حەرام

بڵاوکردنەوە:

هاوڕێ جەلال

نووسەر:

هاوڕێ جەلال

بینراو:

461

بەش:

زمان

با بێ پێچوپەنا و ڕاستەوڕاست بڵێم؛ وشەی حەرەم و حەرام لە وشەی (هەرێم)ەوە هاتوون. ئەویش لە وشەی (هەوار)ەوە هاتووە! وردە شەڕەکەشی بۆ دوایی دادەنێم.
ڕەنگە لای زۆرێک کفر بێت کە بڵێم زمانی کوردیی؛ هەزاران وشەی بە زمانی عەرەبیی بەخشیوە. ئەگەر وشە کوردییەکان لە زمانی عەرەبیی بێنینە دەرەوە، زمانێک نامێنێتەوە بەشی نووسین و گفتوگۆ بکات! ئەمە تەنیا ڕاستییەکی سادەیە بێ کەمکردنەوە لە بەها و گەورەیی و مەزنیی و جوانیی زمانی عەرەبیی! ئەمە بە لایەک و ئەوەش بە لایەک!
با زۆر لەسەری نەڕۆین و خەریکە فەلسەفە لێدان نەبم!
ڕیزبەندی گۆڕانکاریی وشەکەی سەرەوە بەم جۆرە بووە:
وشەی (هەوار) بووە بە هەوێر، ئەویش بووە بە هەمێر ئەویش جێگۆڕکێی کردووە و بووە بە هەرێم، هەرەم (حەرەم، حەرام)
 

خۆتان تەماشای فەرهەنگەکان بکەن، ئەم وشانە دەبینن:
هەوێرکە: هەرێم
هێڤرگە: هەرێم
هەڵەم، هەرەم: هەرێم
هەوێرکە: هەوارگە، وارگە، هەوار
وڵکە، ئۆلکە: مەڵبەند، هەوار
 

وشەی (هەوار)یش خۆی پێشگری پێوەیە.
وار - هەوار
هەواری کوردان: کوردهەوار، کوردەوار
 

هەر باشە بزان. ئەوە وشەی (وار)یشە کە گۆڕاوە و بووە بە وڵات. هەر وشەی (وار، وارگە)شە کە بووە بە ئۆلکە، ئۆلگە کە واتای مەڵبەند یان بەشێک لە زەوی (پارچە زەوی) دەدات.
وشەی ئۆلگە بە چەند شێوە لە زمانەکانی تردا دەبینرێتەوە. وەک فارسیی: (الکا، الکه، الگا، اولکا، اولکه)
ئەمڕۆکە ئۆلک بووەتە یەکەیەکی پێوانەی زەوی. بریتییە لە 100 م٢ وشەکە ئەم پێوانەیە چووەتە ناو زمانی عەرەبیشەوە (اولك)
 

ئێوە دەزانن، وشەی شەڤەستان، بە پەردەی شەوێنیی، واتە شوێنی خەوی بووک و زاوا دەوترێت. پێشی دەوترێت (حەرەم). کە هەمان وشە، بە شێوەی تر، بە مانای حەرەم بە کار هاتووە. وەک
شەوستان: شەبستان، شەوسان، حەرەمی مزگەوت
 

حەرەم کە لە زمانی کوردییدا پێشی دەوترێت بەندێن. مەبەست لە شوێنێکە کە سنووری هەیە و سنووردارە و تەرخانکراوە و کەسی تر بۆی نییە تێی بچێت، یان پێویستی بە ڕێدانە بۆ چوونەناویەوە.
بەندێنی زانکۆ: حەرەمی زانکۆ
بەندی دێ: دەوری دێ، حەرەمی دێ، تخووبی دێ...

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield