مێتاتێز - جێگۆرکێی دەنگی₁

بڵاوکردنەوە:

سابیر ژاکاو

نووسەر:

سابیر ژاکاو

بینراو:

686

بەش:

زمان

یەکێک لە دیاردە فۆنۆلۆجی₂ و گرێدراوی بازنەی مۆرفۆلۆجی₃ زوانیە کە بەپێی چەندین فەکتەری زانستی ئەم بازنە زانستیانەی هەر زوانەی دەردەکەوێت. سەرەتا با بزانین مێتاتێز یا جێگۆڕکێی دەنگی چیە؟

لەم دیاردەیە ئەمەی دەردەکەوێت و پەیدا دەبێت، ئەمەیە کە بەپێی سیستم و دەزگەی فۆنێتیکی و فۆنۆلۆجی هەر زوانێک لە بازنە و سازگەی بەرهەمهێنانی ئەم زوانانە و نزدیکی و هاوبەشی پەیوەندی سازگەیی ئەم فۆن و دەنگانە، ئەمە دو دەنگ یا دو بڕگە لە ئاستێک لە مکانیزمی سازگەیی و بەرهەمهێنانی خۆیان، جێگە و شوێنیان، دەگۆڕنەوە.

واتە دەنگێک یا پتر و زۆرتر لە بەش و پێکهاتەی وشەیەک، شوێن و جێگەی خۆیان دەگۆڕن کە دەنگی بڕگەی یەکەم جێگەی خۆی لەگەڵ دەنگی بڕگەی دوهەم دەگۆڕێت یا بەپێچەوانە دەنگی بڕگەی دوهەم جێگەی خۆی لەگەڵ بڕگەی یەکەم دەگۆڕێت. واتە زۆر جار ئێمە لەگەڵ وشەیەک ڕوبەڕو دەیبنەوە کە لە ئاستی داتای لێکسیمی و فەرهەنگی واژەیی هیچ جیاوازیان نیە و هەر یەک واتان، بەڵام شێوە و فۆڕم و ڕەواڵەتی وشەکە لە پێکهاتەی پیتەکانی، هەر یەک شتە و یەک پیتن، بەڵآم لە دو یا چەند وشەی شێوەی جودا، پیتەکان بە هەمان بارو واتاییەوە، پەیدا دخەبن و هەمان وشە بە هەمان واتاوە و هیچ جیاوازیەکیان نیە و ئەمە دەکرێت لە یەک تا چەند پیت، جیاوازیان هەبێت کە ئەم جیاوازی پیت و جێگۆڕکێیەی کە هەیانە، ئەرکی واجی ناگرن و واتای وشەکە ناگۆڕن و زۆر جار ئەم دیاردەیە دەبێت هۆی هەڵەتێگەیشتن لە زوان و بازنەی سیمای ناوچەیی و زوانی ژینگەیی زوانەکانی دیکەی هەر زوانێک کە هەست دەکرێت بەهۆی ئەمەی کە وشەکە لە چەند پیتێک لەگەڵ یەک جیاوازی شێوەیان هەیە، ئەمە وشەکەش لە زوانەکە نیە کە ئەمە بەپێی ئەم دیاردەیە، بۆمان ڕون دەبێتەوە. هۆکاری پەیدابونی ئەم دیاردە تایبەتە، ئەمەیە کە ئەم دیاردەیە پەیوەندی بە شێوە و ئاستی سیستمی فۆنۆلۆجی زوانی بەکارهێنەر و ئاخێوەرەوە هەیە کە ئەم دیاردەیە لە بەستێن و پێکهاتەی دەنگی و شوێنیان لە جێگەیەک کە فۆنەکان بە سادەیی لە یەک دانابڕێن و جودا ناکرێنەوە، دەردەکەوێت و پەیدا دەبێت کە پتر لە بەستێنی کۆنسۆنانتەکان ڕو دەدات و پەیدا دەبێت و لە بازنەی ڕێسا فۆنۆلۆجیەکانی هەر زوانێک، ئەمە بەپێی دۆخ و شێوەی سازگەیی و بەرهەمهێنان، دیاردەکە زەقتر دەبێت کە ئەم بەشانە لە بازنەی (نزمکردنەوە، تێچوون، بڕگەی ئاوەڵە، وەرگرتن) چالاکیان پتر و زۆرتر دەردەکەون و لەم بەشە، کاراتر دەبن و دەور دەگێرن.

نمونەی ئەم دیاردەیە لە زوانی کوردیک:

 

بەفر ـ بەرف

ڕفاندن ـ فڕاندن

دامەزراندن ـ دامەرزاندن

چوقاندن ـ قوچاندن

هەوراز ـ هەرواز

تەرزە ـ تەزرە

باڕەکڵە ـ باڵەکڕە

جومعە ـ جوعمە

خیز ــ زیخ

قیز ــ زیق: قیزاندن ـ قیژاندن ـ زیقاندن

قۆچیە ـ قۆیچە

دەروێش ـ دەورێش

جگەر ـ جەرگ

ڕوانین ـ نواڕین

شیتو ـ شوتی

تینو ـ تونی

ڕێنمۆیی ـ ڕێنمۆنی

 

نمونەی ئەم دیاردەیە لە زوانە کۆن و بەراییەکانیش ئێگجار زۆر و چالاکە و بە هەمان ئاستەوە، بۆ زوانی ئێستا، بەجێ ماون. بۆ نمونە:

 

لە زوانی ئەوێستایی  بۆ نمونە وشەی (بروا، brwā) کە بەواتای (برۆ، brō) دێت لەگەڵ (ابرو، abru) و (بروا، brwa) فارسی نوێ، هەمان دیاردەیە.

لە زوانی پەهلەویک (سُخر، suxr) لە فارسی نوێ (سُرخ، surx) بەواتای (ڕەنگی سور) دێت.

لە زوانی پەهلەویک (وەرف، varf) کوردی (بەفر، bafr) فارسی (بەرف، barf).

لە زوانی ئێرانیک (چەرخا، carxā)، پەهلەویک (چەخر، caxr)، کوردیک (چەرخ، carx)، فارسی (چەرخ، carx).

 

لەنێو بە ساڵاچوو و چینێکی نەخوێدەوار، دیاردەکە لە سیستمی سروشتی و ژینگەیی دێتە دەر و شێوەیەکی ناسروشتی و ناکۆکی وەرگرتن و دانەدەرەوەیی مێشکی و وشەسازی پەیدا دەبێت، وەکو:

 

سەقەت ــ سەتەق

فەقەت ـ فەتەق

ئەبزار ــ ئەرباز

شکوفە ـ فکوشە

مەکتەب ــ مەتکەب

لەعنەت ـ نەعلەت

 

*تێبینی: ئەم دیاردانە لەگەڵ دیاردەی "مێتاتێز" جیاوازن. دیاردەی مێتاتێز، دەکەوێتە شیپان و چوارچێوە سیستمی فۆنۆلۆجی و فۆنێتیکی ژینگەیی و سروشتی زوانی و زمانناسی کۆمەڵایەتی₄ و دەروناسی زوانی₅ و ئابوری زوانی و دیاردەی ناوازە و تایبەتی دیسێلیکا₆ کە تەیدا هەندێک جێگۆڕکی فۆنی بەپێی سروشتی زارگرتن و فۆنسازی منداڵ خۆزا ساز دەکرێت و دەردەکەوێت. بۆ نمونە: منداڵ کاتێک دەیهەوێت و دەخوازێت قسە بکات، فۆنەکان توشی جێگۆڕککردن دەکات، بۆ وێنە وشەی (قەڵەم) بە (قەمەڵ) بێژە دەکات، لەم ئاستە، دیاردەی سروشتی و کاتی "مێتاتێز" بەشێوەی سروشتی و ڕێسای تایبەتی زوانی ژینگەیی ئەم منداڵە، دەرناکەوێت و پەیدا نابێت و لە پرۆسەی زوانگرتنی منداڵیش دیسان دیاردەکانی (نەرمبونەوە، سواندن و قڕتاندن، لێکچوون) دەردەکەون کە سروشتی و دواتر لەگەڵ تەواوبونی پرۆسەی زوانگرتن و تەواوبونی قۆناغی وشەسازی و زانین و ناسینی زوانەکەی، ئەم دیاردەیەش کۆتایی دێت و ئەمجارە دەزانێت کە وشەی (قەڵەم) دروستەکەیە و لە پڕۆسەی دیسێلیکا دێتەدەر و لە وشەی بۆ نمونە (بەفر -بەرف) دەزانێت کە بازنە و بەنبانەی وشەیی زوانەکەی ڕێگەی ئەمجۆرە جێگۆڕکێی داوە و هیچ کێشەی نیە کە کامەیان بەکار بهێنێت.

 

1 metathesise

2 ponology

3 morphology

4 scociolinguistics

5 psycholinguistics

6 dyslexia

 

 

سەرچاوە:

پرشەدارێکی زمانەوانی ٢، سابیر ژاکاو، بڵاوکەرەوەی زانکۆ.

پرشەدار|ێکی زمانەوانی 1، سابیر ژاکاو، بڵاوکەرەوەی زانکۆ.

فۆنێتیک و فۆنۆلۆجی، سابیر ژاکاو، لەژێر چاپ.

فەرهەنگی ئێتیمۆلۆجی ئاڤاشین، سابیر ژاکاو، لەژێرچاپ.

Linguistics. Berlin: Walter de Gruyter. 

Hume, E. (2006). “Diachronic aspects of metathesis”. In: Encyclopedia of 

Linguistics. ed. by Kate Brown. Elsevier ltd. 506-509. 

Hume, E. (1998). “Metathesis in phonological theory: the case of Leti”. Lingua 104, 147, 178

Stonham, J. (2006). “Met

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield