کورد و کوردستان لە پەیماننامەی سیڤەر

بڵاوکردنەوە:

ڕێکان جیهان

نووسەر:

ڕێکان جیهان

بینراو:

387

بەش:

ڕامیاری

دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، و لەو کاتەی کە براوەکانی جەنگ زەوی دۆڕاوەکانی جەنگیان دابەش دەکرد، کە هەریەکە لە (عوسمانی و ئەڵمانیا و نەمساو و هەنگاریا) بوون. کورد، وەکوو نەتەوەیەکی ژێردەستی عوسمانی نوێنەری خۆی ناردە کۆنفرانسی ئاشتی لە شاری "سیڤەر" بە هیوای ئەوەی کە وەکوو نەتەوەکانی تری ژێردەستی عوسمانی، ئەمانیش دەوڵەتێکی سەربەخۆیان پێبدرێت لەلایەن براوەکانی جەنگەوە. نوێنەری کورد ژەنەڕاڵ (شەریف پاشا) بوو، توانی مافەکانی کورد جێ بکاتەوە لە بەندەکانی (٦٢ و ٦٣ و ٦٤) لە (پەیماننامەی سیڤەر)، کە ئەمەش لە کۆی  ٤٣٣ بەند لە ڕێککەوتنامەی سیڤەر (١٩٢٠) تەنها ٣ بەندی تایبەت بوو بە کورد و کوردستان. کە ئەمەش دەقی بەندەکانە:-

 

پەیماننامەی سیڤەر/بەشی سێیەم/کوردستان

بەندی ٦٢/ لیژنەیەک لە (کۆنستانتین) دادەنیشێت و پێکدێت لە سێ ئەندام، کە ئەندامەکان دیاری دەکرێن لەلایەن (بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا). پێویستە حوکمەتەکان بەپێی ڕیزبەندی ڕەشنووسێک لە ماوەی شەش مانگدا ئامادەبکەن. لە کاتی چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم پەیماننامەیەدا بەرنامەیەکی خۆبەڕێوبەری ناوخۆیی بۆ زۆرینەی کوردەکان لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی فوڕات، باشور لە باشوری سنورەکانی ئەرمینیا کە ئەمەش لەوەیە لەمەولا دیاری بکرێت. وە باکوری سنووری تورکیا لەگەڵ سوریا و میزۆپۆتامیا. وەک لە بەشی دووەم، بەندی (٢٧) بڕگەکانی ٢ و ٣ پێناسە کراوە، ئەگەر نەتوانرێ بە گشتی پارێزگاری لەسەر پرسێک بکرێت، ئەوا پەسەند دەکرێت لەلایەن ئەندامانی لیژنەکە بە پلەبەندی حوکمەتەکان. پێویستە، بەرنامەیەک دابنرێت تیایدا بەتەواوی پارێزگاری لە کلد و ئاشوریی و نەتەوە و ئاینەکانی تر بکات لەو ناوچەیە. وە لەگەڵ ئەم ئامانجانەشدا لیژنەیەکی تێکەڵ کە پێویستە (بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئێران، کوردەکان) نوێنەری خۆیان هەبێت و سەردانی شوێنەکان بکەن بۆ پشکنین و بڕیار بدەن چی چارەسەر بکرێت. لە کاتی ڕاستکردنەوەی سنوور دەبێ لە سنووری تورکیادا بێت، لەژێر ڕۆشنایی ئەو پەیماننامە بێت ئەو سنوورەش لەگەڵ ئێراندا یەکبگرێتەوە.

بەندی ٦٣/ حکومەتی تورکیا ڕازیبێت بەوەی کە ڕەزامەند و جێبەجێکاری بڕیارەکانی هەر دوو لیژنەکە بێت، کە لە بەندی ٦٢ ئاماژەی پێکراوە لە ماوەی سێ مانگدا لە کاتی ئاگادارکردنەوەی حکومەت.

بەندی ٦٤/ لە ماوەی یەک ساڵدا، لە کاتی چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنامەیە ئەوا کوردەکانی ئەو ناوچانەی کە لە بەندی ٦٢ ئاماژەی پێکراوە، ویستی خۆیان دەردەبڕن لەبەردەم (ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەلان). بەشێوەیەک، کە پیشانی بدەن زۆرینەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە ویستی ئەوەیان هەبێت کە سەربەخۆبن لە تورکیا. لە پاشاندا ئەنجومەنەکە ڕەچاوی ئەوە دەکات کە ئەو خەڵکە توانای ئەو جۆرە سەربەخۆییەیان هەیە، ڕاسپاردەی ئەوە دەکات کە سەربەخۆییان دابینبکرێت. تورکیا، ڕازی دەبێت بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکە و وە دەستبەرداری هەموو ماف و ناونیشانەکانی خۆی دەبێت لەو ناوچانەدا.

 

وردەکاری ئەو دەستبەرداربوونەش بە ڕێککەوتنێکی جیا دەکرێت لەنێوان تورکیا و هاوپەیماناندا.

ئەگەر، کاتێک ئەم دەستبەرداربوونە ڕووبدات نابێ هاوپەیمانان ناڕەزایەتی دەرببڕن بۆ ئەو کوردانەی کە خۆبەخشانە دەچنە ناو دەوڵەتە سەربەخۆ کوردیەکەوە. لەم جۆرەش ئەو کوردانەی کە دانیشتوی ئەو بەشەی کوردستانن، ئەوەی کە تا ئێستا لەژێر ویلایەتی موسڵدا بووە. لە پاش هەستانەوەی دەوڵەتی تورکیا و ڕووخاندنی خەلافەتی عوسمانی، تورکیا وەک براوەیەک هاوپەیمانانی ناچار کرد کە (پەیمانامەی لۆزان) ببەستن و جێی (پەیمانامەی سیڤەر) بگرێتەوە، بەمەش کورد هەلی بوون بە دەوڵەتی لەدەس

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield