چیرۆکی ڕاستەقینەی: ئانا ئەندێرسۆن (ئەناستازیا ساختەکە!)

بڵاوکردنەوە:

ئیسرا دزەیی

نووسەر:

ئیسرا دزەیی

بینراو:

1044

بەش:

وێژە

لەوەیە ئێمە هەموومان بینەری فیلمی ئەناستازیا بووبین، بەڵام ئایا ڕووداوەکانی ڕاستەقینەیە؟ ئایا ئانیا شازادە ئەناستازیای راستەقینەیە وەکو چۆن بۆی دەچن؟ لێرەیا بەکورتی باسیەکەم کە ئەناستازیای راستەقینە کێیە...

 

شازادە ئەناستازیا کێیە؟

شازادە ئەناستازیای ناسراو بە (دوچێس ئەناستازیا نیکۆلایڤنا) یان (ئەناستازیا ڕۆمانۆڤ)، لەدایکبووی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٠١ە و یەکێکە لە کچەکانی ئیمپڕاتۆری سەرتاسەری ڕووسی (نیکۆڵاس ئەلیکساندرۆڤیچ ڕۆمانۆڤ) یان نیکۆڵاسی دووەم، کە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا لەگەڵ  ئەلیکساندرا فیۆدۆرۆڤنا و بوون بە خاوەنی چوار کچ و کورێک ئەمانیش بە ڕیزبەندی: ئۆلگا و تاتیانا و ماریا و ئەناستازیا و ئەلێکسی. بەڵام دوایین جار شازادە ئەناستازیا لە تەمەنی حەڤدە ساڵی لەگەڵ دایک و باوک و خوشکەکانی و براکەی و دکتۆری خانەوادەکەیان لە ١٧ی تەمموزی ١٩١٨ لەلایەن شۆڕشگێڕە کۆمۆنیستەکانەوە (بەلشەڤیکەکانەوە) لە ژێرزەمینێکدا لە ییکاترینبۆرگ دەستڕێژی گوللە کران و تەرمەکانیان فڕێدرایە ناو چاڵێکی چۆڵکراوی مین و دواتر بەخاک سپێردران.

بەڵام لێرەیا چیرۆکی ئانا ئەندرێسۆن دەستپێدەکات، چونکە شوێنی جەستەیی و ئاسەواری تەرمی شازادە ئەناستازیا و ماریا و ئەلێکسی برای نەدۆزرایەوە لە ڕووداوی تەقەکردنەکە... ئەمەش رێگە خۆشکەربوو بۆ ئانا ئەندرێسۆنی پۆلەندی کە ڕۆڵی ئەناستازیا ببینێت (کە گوایە کە لەوکاتەیا ڕزگاری بووە) ئەمەش چونکە ئانا ئەندرێسۆن لەگەڵ شازادە ئەناستازیا لەڕووی ڕوخسار و جەستەوە لێکچووییەکی بەرچاویان هەبوو. کاتێک تەرمی ئەناستازیا نەدۆزرایەوە دوای ئەوەی تەقەی لێکرا، دەنگۆ لەسەری بڵاودەبووەوە و زیاتر لە 30 ژن خۆیان بە میراتگریان ناساند گوایە یەکێکن لە کچەکانی ئیمپڕاتۆر، بۆ ئەوەی ناوبانگ و سەروەت و سامان بەدەستبهێنێت. تەنانەت هەندێکیش هەبوون کە بە زمانی ڕووسی قسەیان نەدەکرد بەڵام وا خۆیان نیشان ئەدا کە بەهۆی ئەو زەبر و زەنگەوە کە تووشی بوون لەبیریان کردووە. ئەمەش کاتێک متمانەی زیاتری بەدەستهێنا کە داپیرەی ئەناستازیا بە ئاشکرا وتی: "باوەڕم بە چارەنووسی خێزانەکە نییە و لەوانەیە سەرەڕای شاردنەوەی ناسنامەکانیان هێشتا لە ژیاندا بن."

بۆیە، بەناوبانگترینیان کە خۆی دەرخست گوایە ئەناستازیای ڕاستەقینەیە ئانا ئەندێرسۆن بوو، چونکە لێدوانی زۆر ورد و کۆنکرێتی لەبارەی ژیانی تایبەتی خۆیەوە داوە کە لەلایەن هەندێک لە خزمەتکارەکانەوە پشتڕاستکرایەوە کە بەرپرس بوون لە خێزانەکە، ئاماژەی بەوەش کردووە، لەنێو تەرمی کەسوکارەکەیدا وا خۆی نیشانداوە کە مردووە و بە هاوکاری پاسەوانێک توانیویەتی خۆی دەرباز بکات.

 

ئانا ئەندرێسۆن کێیە؟

ئانا ئەندێرسۆن، یەکێک لە ناسراوترین ساختەکارەکان (لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٨٩٦ تا ١٢ی شوباتی ١٩٨٤ ژیاوە)، ئەم ئافرەتە هاتە پێشەوە و وا خۆی دەرخست کە دوچێسی ئەناستازیا نیکۆلایڤنای ڕووسیایە. لە ساڵی ١٩٢٠ ئەندێرسۆن دوای ئەوەی لە بەرلین هەوڵی خۆکوشتنی دا، ڕووی لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی کرد. سەرەتا خۆی بە Fraulein Unbekannt (بە ئەڵمانی واتا ئافرەتێکی نەناسراو) ناودەبرد و ڕەتیکردەوە ناسنامەی خۆی ئاشکرا بکات، دواتر ناوی تشایکۆڤسکی بەکارهێناوە و دواتر ناوی ئەندێرسۆنی بەکارهێناوە. زۆربەی ئەندامانی خێزانی دوچێس ئەناستازیا کە دەیانناسی، لەنێویاندا مامۆستای مەزن (دادوەر پیێر گیلارد)، دەڵێت کە ئەندێرسۆن ساختەیە، بەڵام هەندێکی تر باوەریان بەوە هەبوو کە ئانا هەر ئەناستازیایە. ئانا رۆشت بۆ سەردانی ١٢ کەس لە خزمەکانی، بەڵام بە کۆی دەنگ ڕەتیان کردەوە کە ئەو کچە ئەناستازیا بێت. چونکە ئەوان سەرنجیان دا کە لێکچوونی نێوانیان ناتوانێت بەڵگەی یەکلاکەرەوە بێت کە هەڵاتووەکە نەوە و میراتگری ئیمپڕاتۆری ڕووسیا بووە.

 لە ساڵی ١٩٢٧ لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت دەریخست کە ئەندێرسۆن (فرانسیسکا شچڤسکا) بووە، کە ئەمیش کرێکارێکی پۆڵەندییە لە کارگەیەکدا کە پێشینەی نەخۆشی دەروونی هەبووە، بۆیە دوای داوایەکی یاسایی کە چەند ساڵێکی خایاند، دادگا بڕیاریدا کە ئەندێرسۆن نەیتوانیوە بیسەلمێنێت کە ئەو دوچێس ئەناستازیایە، بەڵام بەهۆی ڕووماڵکردنی میدیاکانەوە، تۆمەتەکانی ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا.

دوای ئەوەی گومانی بوون بە ئەناستازیا لە ئانا لاکەوت، لەنێوان ساڵانی ١٩٢٢ بۆ ١٩٦٨ ئەندێرسۆن لە ئەڵمانیا و ئەمریکا لە نۆرینگە و پەناگەدا ژیاوە، لە ساڵی ١٩٦٨ کە کۆچی کرد بۆ ئەمریکا و کەمێک پێش بەسەرچوونی ڤیزاکەی هاوسەرگیری لەگەڵ جاک ماناهان کرد کە مامۆستای مێژوو بوو لە زانکۆی ڤێرجینیا کە هەتیو بوو.

دوای چەند ساڵێك لەگەڵ مردنی ئانا ئەندێرسۆن لە ساڵی ١٩٨٤ تەرمی ئەندێرسۆن سووتێندرا و خۆڵەمێشەکەی لە کۆگایەکی کڵێسا لە قەڵای سیۆن لە ئەڵمانیا نێژرا، دوای شۆڕشی ١٩٨٩ و ڕووخانی کۆمۆنیزم لە یەکێتی سۆڤیەت، شوێنی تەرمی نیکۆلاسی دووەمی ئیمپراتۆری ڕووسیا و هاوسەرەکەی و هەر پێنج منداڵەکەیان ئاشکرا بوو، زۆرێک لە تاقیگەی وڵاتانی جیاواز لە ڕێگەی پشکنینی DNA ناسنامەیان پشتڕاست کردەوە کە تاقیکردنەوەکانی DNA کە لەسەر قژی ئەندێرسۆن و هەندێک نموونەی پزیشکی لە شانە زیندووەکانەوە ئەنجامدراون دەریخست کە DNAی ئانا لەگەڵ DNAی دووەم و بنەماڵەی شاهانە لە ڕووسیا (ڕۆمانۆڤەکان) یان کەسوکاری ڕزگاربووی ڕۆمانۆڤەکان ناگونجێت کە هێشتا لە ژیاندان. لەبڕی ئەوە، mtDNAی ئەندێرسۆن لەگەڵ mtDNAی کارل نوچەردا دەگونجێت، کە کوڕە گەورەکەی برای فرانسیسکا سکانزکواسکا بوو، زۆربەی زانا و مێژوونووس و ڕۆژنامەنووسان کە باسیان لەم بابەتە کردووە، دانیان بەوە دانا کە ئەندێرسۆن و سکانسکاڤسکا یەک کەسن. هەروەها هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئانا کاتێک لە هەوڵی خۆکوشتنی لە بەرلین ڕزگاری بووە، برینێکی فیشەک لە لای خۆیەوە دۆزیوەتەوە و لە ساڵی ١٩٧٠دا بەشداری لە ململانێ یاساییە درێژخایەنەکاندا کرد، بەڵام دادگاییکردنەکە دوای گوێگرتن لە سەدان شایەتحاڵ و پێداچوونەوە بە بڕێکی زۆر لە فایل و بەڵگەنامە مێژووییەکان کە بە دڵنیاییەوە ئانا ئەندێرسۆن شازادە ئەناستازیا ڕۆمانۆڤ نییە!

دوای ماوەیەکی زۆر لە دیارنەمانی هەرسێ جەستەی ئەناستازیا و ماریای خوشکی و ئەلێکسی براکەی دواجار لە ساڵی ٢٠٠٧ پاشماوەی دوا ڕۆمانۆڤەکان دۆزرایەوە کە دوور لە بنەماڵەی خۆیان نێژراون، هەرچەندە ئەناستازیا نەبوو بەڵکو ئەلێکسی و ماریا بوون. ئەوەی جێگای سەرنجە کە تاوەکو ئێستاش پاشماوە و تەرمی شازادە ئەناستازیا نەدۆزراوەتەوە!

 

(ئایا بەڕای تۆ ئەناستازیا ڕزگاری ببوو لە ژیاندا مابوو و ڕاستییەکان شاردرابوویەوە؟)

 

نهێنی خانەوادەی ڕۆمانۆڤ !

ئەوەی لێرەیا باسدەکرێت کورتەیەکە لە ڕاستییە نەزانراوەکان دەربارەی خانەوادەی ڕۆمانۆڤ کە لە فلیمی کارتۆنەکەیا بە شێوازێکی تر خستراوەتە ڕوو، وە هەروەها چەند ڕاستییەک دەربارەی ڕاسپۆتین کە لە فلیمەکەیا وەکو دوژمنی ئەناستازیا دەردەکەوت...

 

ئەو ڕاستیانەی لە فلیمی ئەناستازیا بە شێوەیەکی تر باسی لێکراوە چین؟

فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن کۆمپانیای 20th Century Fox Animation بەرهەم هێنراوە، باس لە کچێکی هەتیو دەکات کە تووشی لەبیرچوونەوە بووە کە کاتێک هەوڵدەدات خێزانەکەی بدۆزێتەوە، پەیوەندی بە دوو فێڵبازەوە دەکات کە بەنیازن بەکاریبهێنن بۆ فریودانی بەڵام چیرۆکەکە لەوە دڕندەتر و ترسناکترە لەوەی کە دەردەکەوێت.

لە فلیمەکە، باوکی ئەناستازیا وەکو پیاوێکی دڵباش و خۆشەویست و خاوەن رووحی هاوکاریانە دەردەکەوێت بەڵام لە ڕاستیدا هیچ ئەوانەی لێبەدی نەدەکرا.

وە دەوترێت کە ئەناستازیا بە پێچەوانەی باوکی کچێک بووە و کاریزما و نواندنی زۆری هەبووە، کچێکی ژیر و سۆزدار بووە، چێژ لە گێڕانەوەی نوکتە بۆ پاسەوانەکانی کۆشک و دایک و باوکیان دەبینی، و لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا لەگەڵ خوشکەکەی ماریا سەردانی سەربازە بریندارەکانیان دەکرد بۆ یاریکردن و هاندانیان.

ئەوان بە دەوری سامانی گەورە دەژیان لە کاتێکدا خەڵکەکە هەژار بوون، بە ملیۆنان کۆڵبەر و کرێکار لە کێڵگە و کارگەکاندا بەکارهێنران کە تا ١٥ کاتژمێر لەسەریەک کاریان دەکرد، تەنانەت لە دیمەنی سەماکەدا - کە لە ڕاستیدا ڕوویداوە - ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە دەرەوەی دەروازەکانی کۆشک هاوڵاتیان برسی بوون و بەردەوام لە دەوروبەری کۆشکەکەیان دەدا.

دایکی ئەناستازیا (ئەلیکساندرا فیۆدۆرۆڤنا)، نەکو تەنها بەهۆی کەسایەتی بێ بایەخیەکەی و بەهۆی ڕەچەڵەکی ئەڵمانییەوە، ڕەتکرایەوە، بەڵکو کەسانێک هەبوون کە گومانیان لەوە دەکرد کە ئەو سیخوڕێکی هاوپەیمانی سوپای ئەڵمانیا بێت.

هەموومان دەتوانین کە بیر لە داپیرەی ئەناستازیا بکەینەوە، ماریا فیۆدۆرۆڤنا ڕۆمانۆڤا، چونکە لە فیلمەکەدا ئەو یارمەتی ئەناستازیا دەدات لەدەست دوژمنان ڕزگاری بێت، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ماریا لە کاتی هێرشەکەدا دوور بوو لە ڕووسیا، و بەشی ڕاستەقینەی چیرۆکەکە ئەوەیە کە هەرگیز نەوەستاوە لە گەڕان بەدوای نەوەکەیدا، کە پێیوابوو لە ژیاندایە.

وە کەسایەتی دیمیتری لە فلیمەکەیا وەکو یارمەتیدەرێکی ئەناستازیا دەردەکەوێت بەڵام لە ڕاستیا دیمیتری کوڕی ڕاسپۆتین بووە، کە ئەمیش گومان هەیە دەستی هەبێت لە کوشتنی خێزانی ڕۆمانۆڤ.

بڕیاردان بە کۆتایی هێنانی دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆر نیکۆڵاس و گوللەبارانکردنی لەلایەن بەلشەڤیکەکانەوە لەوەوە سەری هەڵدا کە گوایە تۆمەتبارکراوە بەوەی بە بێ پلانگێڕی بەشداری لە جەنگی یەکەمی جیهانی کردووە کە ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سێ میلۆن ڕووسی.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield