کەمی ڤیتامین D چییە؟

بڵاوکردنەوە:

ماریا موحەممەد ئیبڕاهیم

نووسەر:

ماریا موحەممەد ئیبراهیم

بینراو:

812

بەش:

تەندرووستی

کەمی ڤیتامین D واتە ئاستی ڤیتامین D لە جەستەدا کەمترە لە ئاستی ئاسایی خۆی کە ئەو کەمییە بە زۆری کار لە ئێسک و ماسولکەکانت دەکات.

 

ڕۆڵە گرنگەکانی ڤیتامین D لە جەستەدا:

- ڤیتامین D ڤیتامینێکی پێویستە کە جەستەت بۆ گەشەکردن و پاراستنی ئاسایی ئێسک بەکاری دەهێنێت .

- هەروەها ڤیتامین D ڕۆڵی هەیە لە سیستەمی دەمار و کۆئەندامی ماسولکە.

- لە سیستەمی بەرگری لەشدا.

- کەمکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان .

- کەمکردنەوەی ھەوکردن.

- مەترسی توشبوون بە سەوەفان کەم دەکاتەوە.

- مەترسی توشبوونی شەکرەی جۆری ٢ کەم دەکاتەوە. یەکێکە لە ھۆکارە یارمەتی دەرەکان بۆ کەمکردنەوەی زەخت...

 

دەتوانیت بە چەند شێوەیەک ڤیتامین D بەدەست بهێنیت

لەوانە:

١- خۆر.

٢- خۆراک.

٣- دەرمان.

 

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D چین؟

١- ھەست کردن بە ماندووبوون.

٢- بە باشی ناخەوێ.

٣- ھەبونی ئازار لە ئێسک.

٤- خەمۆکی و ھەست کردن بە دڵتەنگی.

٥- زۆر وەرینی قژ.

٦- لاوازی ماسولکە.

٧- نەبوونی ئارەزووی خواردن(ئیشتیا).

٨- نەخۆشکەوتن زۆر بە ئاسانی.

 

هۆکاری کەمی ڤیتامین D چییە؟

* وەرنەگرتنی ڤیتامین D ی پێویست لە خۆراکەکەتدا

یان لە ڕێگەی تیشکی خۆرەوە.

* جەستەت بە باشی ڤیتامین D هەڵناگرێت و

بەکاریناهێنێت، بەھۆی نەخۆشیەکانی گورچیلە و جگەر یان ھەندێ جۆری شێرپەنجە یان بەکارھێنانی ھەندێ جۆری دەرمان.

* ھەبوونی ئەو نەخۆشییە پێشتر لە خێزاندا.

 

چەند بڕ لە ڤیتامین D پێویستە کە ڕۆژانە بە دەستی بھێنی؟

بڕی ڤیتامین D کە پێویستت پێیە لە ڕۆژێکدا بەندە بە تەمەنتەوە بۆ ھەر تەمەنە و ڕێژەیەکە.

 

بەهۆی کەمی ڤیتامین D چی ڕوودەدات ؟

ئەگەر چارەسەر نەکرێت، کەمی ڤیتامین D دەتوانێت ببێتە هۆی پووکانەوەی ئێسک لە گەورەکاندا، ڕیکێت لە منداڵان و دەرئەنجامە نەرێنییەکان لە ژنانی دووگیاندا. هەروەها لەوانەیە پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و شێرپەنجەوە هەبێت  هەرچەندە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە پێویستە.

 

چ خۆراکێک ڤیتامین D دابین دەکات:

١- زەردێنەی هێلکە

٢- ماسی چەور وەک سەلەموون

٣- شیر

٤- جگەر

٥- ماست

٦- شەربەتی پرتەقاڵ

٧- پەنیر

٨ -دانەوێڵەی بەیانیان

 

چۆن دەتوانم ئاستی ڤیتامین D زیاد بکەم؟

١- دانیشتن لەبەر تیشکی خۆردا .

٢- خواردنی ئەو خواردنانەی کە بڕێکی باش لە ڤیتامین D تیادایە .

٣- بەکارھێنانی دەرمان وەک (cholecalciferol vitamin D3، ergocalciferol).

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield