نەخۆشیی چەوریی جگەر
بڵاوکردنەوە:
ڕەوا ڕەفیق
نووسەر:
ڕەوا رەفیق
بینراو:
1132
بەش:
تەندرووستی
حاڵەتێکی باو و ئاساییە کە بەهۆی کۆبوونەوەی چەوری زۆر لە جگەر دروستدەبێت.
نەخۆشی Cirrhosis ی جگەر:
ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی زیانی زۆر بە جگەر دروست دەبێت، کە برینی سەخت شوێنی شانە تەندرووستەکانی گرتووەتەوە کە لە سەرەتادا بەهێواشی فرمانەکان جێبەجێدەکات و پاشان بەتەواوی فرمانی جگەر ڕادەوەستێت.
ئەم نەخۆشییە دەکرێت ببێتە هۆی شکستی (سستی) جگەر، شێرپەنجەی جگەر.
جۆرەکان:
١- نەخۆشیی چەوریی جگەر بەهۆی زۆر خواردنەوەی کحول.
۲- نەخۆشیی چەوریی جگەر بەهۆی نەخواردنەوەی کحول (NAFLD).
ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونی نەخۆشیی چەوریی جگەریان زیاترە:
١- ئەو ئافرەتانەی سووڕی مانگانەیان وەستاوە.
٢- کەسی قەڵەو.
٣- ئەو کەسانەی بەرزە پەستانی خوێن و شەکرە و بەرزی کۆلیستڕۆڵیان هەیە.
٤- Obstructive sleep apnea.
٥- خواردنی هەندێک دەرمان بە ڕەچەتەی پزیشکی وەک (Amiodarone, Diltazem, Tamoxifen).
نیشانەکان:
۱- ئازاری سک.
٢- سکچوون.
٣- زەردبوونی پێست.
٤- ئاوسانی سک و قاچەکان.
٥- ماندووبوونی زۆر یان شڵەژانی دەروونی.
٦- لاوازی.
دەستنیشانکردن:
١- سۆنەر.
٢- CT Scan.
۳- Liver Biobsy.
٤- Fibroscan.
چارەسەرکردن:
١- دورکەوتنەوە لە کحول.
٢- کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی چەوری و نەخۆشیی شەکرە.
٣- کەمکردنەوەی کێش.
٤- خواردنی ڤیتامین E.
بابەتی هاوشێوە
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield