جەڵتەی دڵ (Myocardial Infarction)

بڵاوکردنەوە:

ماریا موحەممەد ئیبڕاهیم

نووسەر:

ماریا موحەممەد ئیبراهیم

بینراو:

547

بەش:

تەندرووستی

جەڵتەی دڵ چییە؟

جەڵتەی دڵ بریتییە لە  داخرانی ئەو لوولە خوێنانەی کە خوێن بۆ دڵ دەبەن، کە دەبێتە ھۆی نەچوونی خوێن بۆ بەشێکی دیاریکراوی دڵ کە زۆربەی جار ھۆکارەکەی مەیينی خوێنە. نەچوونی خوێن بۆ بەشێکی دیاریکراوی دڵ دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بەو بەشەی دڵ و مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە دروستدەکات.

 

نیشانەکانی جەڵتەی دڵ چین؟

١. ئازاری سنگ: کە ئازەرەکە ھەستپێدەکرێ وەک گوشین یان پاڵەپەستۆ خستنەسەر سینگ، و ئازارەکە دەگوازرێتەوە بۆ شانی چەپ و پشت شان.

٢. ھەناسەتەنگی.

٣. ھەستکردن بە لاوازی یان پێش چاو تاریکبوون.

٤. دڵتێکەڵھاتن و ڕشانەوە.

٥. سەرسوڕان (گێژبوون).

٦. ئاڕەقکردنەوە.

 

ئەو ھۆکارانەی ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵ زیاد دەکات:

١. بەرزەپەستانی خوێن واتە زەخت.

٢. زۆری ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.

٣. زۆری ڕێژەی شەکر لە خوێندا.

٤. قەڵەوی.

٥. جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددە کھولییەکان.

٦. تەمەن: بە زیادبوونی تەمەن ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵیش زیاد دەکات.

٧. قەلەقی.

٨. وەرزش نەکردن.

 

چی بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە ڕوودانی جەڵتەی دڵ:

١. گەر نەخۆشی شەکرەت ھەیە، شەکرەکەت کۆنتڕۆڵبکە.

٢. گەر قەلەقی ھەوڵبدە کەمیبکەیەوە.

٣. ڕێکخستنی کێشی لەش.

٤. گەر بەرزەفشاری خوێنت ھەیە (زەخت)، کۆنتڕۆڵی بکە.

٥. خواردنی خواردنە تەندروستەکان و دوورکەوتنەوە لە خواردنی خێرا.

٦. نەکێشانی جگەرە.

٧. وەرزش کردن.

 

چۆن دیاری دەکرێت کە کەسێک جەڵتە لە دڵی دراوە؟

جەڵتەی دڵ دیاریدەکرێت لەڕێی تەختیتی دڵ (ECG) و پشکنینی خوێنەوە، کە پشکنین دەکرێت بۆ پڕۆتینی دیاریکراو کە لەکاتی بەرکەوتنی زەبر بە دڵ دەردەدرێت وەک ترۆپۆنین.

 

چارەسەرەکانی جەڵتەی دڵ:

١ - سەرەتا پێویستە لە کاتی بوونی ئەم نیشانانە بە زووترین کات کەسەکە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

٢ - لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدا بەکارھێنانی دەرمان بۆ خێرا کۆنتڕۆڵکردنی و نەھێشتنی ڕوودانی جەڵتەکە و جێگیرکردنی بارودۆخی تەندروستی نەخۆش کاتێ جەڵتەکە ڕویدابێت، لەوانە:

١ - دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئازار وەکو (Nitroglycin).

٢ - دەرمانی دژە مەیینی خوێن (Anti-clotting Drug) وەکو (Aspirin).

٣ - دەرمان دژی بەرزی پەستانی خوێن (Anti-hypertensive Drug).

ئەم دەرمانانە بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکان و کۆنترۆڵکردنیانە...

دواتر،...

٤ - ئەنجامدانی قەستەرە و باڵۆن (PCI) ئەگەر پێویستی کرد.

٥ - لە ھەندێ حاڵەتدا ئەم لوولەی خوێنانە بە قەستەرە و باڵۆن نابنەوە لەوکاتەدا پێویستە ئەم لوولە خوێنانە بگۆڕدرێن (CABG).

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield