درووست کردنی ئادەم

بڵاوکردنەوە:

ڕێکان جیهان

نووسەر:

ڕێکان جیهان

بینراو:

397

بەش:

هی تر

لە یەکێک لە دیمەنەکانی درامای (Westworld) درووستکەری جیهان، کە باس لە لەوحەکەی (مایکڵ ئەنجلۆ) دەکات بەناوی (درووست کردنی ئادەم). د. ڕۆبێرت دەڵێت: ٥٠٠ ساڵی ویست تا کەسێک بزانێت شتێک شاردراوەتەوە لە دیمەنێکی ئاشکرادا، ئەوە دکتۆر بوو کە تێبینی شێوەی مێشکی مرۆڤی کرد، پەیامەکە ئەوەیە کە بەهرەی خودایی لە هێزێکی باڵاوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکوو لە مێشکی خۆمانەوە دێت."

 

باسێکی دراماکە و بەراوردکارییەک

پارکێکی گەورەیە، درووستکراوە و کۆمەڵێک "هۆستی" تێدایە کە ڕۆبۆتن. بەڵام، لەسەر شێوە و شکڵی مرۆڤ. ڕەفتارەکانیان بە کۆد درووستکراوە و بەپێی کۆدەکەی خۆیان ڕەفتار دەکەن و دەگەڕێن و قسە دەکەن. گەر قسەیەک لە کۆدەکەیانا نەبێت و بیکەن ئەوە گڵیچ دەکەن، یاخود وای دادەنێن هەر هیچیان نەبیستبێت. ئەمە پێی دەڵێن ڕۆتیناتی ڕۆژانەمان و ئەو قسانەی کە هەر لە مناڵیەوە پێی ڕاهاتووین و کاتێ قسەیەکمان بۆ دەکرێت مێشکمان تەقەبولی ناکات، یاخود شتانێک دەبینین کە ئەستەمە بڕوای پێبکەین، یاخود ئەو کردارانەی کە بووەتە ڕۆتینی ژیانمان و ئەستەمە گۆڕانکاری لە ژیانماندا بکەین و ڕۆتیناتەکان بگۆڕین. درووستکەری هۆستەکان، کە (د.ڕۆبێرت و ئاڕنۆڵدە) وایان درووست کردوون کە هەر شتێک دەکەن لە ژیانیان لە کۆتاییدا بیانگێڕێتەوە بۆ خاڵی سەرەتا، هەر هەڵبژاردنێک کە دێتە سەر ڕێیان دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاڵێک و گەر چەندین جار بمرن و زیندوو ببنەوە هەر ئەو هەڵبژاردنە دەکەن، کە لە کۆدەکەیاندایە. ئەو قسەیەی خودای بیرهێنامەوە کە بە جەهەنەمییەکان دەڵێت "خۆ ئەگەر زیندووتان بکەمەوە هەر هەمان ئەو تاوانانە دەکەن کە لە ماوەی ژیانتانا کردوتانە." بەڵام، لە کۆتاییدا هەڵبژاردەکان دەدەنە دەست هۆستەکان و لە هەڵبژاردەی کۆدەکانیان یاخیان دەکەن. هەنێکیان هەڵبژاردەی خۆیان دەبێت و هەنێکی تریشیان هەر بەپێی هەڵبژاردەی کۆدەکان دەڕۆن. وە هەر هۆستێکو چیرۆکی تایبەت بەخۆی هەیە وەک هەموومان کە چیرۆکێکمان هەیە بۆ وتن. ڕەفتارەکانیان بەپێی کۆدەکان دیاری دەکرێت. هۆستی تێگەیشتوو ڕێژەی تێگەیشتنەکەی بە بەرنامە زیاد دەکەن، شەڕانی ڕێژەی شەڕانی زیاد دەکەن. بەم شێوەیە سیفات و خوڕەوشتی خۆیان دەگۆڕن لەلایەن کارمەندانی کۆمپیانیاکە یاخود درووستکەرەکەیان، وە هەر هۆستەو کاردانەوەی هەیە بۆ قسەی درووستکەرەکەی یاخود کارمەندی کۆمپانیاکە. جا کاتێک دەڵێن "freeze all motor functions" هۆستەکە یەکسەر دەوەستێت، دوای ئەوە مرۆڤەکە چی پێبڵێت جێبەجێی دەکات بێ ئەوەی ئاگایی خۆی بیەوێت. ئەمەش کاتێک تەواو ژیانمان بە قسەی کەسێک دەکەین و چی بڵێن و چی بکەن ئێمە بێ ئەوەی بیری لێبکەینەوە ئەنجامی دەدەین.

 لەو پاڕکەدا کە ناوی (جیهانی ڕۆژئاوایە) ٣ جیهان هەیە. یەکەمیان، جیهانی ناو پاڕکەکەیە کە هەمووی درۆینەیە و ڕاستی تێدا نییە. جیهانی سەرەوە کە کارمەندان و درووستکەرەکەی لێیە. جیهانی خوارەوە، کە ئەو هۆستانەی لەلایەن میوانەکانەوە دەکوژرێن دەبرێنە ئەوێ و چاکدەکرێنەوە و میمۆریەکەیان دەسڕێتەوە و پاشان دەیبەنەوە پارکەکە، یاخود هەرگیز چاک ناکرێنەوە و هەر لەوێدا دەمێننەوە. لێرەدا قسەی (پلۆتینیۆز)ـم بیر هاتەوە کە دەڵێت "مرۆڤ بوونەوەرێکی ژەهراوی بووە لەنێوان خواوەندەکان و دڕندەکاندا." ئەم هۆستانەش وایان لێ هاتبوو. تەنانەت، هەنێک لەو هۆستانەی کە درووستکراون لە پاڕکەکەدا مرۆڤەکان دەپەرستن و داوای هاوکاریان لێ دەکەن و بەپیرۆزیان دا دەنێن. لەمەشا کاتێ دەسەڵاتی سەرو خۆمان بەپیرۆز دەزانین. لە پارکەکەدا ٣ جۆری تیایە، جۆرێکیان هۆستەکانن و جۆرێکی تریش میوانەکانن کە مرۆڤە، وە جۆرەکەی تریش کارمەندانی کۆمپانیاکەن کە ئەمانیش زۆربەیان مرۆڤن.

لە دراماکەدا نهێنی و پلانگێڕی زۆری تێدایە و گەر بینەریشیبن چێژی زیاترە وەک لەوەی بۆتانی باسبکەم. ڕەنگە، خۆشتان درک بە زۆر شتی تر بکەن و بەراوردکاری زیاتر بدۆزنەوە تیایدا. زۆر شتی ترم باسنەکرد پێشنیار دەکەم بینەری “Westworld” بن.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield