شلەقانی جیهانی هۆکارێک بۆ هەڵگیرساندنی جەنگە جیهانیەکان
بڵاوکردنەوە:
ڕێکان جیهان
نووسەر:
ڕێکان جیهان
بینراو:
417
بەش:
ڕامیاری
پێشەکی/
لە زمانی کوردیدا نەم توانی وشەیەک بدۆزمەوە بۆ پێناسەی ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتیە، بۆیە بەڕای من باشترین وشە بەکار بهێت بۆی تەنها "شلەقانی جیهانی"ە و بەم جۆرە پێناسەی دەکەم: بریتیە لە پێوانکردنی ڕێژەی ناکۆکی و توندوتیژیە نێودەوڵەتیەکان و ناوخۆییەکان کە بە بەرزبونەوەی ڕێژەکە دەبێتە هۆی بڵاو بونەوەی ترس و دڵەراوکێ لە نێو وڵاتاندا.
هۆکاری بەرزبونەوەی شلەقانی جیهانی/
دەگەڕێتەوە بۆ جەنگ و ناکۆکیەکان جا نێودەوڵەتی بن واتە لە بەینی چەند وڵاتێکدابێت یاخود ناوخۆییبن واتە تەنها لە ناوخۆی وڵاتێکدا بێت بەتابەت ئەو ڵاتانەی زلهێزن و کاریگەرن، بە زیادبونی شلەقانەکان وڵاتانی جیهان دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و خەرجی بەرگری و سوپا زیاددەکەن و هەندێک جار دەست دەکەن بە هێرشکردنە سەر وڵاتانی تر نمونەی زیندو وڵاتی چین و تایوانە یاخود تورکیا و یۆنان کە بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە ئەمانیش خۆیان ئامادەکردوە بۆ جەنگ دژی یەکتر، هەموو کات ئەم ناکۆکیانە دەبنە هۆی قەیرانی ئابوری جیهانی و ئەمەش وا لە وڵاتان دەکات زیاترت توندوتیژبن و گوێ نەدەن بە یاسا نێودەوڵەتیەکان.
چۆن جەنگە جیهانیەکان هەڵدەگیرسێن؟
جەنگی یەکەمی جیهانی/ تەنها بەهۆی کوشتنی شازادەیەکەوە هەڵنەگیرسا بەڵکو بەهۆی یەکیەتی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، هەروەها جەنگی پروسیا(ئەڵمانیا) و فەڕەنسا کە ئەڵمانیەکان توانیان (ئالسالۆرین) لە فەڕەنسیەکان داگیربکەن، هەروەها پێشبڕکێی وڵاتە زلهێزەکانی ئەوروپا بۆ کۆلۆنیالیزمی ئەفەڕیقا و ئاسیا و هەروەها جەنگی ڕزگاری باڵکان و داگیرکردنی لیبیا لەلایەن ئیتاڵیاوە و کۆریاش لەلایەن ژاپۆنەوە و جەنگی ناوخۆی چین، بێ لەم جەنگانەش پێشکەوتنی پیشەسازی سەربازی لە لای وڵاتە ئەوروپیەکان کە وای لەو وڵاتانە کردبوو کە تینوی تاقیکردنەوەی ئەو چەکە کۆمەڵکوژانەبن و هەموو ئەمانەش وای کرد شلەقانی جهیانی بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبێتەوە و تەنها پێویستی بە دەرزیەک بوو کە بیانتەقێننەوە، هەربۆیە شازادە و شازادەخاتونی نەمسا-مەجەڕ بوە دەرزی تەقاندنی جەنگی یەکەمی جیهانی و سوتەمەنی ئەم جەنگەش خوێنی دەیان ملیۆن کەس بوو.
جەنگی دووەمی جیهانی/ ئەم جەنگەش تەنها بەهۆی داگیرکردنی شاری (دانزیک)ەوە نەبوو، بەڵکو پێشووتر جیهانی بۆ گەرمکرابوو، لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی وڵاتانی جیهان ویستیان ڕێگری بکەن لە دروست بونەوەی جەنگێکی جیهانی تر، هەر بۆیە ڕێککەوتن کە "ڕێکخراوی کۆمەڵەی گەلان" دروست بکەن و ڕێگری بکەن لە دروست بونی جەنگی وڵاتان، وە ئەڵمانیاشیان لە چەک داماڵی و بە ناوچەی (ڕاین) کە هاوسنور بوو لەگەڵ (هۆڵەندا و بەلجیکا و لۆکسمبرگ و فەڕەنسا)، بەڵام ئەڵمانیا بەسەرکردایەتی (سمێڵ ئەملا و لا تاشراو، لەبەر یاساکانی سۆشیال میدیا ناتوانم ناوی بنوسم) توانی لە ١٩٣٦ سوپا بە چەکەوە ڕەوانەی ناوچەی (ڕاین) بکات، لەو لاشەوە ئیتاڵیا گیری خواردبوو لە ئەسیوبیا و بۆ ئەوەی زوو جەنگ کۆتایی پێبێنێت چەکی کیمیاوی بەکار هێنا دژی ئەسیوبیەکان، لە ڕؤژئاواش ئیسپانیا کەوتە جەنگی ناوخۆوە و لە ئاسیاش ژاپۆنی هێرشێ کردە سەر چین و جەنگی دووەمی چین و ژاپۆنی هەڵگیرساند، ئەڵمانیا پرۆسەی (ئانشلوز)ی ئەنجامدا کە داگیرکردنی نەمسابوو و هەروەها چیک و سلۆڤاکیاشێ داگیرکرد بەڵام بەبێ شەڕ، پاشان سۆڤیەت هێرشی کردە سەر فلەندا، ئەمانەش هەمووی بوە هۆی بەرزبونەوەی شلەقانی جیهانیو کاتێ ئەڵمانیا لە ١٩٣٩ شاری (دانزیک)ی داگیرکرد بەهۆی بەرزبونەوەی شلەقانی جیهانیەوە هاوپەیمانان جەنگیان دژ بە ئەڵمانیا ڕاگەیاند و ئەمەش بوە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیهانی.
بەرەو جەنگی سێیەمی جیهانی/
ڕوداوەکانی بەهاری عەرەبی و قەیرانی کۆرۆنا و ئابوری بەتایبەت نەوت و گاز و هەروەها جەنگی تیرۆر و کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و قەیرانی کۆچبەران و جەنگی ئەرمەن و ئازەر، ڕوس و ئۆکرانیا، هەڕەشەی چین لە تایوان و تورکیاش لە یۆنان و عێڕاق و سوریا، هەموو ناکۆکیەکانی ئاسیای ناوەراست و ڕؤژهەڵات بوونەتە هۆی بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی شلەقانە جهیانیەکان، هەموو ئەم ناکۆکیانە تەنها ئەم قسەیە ئەشێت بۆیان "جەنگێک بۆ کۆتایی هێنان بە هەموو جەنگەکان" هەر بۆیە ڕوودانی جەنگی جهیانی لە ئێستادا ئەگەرێکی زۆر بەرزی هەیە.
بابەتی هاوشێوە
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield