شکستی دیموکراسی لە فەلسەفەی دەوڵەتداریی ئێراق
بڵاوکردنەوە:
ناوەندی پەڕنووس
نووسەر:
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
بینراو:
456
بەش:
ڕامیاری
دیموکراسی، لە مانا هەرە سادەکەیدا بریتییە لە دەسەڵاتی گەل. مێژووی دیموکراسی دەمانباتەوە یۆنانی کۆن، کاتێک هزر و فکر و فەلسەفەی سیاسی گەشە دەکات و بڕیار دەدەن بۆ رێکخستنی کۆمەڵگا هاوڵاتیی یۆنان دەنگبدەن لە ڕێگەی خەڵکەوە فەرمانڕەوایی کۆمەڵگەکە بکرێت. لە دوای تێپەڕینی هەزاران ساڵ، دیموکراسی و شێوە و پیادەکردنی، گەشە و گۆڕانکاری زۆری بەخۆیەوە بینیووە. دەکرێت تێڕوانینێکمان بۆ ئێراق و چەمکی دیموکراسی لە ئێراقدا بۆ درووستبێت. دەبێت بگەڕێینەوە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانەوە، کە بەشێوەیەکی نادیموکراسیی بنیات دەنرێت و بەیەکەوە دەلکێنرێت، بەتایبەت کاتێک گرووپە ئیتنیکییەکانی ناوی بەهیچ شێوەیەک هیچ جۆرە پرسیارێکیان لێ ناکرێت و بەزۆر بەیەکەوەیان دەلکێنن و لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەی ئەمڕۆ پێی دەگوترێت ئێراق، بەڕێوەدەبرێن. ئەم سەرەتا نادیموکراسییەی ئێراق دواتر کارەسات، جەنگ، ململانێی بەردەوام، کوشتن، تەنانەت کۆمەڵکوژی و جینۆسایدیشی لێ دەکەوێتەوە و بە مەرگەساتێکی گەورە کۆتایی دێت.
— عوسمانیەکان یەکتر قبووڵ نەکردنیان لەنێوان پێکهاتەکانی ئێراق درووست کرد
کاتێک عوسمانییەکان ڕۆیشتن لە ئێراق کۆمەڵێک نەریتی وەکوو یەکتر قەبووڵکردن و خێڵەکی و دووبەرەکی لەنێوان پێکهاتەکانی ئێراق جێهێشت، عوسمانیەکان کۆمەڵگایەکی ناکۆکیان لەدوای خۆیان بەجێهێشت. ئێراق وڵاتێک بووە کە بەپینەکراوی پێکەوە لکێنراوە، وە لە سەرەتای درووست بوونی دەوڵەتی ئێراق هیچ لیستێکی (حیزبێک) نشتیمانی درووست نەبووە تەواوی لیستەکان لەسەر بنەمای نەتەوەیی و مەزهەب و تایفەگەری درووست بوونە، وە ئامانجی تەواوی ئەم لیستانە گەیشتن بە دەسەڵات بووە نەک گۆڕانکاری و چاکسازی لەپێناو گەلدا. وە پاش ڕووخانی حوکمی پاشایەتی لە ئێراق بەردەوام کودەتا ڕوویداوە لەپێناو گرتنە دەستی دەسەڵات، لە هەموو ئەو کودەتایانەی کە ڕوویانداوە وروژاندنی شەقامیان بۆ مەبەستی گەیشتن بەدەسەڵات بەکارهێناوە.
بەپێی بۆچوونی هەردوو بیرمەند (جۆن لۆك و مۆنتیسكۆ) بنەماكانی دیموكراسی، بریتییە لە ڕەزامەندیی هەڵبژاردن و حوكمی زۆرینەی دەنگی بەدەستهاتوو، لەگەڵ پایەكانی مافی مرۆڤ و مافی ژن و…هتد. ئەم شێوازە كلاسیكییە لە وڵاتانی یەك نەتەوەدایە، بەڵام پاش ئەوەی دیموكراسی لە دەوڵەتی فرەنەتەوە لەبەرامبەر مافی كەمەنەتەوەكاندا شكستی هێنا، جۆرێكی تر لە دیموكراسی سەریهەڵدا ئەویش دیموكراسی تەوافوقییە. کە ئارنت لیبهارت دەڵێت: "دیموكراسیی تەوافوقی پێویستی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە فرەنەتەوەكانە." واتە چەند نەتەوەی جیاواز لە سنووری یەك دەوڵەتدا دەژین، ناتوانن لە ژێر سایەی دیموكراسییدا بگەن بە سەرجەم مافەكانیان. چونكە، هەمیشە حوكمی زۆرینە زاڵ دەبێت.
بیرمەندە سیاسییەكان، یەکێ لە چارەسەرەکان بۆ ئەم گرفتە بریتییە لە فیدراڵیی یان مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كەمە نەتەوەكان، وەك ئەزموونی ئەمریكا لە ٥٠ ویلایەت و ئەڵمانیا لە ١٦ ویلایەت پێكهاتوون. دیموكراسی تەوافوقی، كە لەدوای دووەمین جەنگی جیهانی هاتە ئاراوە، پاش داننان بە كەموكورتی دیموكراسی لە پاراستنی مافی كەمەنەتەوەكان، وەك بەلجیكا و سویسرا و هۆڵەنداو كەنەدا و نەمسا. لەم سۆنگەیەوە دەمھەوێت بێمە باسی عیراق. دەبینین كورد وەك نەتەوەی دووەم بەهۆی حوكمی زۆرینەی عەرەبەوە لە پەرلەمانی عیراق، ساڵ بە ساڵ مافەكانی چی بەسەردێت.
بە پێی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥، داننراوە بە بوونی چەندین نەتەوە لە عیراقدا. بەڵام، عیراق نەبۆتە ئەمریكا و ئەڵمانیا لە پاراستنی دیموكراسیدا، بەڵكوو حوكمی زۆرینە لە پەرلەماندا بۆتە هۆی زەوتكردنی مافی كەمینەكان. عیراق پێویستی بە دیموكراسی تەوافوقییە.
هەڵبژاردنی سیستەمی دیموکراسی و پەیرەو کردنی لە هەروڵاتێک دا، پێویستی بە بناغەیەکی گونجاو و خۆ ئامادەکرنی پێشوەختە هەیە لە تەواوی سێکتەرەکان لە (سیاسی، ئابوری، کومەڵایەتی تا دەگاتە ئاستی ڕۆشنبیریی و هۆشیاری تاک). جگە لەوەش پێویستی بە بوێری هەیە لەوەی بڕیاردان لەسەر پەیڕەو کردنی بنەماکانی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵات‌دا. ئەگەر ئامادەکاری تەواوی بۆ نەکرابێت، ئەوا وڵات تووشی کێشەی گەورە دەبێت لە ئەنجامی ئەو دەرهاوێشتانەی بە دوایدا دێن.
عیراق، وەکوو وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن مێژوویەکی ئاڵۆزی سیاسی و حوکمرانی و،کۆمەڵایەتییە. وەکوو زۆر لە وڵاتانی تری ناوچەکە خاوەن حکومەتێکی دیکتاتۆری بووە باوەڕی بە ئازادی و مافی نەتەوەکان نەبووە، ئەستەمە بیر لە گۆڕینی ئەو ئایدیایە بکرێتەوە لە مەودایەکی کورت‌دا. جگە لەوەی خودی گەلی ئێراق بە تەواوی جیاوازیە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەییەوە، لە ڕووی هزری و زانستی و ڕۆشەنبیریی و کۆمەلایەتییەوە ئامادە نیە پێشوازی لەو سیستەمە بکات کە لەگەڵی بگونجێت. ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە، چەمکی دیموکراسی وەک سیستم ڕەنگدانەوەی تەواوی هەیە لەنێو دەستووری ئێراقدا. کاتیک خوێنەر یان کەسێکی شارەزا خوێندنەوەیەکی دەستووریی بۆ ئەو بابەتە دەکات پاشان لەسەر ئەرزی واقیع بینیمان کە لە هەڵبژاردنەکانی ئێراقدا وەکوو میکانیزمی پڕۆسەکە سەرەڕای بوونی ململانێی سەخت لەنێوان هێزە ئیراقییەکاندا، بەڵام پڕۆسەکە بە هەموو کەموکوڕییەکەوە بەڕێوەچووە.
— ئێراق لەریزبەندی دیموکراسیدا
ساڵانە چەندان دامودەزگا و ناوەندی نێودەوڵەتی، لەسەر ئاستی جیهان پێوانە بۆ ئاستی دیموکراسی وڵاتان و کۆمەڵگە و یەکە سیاسییەکانی دونیا دەکەن. ئەم پێوانەیە، بەشێکە لە پڕۆسەی دیاریکردن و گەشەی کۆمەڵگە لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەوە.
یەکێک لەو هەڵسەنگاندنانەی ئەمساڵ، ڕاپۆرتی پڕۆژەی (ڤیدێم دیمۆکراسی)یە کە لەلایەن بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی گۆتنبێرگی سویدەوە ئامادەکرا.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، ئێراق لە ڕووی دیموکراسی و گەشەی سیاسییەوە لە پاشەکشەدایە لەکۆی ١٧٩ وڵات، لە پلەی ١١٥ـەمین وڵاتە لە ڕیزبەندییەکەدا. ئەم پێوانەیەی ئێراق، دەرخەری هەموو ئەو ململانێ سیاسی و دۆخە ناتەندروستەیە کە لەوڵاتەكەدا هەیە و ڕۆژانە بە بەرچاوی جیهانەوە دەبینرێت کە چ جۆرە پێشێلکارییەکی سیاسی لە ئێراق دەكرێ. بەتایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤ، مافی ژن و منداڵان، ئازادی دەربڕین، مافی پێکهاتەکان، خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕین، ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات، پەیوەستن بە بواری ئازادییە تاکەکەسییەکان و دیموکراسییەوە.
— یاسا و دیموکراسی ئێراقی
یاساکانی حاموڕابی وەک کۆدێکی یاسایی، بۆ یەکەمجار لە ئێراق نووسراونەتەوە، کەچی گەورەترین کێشەی ئێراق و ئێراقییەکان. دۆخی بێ یاسایی و جێبەجێنەکردنی یاسا و رێزنەگرتنە لە یاسا و دادگا و سەروەریی یاسا. ئەو بێ یاسایی و نەبوونی فەرهەنگی دیموکراسییە لە ئێراق، چەندان هۆکار و پاڵنەری هەیە کە ئێراق لە دوای (٢٠٠٣) سەروەری خۆی لە دەست داوە و ناتوانێت بەشێوەیەکی سەربەخۆ بڕیار بدات و خۆی رێکبخات، بەڵكوو وڵاتانی هەرێمی ڕۆڵیان هەیە لە دووبارە داڕشتنەوەی بڕیارەکانی ئێراق لە پڕۆسە سیاسییەکەیدا. هێزە سیاسییەکانی ئێراق باوەڕیان بە دیموکراسی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و بە دامەزراوەیی کردن و سیستمی سیاسی وەک چەقی بڕیاردان نییە. بەڵکوو، هێزەکان لە ڕێگەی میلیشیا و ناوەندی ترەوە دەیانھەوێت بڕیاری سیاسی لەو وڵاتەدا درووست بکەن و متمانەی (شەرعیەت) پێ بدەن.
سیستەمی سیاسی ئێستای ئێراق، لە دەستووردا چەسپاوە کە بەپەلە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ژێر داگیرکاری ئەمریکا و بە بەشدارییەکی بەهێزی پسپۆڕانی ئەمریکی دەرچووە. ئەمە "دیموکراسی" بۆ ئێراق نەهێنا، بەڵکوو سیستەمێکی وابەستە بە بەرژەوەندییە تائیفییە جیاوازەکان درووست کرد. دەستوور داوای سیستەمی پەرلەمانی دەکات، دەنگدەران پەرلەمان هەڵدەبژێرن، کە لە بەرامبەردا سەرۆک و سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت و سەرۆک وەزیران دیاری دەکات حکومەت پێکدەهێنێت. لە دەستووردا نەنووسراوە بەڵکوو بە پتەویی لە پراکتیکی سیاسی‌دا چەسپاوە، مەرجی ئەوەیە کە سەرۆک کۆمار کورد بێت و سەرۆکی پەرلەمان سوننە بێت و سەرۆک وەزیران شیعە بێت. ئەمەش نەبووە هۆی پێکهێنانی حکومەتێک کە تەنانەت بتوانن دەست بکەن بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشانەی کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە. بێگومان، من بانگەشەی ئەوە ناکەم کە پێش داگیرکاری ئەمریکا گرژییە نەتەوەیی و تائیفیەکان لە ئێراقدا بوونیان نەبووە. بەڵام، ئەوەی ئەمریکا کردی ناسنامه ی نەتەوەیی و تائیفی کرده بڕبڕەی پشتی سیستەمی سیاسی، هەروەک چۆن له کۆمەڵگه قووڵه دابەشکراوەکانی دیکەدا هەبووە. بەهەمان شێوە دەستێوەردانی ئەمریکا لە شەڕەکانی دوای هەڵوەشاندنەوەی یوگۆسلاڤیا لە ساڵانی نەوەدەکاندا بووە هۆی دروستبوونی سیستەمی سیاسی کە (ئایین+نەتەوە)ی وەک هۆکاری دیاریکەر چەسپاند، سیستەمێکی سەرکەوتوو نەبوو. کارەساتی سیستەمەکان، لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی نەتەوەیی و تائیفی ئەوەیە کە چارەسەرێکی کورتخایەن بۆ وڵاتێکی قەیراناوی پێشکەش دەکەن، بەڵام بە نرخێکی درێژخایەنی سەرسوڕهێنەر.
ئەم جۆرە سیستمانە دابەشبوونە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام دەکەن و قووڵتریان دەکەنەوە، لە ئەنجامدا ناسەقامگیرییەکی بەردەوام درووستدەبن.
ئەمریکا، بەناوی بەرەوپێشبردنی دیموکراسییەوە ئێراقی خستۆتە سەر ڕێگای ململانێی دامەزراوەیی درێژخایەن لە کاتێکدا ڕووبەڕووی کێشەی جددی بووەتەوە، لەوانە پرۆسەی شکست‌خواردووی ئاوەدانکردنەوەی ئابووری و زیادبوونی ناڕەزایی بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووان.
ئەوەی لە ئێراق و ناوچەکە دەگوزەرێت بانگەشەکردنی دیموکراسییە نەک دیموکراسییەت، ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە سیستەمێکی جەقبەستوو بە واتای دیموکراسی نایەت، بەڵکوو ئەمە بانگەشە کردنی دیموکراسییە.
ەمھەوێت ئاماژە بدەم بەوەی کە ئێراق لەنێو بازنەیەکی داخراودا دەسووڕێتەوە و باڵادەستەکانی ناو پارتە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ بە کورسییەکانیان دەکەن لەنێو ئەو بازنە داخراوەدا، ڕاستە ھەموو ھەڵبژاردنێک کۆمەڵێک دەموچاوی نوێ پەیدا دەبن. بەڵام، ئەوانەی نەخشەی سیاسی ئەم وڵاتە دادەڕێژن و ڕەسمی نەخشە ڕێگا دەکەن خۆیان لەو بازنە داخراوەدا دەبیننەوە دووبارە و چەندبارە دەبنەوە. لە ئێراق هیچکات دەوڵەت نەبووە تەنها دەسەڵات هەبووە. لە مێژووی ئێراقدا، هەرکێیەک دەسەڵاتی وەرگرتووە ئایدلۆجیای خۆی فەرزکردووە بەسەر ئێڕاقییەکان. ئەوەی سەدر کردی لە مانگی ٨ی ساڵی ڕابردوو، لەپێناو دیموکراسی نەبوو بەڵکوو ڕووخاندنی ڕژێم بوو. لە ئەمریکا پەیوەندی نێوان دەنگدان و دەرئەنجام لەلایەن ناوەندی هەڵبژاردنەکانەوە فلتەر دەکرێت. لە ئێراقدا بە چەند مانگێک لە ململانێ و موزایەدەی نێوان کوتلە سیاسییەکان و لایەنگرانی دەرەکییان فلتەر دەکرێت. دواکەوتنەکە تا ئەو کاتەی حکومەت پێکدەهێنرێت، هاوسەنگی هێز لە نێوانیاندا دەگۆڕێت. ئەمەش تەنیا بێمتمانەیی زۆرێک لە ئێراقییەکان بەرامبەر بە حکومەتەکەی خۆیان قووڵتر بکاتەوە.
— دیموكراسی و به‌رهه‌مه‌كانی له ئێراقی لێكترازاودا
هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌شه و پێشكه‌وتندان، بۆ به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانی، دیموكراسییان وه‌ك شێوازێك هه‌ڵبژاردووه، له به‌رامبه‌ردا خودی دیموكراسیش وه‌ك به‌هایه‌كی باڵای كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان به‌شدارییه‌كی كاراى هه‌بووه له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه.
سه‌ره‌ڕای ناكۆكی له‌سه‌ر مێژووی ئێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی له ئێراقدا هه‌موو شتێك مێژوویه‌كی هه‌یه و وێستگه‌یه‌كی هه‌یه بۆی بگه‌ڕێینه‌وه، ته‌نیا دیموكراسی نه‌بێت، كه له مێژووی دوور و نزیكی ئێراقدا هیچ وێسته‌گه‌یه‌كی نییه، به‌و واتایه‌ی دیموكراسی له ئێراقدا هیچ ژێرخانێكی مێژوویی نییه، نه له مێژووی ده‌وڵه‌ته‌كه و نه له مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی له‌ناو خاكی ئێراقدا بوونه. هه‌ڵه ناكه‌ین گه‌ر بڵێین هاوكێشه‌ی دیموكراسی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و هۆشیاریی تاك له ئێراق، خراپترین ستراكچه‌ر( پێکهاتە)ی هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێنه‌گه‌یشتوویی تاك و كۆمه‌ڵگه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دیموكراسی ببێته سیسته‌مێكی نامۆ به‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، له به‌رامبه‌ریشدا، نه‌بوونی دیموكراسی و به‌ها باڵاكانی ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه و هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كه‌م كردووەته‌وه.
هاوپه‌یمانان، كاتێك ڕژێمی سه‌دامیان له‌ناو برد، به‌و ئاراسته‌یه كاریان كرد كه سیسته‌می دیموكراسی بخه‌نه چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستووره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی زیاتری پێ ببه‌خشن. هه‌روه‌ها، ده‌سه‌ڵاتیشیان بۆ بچووكترین یه‌كه شۆڕ كرده‌وه تا جۆرێك له ژێرخان بۆ ئه‌و سیسته‌مه دابڕ‌ێژین. به‌ڵام، ده‌رئه‌نجامه‌كان هه‌مووی پێچه‌وانه بوونه‌وه، به شێوه‌یه‌ك هه‌موو ئاوا‌ته‌خوازی ئه‌وه بن كه سه‌رده‌می (دیموكراتیزه‌یشن) (بە دیموکراسی کردن)ـیان نه‌دیبا. چونكه، ئه‌و دیموكراسییه سا‌خته‌یه جگه له‌وه‌ی ژیانێكی نوێی پێ نه‌به‌خشین، ئاسایش و سه‌قامگیریشی لێ وه‌رگرتنه‌وه. به‌شێكی زۆری ئه‌و پشێوی و شه‌ڕ و نه‌هامه‌تییانه‌ی دوای سه‌دام بۆ هه‌ڵه به‌كارهێنانی پڕه‌نسیپه‌كانى دیموكراسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دیموكراسی پرسێكی كلتوورییه ئه‌گه‌ر له‌و گۆشه‌یه‌وه بۆی نه‌چیت، لێكه‌وته‌كانی پێچه‌وانه‌ی خواست و ئاره‌زووه‌كانی ده‌بێت. ئازادی، كه یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر سیسته‌مێكی دیموكراسییه، ئه‌گه‌ر له شوێن و ئاستی دیاریكراوی خۆیدا به‌كار نه‌یه‌ت، فه‌وزایه‌كی بێ ده‌رباز درووست ده‌كات. هه‌موو ئه‌و كردانه‌ى كه به كرده‌ی دیموكراسی ناسراون له ئێراق، قه‌یران و پشێوییان درووست كردووه. بۆ نموونه، هیچ هه‌ڵبژاردنێكی ئێراق نه‌بووه شه‌ڕێكی ناوخۆیی له دوادا درووست نه‌بووبێت.
جیاواز له هه‌موو وڵاتانی دیكه، دیموكراسی له ئێراق ڕوخسارێكی وه‌ها ناڕێكی وه‌رگرتووه كه وڵاته ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندا تایبه‌تییه‌كانیان په‌نا بۆ رێكاره دیموكراسییه‌كان ده‌به‌ن، هه‌ر كاتێكیش ده‌ره‌نجامه‌كان له ئاست خواستی ئه‌وان نه‌بوو، كۆی پرۆسه‌ی دیموكراسی په‌ك ده‌خه‌ن. تا ئێستا گه‌وره‌ترین سوودمه‌ند له پرۆسه‌ی به‌دیموكراسیكردنی ده‌وڵه‌تی ئێراق، ئێرانییه‌كان بوونه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مەریكا، توركیا، سعوودیه‌ش هه‌وڵیان داوه. به‌ڵام، تێگه‌یشتنی ئێرانییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێراقی زیاتربوو، چونكه ئه‌وان ده‌زانن چۆن دیموكراسی بكه‌نه ئامرازێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
كه‌واته، له ئێراق پرۆسه‌ی دیموكراسی ئه‌وه‌نده‌ی ئامڕازێكه بۆ ده‌ستكه‌وتی نادیموكراسی، ئه‌وه‌نده ئامڕازێك نییه بۆ به كلتووركردنی پڕه‌نسیپ و به‌ها دیموكراسییه‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌شه واى كردووه دیموكراسی له ئێراق به‌رهه‌مه‌كانی پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی بێت.
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی سەنتەری نالیا رایگەیاند: ساڵی ١٩٢٨ لە ڕۆژنامەی ژین‌دا نوسراوە سواڵ لە سواڵكەر دەكەین، واتە ئێراق خۆی دیموكراسی نییە ئێمە داوای دیموكراسی لێدەكەین.
سەرچاوە بەکارهێنراوەکان:-
١. https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/030320233-amp
٢. https://www.washingtonpost.com/books/2023/03/02/bush-saddam-book-war-leffler/
بابەتی هاوشێوە
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield