چۆن ددان سڕدەکرێت؟

بڵاوکردنەوە:

ڕاستی عبداللە ڕەزا

نووسەر:

ڕاستی عبداللە رەزا

بینراو:

970

بەش:

تەندرووستی

کردارەکە بەوجۆرەیە کە دەمارەڕاگەیاندنەکان دەوەستێنرێن لە ناردنی ئازارەڕاگەیاندن بۆ مێشک و ئەو ناوچەیەی ددان سڕدەکرێت تا هەستی جوڵە و ئازار بوەستێنرێت، ئەم کردارە چەند خولەکێک دەخایەنێت.

سڕکردنی ددان بە چەند جۆرێک دەکرێت، لەوانەش:

۱. دەرزی: ئەم جۆرە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە چونکە کاریگەرترینە بۆ سڕکردنی ناوخۆیی بۆ ددان.

۲. پڕژاندن: جێڵ یان پڕژاندنی سپرا بەددانەکاندا وادەکات هەستکردن بۆ ئازار بوونی نەمێنێت (زیاتر بۆ منداڵان بەکاردێت).

۳. ئاوێتەی‌ گازی: ئۆکسیدی نیترۆس ئاوێتەیەکی گازییە کە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی هەستی ئازار لە دداندا (لەکاتی نەشتەرگەری بەکاردێت).

 

چەند کات دەخایەنێت تا ددانێک حاڵەتی سڕبوون  تێپەرێنێت؟

بەشێوەیەکی تێکڕایی ددانێک بۆئەوەی بگاتە حاڵەتی سڕبوون چەند خولەکێکی کەمی دەوێت، بەڵام بۆئەوەی کاریگەری سڕبوونەکەی لەسەرنەمێنێت (٣٠-٦٠) خولەکی پێویستە، هەندێک جاریش زیاتر دەخایەنێت و بۆئەوەی نەخۆش زووتر لەم سڕبوونە ڕزگاریبێت پەنا دەباتە بەر چەند شتێک :

● بەکارهێنانی (دەرزی دژە ئەنیسیس)، کە وادەکات بەزوویی کاریگەری سڕبوون نەمێنێت.

● خەوتن، کە ئەمەش وادەکات نەخۆشەکە خێراتر لە کاریگەری سڕبوون ڕزگاریبێت.

● مەساج‌کردن بۆ شوێنی سڕکراو تا دەمارە ڕاگەیاندنی زیاتر وریابکرێتەوە و زووتر سڕبوونەکە نەمێنێ.

 

ئاگاداری شتێک بە!

هەر دەرمانێک کە بەکاریدێنیت دەبێت دکتۆرەکەتی لێ ئاگاداربکەیتەوە، چونکە کۆمەڵە دەرمانەکانی ئەسپرین و وارفارین کاریگەریی لەسەر خوێن دەبێت.

 

پرسیارێک کە زۆرجار دەکرێت ئەوەیە: (ئایا سڕکردنی ددان زیانبەخشە؟)

سڕکردنی ددان ڕێکارێکی ئاسایی و بێ مەترسییە، بەڵام پێش ئەنجامدانی سڕکردن دەبێت پزیشکی ددان بە تەواوی مێژووی نەخۆش ئاشنابێت تا هیچ گیروگرفتێکی پزیشکی ڕوونەدات.

 

ئایا سڕکردنی ددان مەترسی هەیە بۆ ئافرەتانی دووگیان؟

ئەو ئافرەتانەی کە پاش مانگی سێیەمی سکپڕییاندان هیچ مەترسیەکیان لەسەر نیە لە سڕکردنی ددان.

 

کاریگەریە نەرێنیەکانی سڕکردنی ددان چییە؟

سڕکردنی ددان ئامانج لێی چارەسەری گیروگرفتەکانی ددانە بەڵام ئەمیش چەند کاریگەریەکی نەرێنی هەیە، لەوانە:

● سەرسوڕان

● هەستکردن بەماندوێتی ماسولکەکان

● هەستکردن بە ئازار لە شوێنی دەرزییەکە

● لەرزینی ماسولکەکان

● بەرچاوڕەشبوون (بینینی تاریکایی)

● هەناسەدانی سەخت

 

 

سەرچاوەکان :

  1. https://www.rdhmag.com/pathology/public-health/article/16407400/adverse-reactions-to-local-anesthetics
  2. https://www.sepaoralsurgery.com/our-services/anesthesia
  3. https://www.elconsolto.com//dental/dental-news/details/2018/3/11/1280491/للحوامل-هل-يؤثر-بنج-الأسنان-على-سلامة-الجنين-

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield