عەربەت

بڵاوکردنەوە:

هاوڕێ جەلال

نووسەر:

هاوڕێ جەلال

بینراو:

487

بەش:

زمان

 

هیربەت، هیربەد لە کۆندا بە خزمەتکاری ئاتەشگە (پەرستگەی زەردەشتیی) وتراوە. خۆی لە بنەمادا مانای خانەی ئاگر دەدات

هیر: ئاهیر، ئاگر

بەت، بەد: پات، پێگە، بنکە، خانە

واتە وەک وشەی ئاترپادگان وایە

ئاتر: ئاگر

پادگان: پادگا، پایەگا، پێگە

هیربەت لە عەرەبییدا بووە بە هِربْذ

 

ئەوە وشەی (بەد)ە جێگۆڕکێی کردووە و بووە بە دەبۆ.

موبەد: موغی بەد، قازی ئەو سەردەمە بووە. لە عەرەبییدا بووە بە موبذ لە پەهلەوییدا(Magupat).

ناوەکانی (هیربەد، هەربەت، خەربەت، خربەت، ئیربەد، عەربەت) بۆ ئەمە دەگەڕێنەوە.

قەڵەهەربەت: ناوی گوندێکە

هەربەت: چیایەکە لە قەزای مێرگەسوور

هەربت: قەڵایەکە لە دوبز

 

هەربەت سوڤان، خربەت سوڤان: ئاسەواری بینا و پەرستگەیە لە ئورفە(شانلی ئورفە) دەگەڕێتەوە بۆ پێش زاین.

خربەت قەرەئۆغڵان: ئاسەوارێکی بیناییە لە کفری

ئەربەت: گوندێکە لە نسێبین

ئەمانەش ناوی هەندێک شوێنی تر: (خربەت بەگەر، خربەت فارس، خربەت کەرەم، خربەت عیوش، خربەت فارعە، خربەت قەوالا، خربەت ئەلبەنات، خربەت باقر، خربەت عەلۆ، خربەت الجوز/خەربەت ئەلجۆز، خربەت زەقف، خربەت فارعە، خربەت شەعیر/خەربەت شەعیر، خربەت حەج، خربەت عەزیز، خربەت ئەلشەعال، خربەت ئەلشیرێن، خربەت غەزەل، خربەت عەمو، خەربەت عەمۆ، خربەت قراج، خەربەت وەرد، خەربەت شەمام،...)

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield