ئەو هونەرمەندانەی کە لەوانەیە مەڕاسیمی کردنەوەی مۆندیالی فـیفای ٢٠٢٢ ڕووناک بکەنەوە

بڵاوکردنەوە:

سۆز عەبدولڕەحمان

نووسەر:

لەرین ئەسکەندەر

بینراو:

334

بەش:

هی تر

لە کاتێکدا کەمتر لە یەک مانگی ماوە بۆ مۆندیالی ساڵی ٢٠٢٢ لە قەتەر، هەواداران دەستیان کردووە بە قسەکردن لەسەر ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیال و ئەو چالاکیانەی کە لەو بۆنەیەدا پێشکەش دەکرێت، وە کێ ئەو چالاکیانە پێشکەش دەکات؟

ژمارەیەکی زۆر لە ڕاپۆرتەکان باس لەوەدەکەن کە ڕەنگە هەوادارەکانی «شاکیرا و دوالیپ و بی تی ئێس» لە ئاهەنگەکەدا نمایش بکەن و ببینرێن، لە دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانی (Light The Sky) لە مۆندیالی ساڵی ٢٠٢٢، «نورا فاتحی» ئامادەکاری دەکات بۆ ئاهەنگ گێڕان لەم بۆنەیەدا وە مێـژوویەک تۆمار دەکات وەک یەکەم ئەکتەر و گۆرانیبێژی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ھەروەھا لەگەڵ میوزیکژەنی عێراقی «رەحمە ریاد» ئەو کارە ئەنجام دەدەن، وە گۆرانیبێژی مەغریبی «منال بنشلیخە» و گۆرانیبێژی ئیماراتی «بەڵقیس» تێیدا بەژدارن.

جگە لەم کەسایەتیانە تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە کێیتر لەم چالاکییەدا بەژداری دەکات، بەڵام بەپێی میدیا جیاوازەکان وا چاوەڕوان دەکرێت کە لە «فیفا»دا بانگێشتی گرووپی «BTS» بکرێت، ھەروەھا «شاکیرا»ش دەتوانێت دووبارە بەژداری بکات لە مەڕاسیمی کردنەوەی یارییەکەدا.

 

(BTS)

بی تی ئێس، تیپێکی گۆرانیبێژن و لە حەوت کوڕ پێکهاتوون و بە «Bangtanboys» ناسراون، و لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە، ھەروەھا  ئەم گرووپە پێش ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی ٢٠١٨ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەژداری بکات، سەرکەوتنێکی گەورەی لە سەرانسەری ئاسیادا بەدەستهێناوە و یەکەمین گرووپی ک.پۆپن، BTS پاڵێوراوە بۆ زۆرێک لە خەڵاتەکانی «گراممی»، ھەروەھا توانیویانە خەڵاتی میوزکی «بیڵبۆرد» بەدەست بھێنن.

 

(Shakira)

گۆرانیبێژ و ھۆنراوەنووس و سەماکار و خێرخوازی کۆڵۆمبی شاکیرا، لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ بەهۆی گۆرانییە بەناوبانگەکانی (whenever wherever) و (underneath your clothes) بەناوبانگ بوو.

شاکیرا بووەتە یەکێک لە پڕفرۆشترین میوزیکژەنەکان لە  هەموو سەردەمەکان لە دوای ئەوەی کە هەشت ئەلبوومی ستۆدیۆی بڵاوکردەوە، وە کۆی گشتی فرۆشی تۆمارەکانی لە جیهان زیاتر لە ٧٥ میلیۆنی تۆمارکرد.

 

(Dualipa)

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و مۆدێلێکی بەڕیتانیـیە، دوا لیپ لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ بەهۆی یەکەم ئەلبوومی

‏(self-titled) ناوبانگی دەرکرد، دوا لیپ یەکێکە لە سەرکەوتووترین گۆرانیبێژە نوێیەکان کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەهۆی ئەلبوومەکەیەوە بەناوبانگ بوو، وە ئەو گۆرانییە سەرەکیانەی کە بەرهەمیهێناوە وەک (be the one -IDGAF).

پێشبینی دەکرێت کە بە گۆرانی «Waka Waka»ی شاکیرا و دوالیپ و ئەندامانی BTS مۆندیال دەستپێبکاتەوە، کە یەکەم یاری خۆیان لەسەر قۆناغی کردنەوەی مۆندیال ئەنجام دەدات.

بەڵام تا ئێستا «فیفا» هەواڵەکانی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام دەنگۆکان دەستیان کردووە بە بڵاو بوونەوە، هاندەران لە ئێستاوە خەیاڵ دەکەن کە نمایشەکە زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت پێش یاری قەتەر و ئیکوادۆر کە یەکەم پاڵەوانێتییە.

 

 

 

سەرچاوە

https://www.samaaenglish.tv/news/40020002

 

ئامادەکردن: لەرین ئەسکەندەر.

پێداچوونەوە: چاوان ئیبراهیم.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield