پەریی دەریاکان

بڵاوکردنەوە:

شادی غەفوور

نووسەر:

شادی غەفوور

بینراو:

1087

بەش:

هی تر

پەریی دەریاکان (Siren & Mermaid)

لە فۆلکلۆردا، پەری دەریا بوونەوەرێکی ئاوییە کە سەر و بەشی سەرەوەی لەشی مرۆڤە و کلکی ماسییە. پەریی دەریاکان لە فۆلکلۆری زۆرێک لەکلتورەکانی جیهان دەردەکەون. لەوانە ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقا. بۆ یەکەم جار پەری دەریاکان ١٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا لە ئەفسانەی سوریا باسی کراوە لە جۆری خواوەندی دەریاکان ناویان بردوون.

پەریی دەریاکان هەندێک جار پەیوەندیان بە ڕووداوە ترسناکەکانەوە هەیە وەک لافاو، زریان، نقومبوونی کەشتی و خنکانی مرۆڤەکان. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرجار بەشێوازێکی تر دەرکەوتوون کە ئاشقی مرۆڤەکان بوونە. و هۆکارێک بوونە بۆ هێنانی خێر و خۆشی. کاتێک باسی پەری دەریا دەکەین، ڕاستەخۆ بیرمان بۆ کچێکی شێوە ماسی دەچێت. بەڵام پەریی دەریاکان لە هەر دوو ڕەگەز پێکدێن. وەک باس کراوە لە ئەفسانەکاندا هێزی ئافرەتەکانیان زیاترە. چونکە توانای کۆنتڕۆڵ کردنی مرۆڤەکانیان هەیە لەڕێگەی ئەو گۆرانیە فریودەرانەی کە دەیڵێن بۆیە زیاتر ئاماژەیان پێدەکرێت. باس کردنە مێژوویەکان دەربارەی پەری دەریا. وەک ئەوانەیە کە لە لایەن کریستۆڤەر کۆلۆمبۆسەوە لە کاتی گەڕانەکەی لە دەریای کاریبیدا ڕاپۆرتیان کردووە لەسەر پەریی دەریاکان، کە وا ئاماژەیان پێکردووە کە لە دەریادا کۆمەڵێک مرۆڤیان بینیوە لە شێوەی ماسی. لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ بوونی پەریی دەریاکان بەتەواوی دانیپێدانرابێت. سەرەڕای ئەوەی چەندین ڤیدیۆ و وێنە هەن کە ئاماژە بەبوونی ئەوان دەکەن. کەسێک لە ئەمریکا  ساڵی ١٤٩٣ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پەریی دەریای بینیوە کە لەشێکی داپۆشراوی بە پوولەکەی هەبووە. پەریەکان لە سەدەکانی ڕابردوودا بابەتێکی بەناوبانگی هونەر و ئەدەبی بوون. لە کتێب و تابلۆ بەناوبانگەکاندا ئیلهامی هونەرمەندان بوون. لە ڕۆژی ئەمڕۆشدا لە فلیم و زنجیرە بەناوبانگەکان باس دەکرێن و ئاماژەیان پێدەدەرێت، وەک (چەتەکانی دەریای کاریبی، پەری دەریا (سیرین)، پەریی دەریای بچووک، تایلاندەرەکان، ئەفسانەی دەریا شینەکە، پەری دەریای پێکراو،...) پەریی دەریا بەجۆرێکە لای هەندێک خەڵک گومانیان لە بوونی ئەوان نییە، و پێیان وایە ئەوانیش وەک زۆرێک بوونەوەری دیکە لە دەریا قووڵ و تاریکەکاندا دەژین. کە مرۆڤ نەیتوانیوە بەئاسانی پێیان بگات بەڵام هەندێکی تر لە خەڵکی تەنها وەک ئەفسانەیەک بیری لێ دەکەنەوە. باسی ئەوە دەکرێت کە پەری دەریاکان ناتوانن قسەبکەن. لە بەشە قووڵایەکەی دەریا دا دەژی و بۆ گۆرانی وتن دێتە سەرەوەی دەریاکان. خواردنی پەرییە دەریایەکان ماسی و گژوگیاکانی ناو دەریایە. بە چەند ڕەنگێک وەسف کراوە (مۆر، سەوز، شین، ڕەساسی). جۆرێک لە پەرییەکان لەسەر زەوی لەشیان وەک مرۆڤی لێدێت بەتەواوی. بەڵام واباس دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ بێ بوونی ئاوی دەریا ناتوانن بژین پێستیان تووشی وشکبوونەوە دەبێت. پەریی دەریاکان دوو جۆرن؛ جۆرێکیان بە نەرموونیانی وەسف دەکرێت کە پێیان دەوترێت (Mermaid), جۆرەکەی دیکەش بە دڕندە و شەیتان وەسف دەکرێت کە (Siren) پێدەوترێت. و دەڵێن کەوا مرواری لە فرمێسکی پەریی دەریاکان درووستدەبێت. وا باسیش دەکرێت کە تەمەنێکی درێژیان هەبێت وە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژیاندا دەمێنەوە. ئەم (Siren) جۆرە لە پەری پێستیکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە سەرەڕای ترسناکیەکەی و شێوەیەکی ترسناکی هەیە وەک جۆرێک لە دڕندە، بە شەیتانی دەریاکان ناو دەبرێت. کە پیاوان بەلای خۆیدا ڕادەکێشیت بە گۆرانیە تەڵەکە بازیەکەی دەیانکوژێت و لەناویاندەبات. دەسەڵات و هێزی مێینەکانیان زۆرترە لە پەریە نێرینەکان. دوای مردنیان دەنگ و ڕوحەکەیان لە قووڵای دەریادا دەنێژرێت.

بەڵام (Mermaid) بە ناسک و نەرمونیان وەسف دەکرێت لە چیرۆک و ئەفسانەکان ئاشقی مرۆڤەکان بوون، کە بە ڕەنگێکی گەش دەرکەوتوون، قژێکی جوانیان هەبووە و کۆمەڵەکەیان دووربووە لە کێشە لەگەڵ مرۆڤەکان. دەوترێت هەر کەسێک پەری دەریاکانی بینیبێت تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت، یان دوای ماوەیەک گیان لەدەست دەدات. هۆکارەکەشی بۆ ئەو گۆرانیە دەگەڕێنەوە کە پەریەکان دەیڵێن.

لە کۆتاییدا ئەمانە هەموو باس کراون و هیچ بەڵگەیەک لەسەر باسکردنەکان نەسەلمێندراوە بەتەواوی.

 

چەند گرتەیەک لەسەر پەریی دەریاکان:

* Real Mermaid Caught on Camera (Seen on Animal Planet ) - video Dailymotion

* Is this proof mermaids EXIST? Bizarre footage appears to show mysterious half human creature being pulled out of a lake | The Scottish Sun

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield