەكانيش ببينێت.

بەخۆى گوت: "تەنها ئەگەر ئەوەندە ئازابم و پلانەكەشم جێبەجێ بكەم كە وا ئيتر يەكەم كەس گومانى لێدەكرێ پاسەوانەكەيە."

كاتێك لە تاريكييەكەدا هەرچۆنێك بوو دەروازەى ژوورەكەى دۆزيەوە و كاتێك لە پەنجەرەكەوە ڕووانيیە بەندكراوەكە بينى لەسەر مێزێك دانيشتووە و مۆمێكيش بەكزى بەلاوە دەگڕى. پێنج خولەك تێپەڕى و زيندانييەكە ئاوڕى نەدايەوە. بيست ساڵ زيندانى فێرى كردبوو، کابرای پیر هەرچۆنێك بوو كليلە ژەنگاوييەكەى كردەوە و كاتێك بينى بەندكراوەكە لە خەڵكى ئاسايى نەدەچوو، لاواز ، بە قژێكى درێژى هەڵپڕووسكاوەوە بێ جووڵە دانيشتبوو لەبەردەم سەرەچەماوەكەيدا پارچە كاغەزێك كە لەسەرى نوسرابوو: (سبەينێ كاژێر ٨:٠٠ ئازادى خۆم بەدەست دێنمەوە، پێش ئەوەى دواى بيست ساڵ بە خۆر ئاشناببمەوە بە ديدارى هاوڕێكانم شادببمەوە ئەمەوێ چەند شتێك بڵێم "من ڕقم لە ژيان و ئازادى و تەندروستييە كە لە كتێبەكاندا بە شتە خۆشەكانى جيهان ناونراوە." فێربووم عەشق گەر بۆ خێزان و هاوڕێش بێت بەشى پێنج ساڵ زياتر ناكات، هەموو ئەو شتانەى كە مێشكى بێ ئۆقرەى مرۆڤ لە سەردەمە جياوازەكاندا بەديهێنراوە ئێستا لە بەشێكى بچووكى مێشكى مندايە، دەزانم كە ئێستا من لە هەمووتان داناترم. قايل بووم بە گرەوەكەت ويستم بەو پارەيە بگەمەوە بە هاوڕێكانم و ژيانێكى نوێ دروست بكەينەوە، بەڵام دواى پێنج ساڵى يەكەمم لە زيندانى هەموويانم بيرچوو، تەنها سەرابێكە ژيان بۆيە بڕيارمدا پێش ئەو كاتە لەم گرتووخانەيە ڕابكەم و واز لە گرەوەكە بهێنم).

پياوەكەش كە ئەمەى بينى بە ئەسپايى لە ژوورەكە دەرچوو! سبەى پاسەوانەكە بە ڕەنگێكى زەرد و هەسكە هەسكەوە خۆى كرد بە ژوورى خاوەنگرەوەکە و وتى، "پياوەكە هەڵهاتووە."

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield