دارکنێت

بڵاوکردنەوە:

شادی غەفوور

نووسەر:

شادی غەفوور

بینراو:

588

بەش:

هی تر

داڕکنێت چییە؟ شوێنێکی سەلامەتە؟

سەرەتا باسی ئینتەرنێت دەکەم...

چی دەزانیت دەربارەی ئینتەرنێت؟ ئینتەرنێت دەکەینە سێ بەشەوە، بەشی یەکەم لەوبەشە پێکدێت کە ھەموو کەس دەتوانێت سەردانی بکات (Surface Web)ـی پێدەڵێن؛ زۆر بەئاسانی چاودێری دەکرێت، وەک ئینستاگرام و فەیسبوک... کە تەنها لە سەدا 4 بۆ 5ـی ئینتەرنێت پێکدێنێت. بەشی دووەم قوڵایی ئینتەرنێت، کە لەم بەشەدا دەتوانرێت زۆر کار ئەنجامبدرێت، بەڵام جیاوازە لە بەشی یەکەم و چاودێری ناتوانرێت بکرێت. بەتەواوی دەتوانین بڵێین کە ڕۆژنامەنووس و ئەو کەسانەی باسی بابەتی سیاسی دەکەن بەکاریدەھێنن یان بابەتی بانکی؛ (Deep Web)ـی پێدەڵێن.

بەشی سێیەم ئەو شوێنەی کە ھەرگیز بیر لە سەردانی کردنی مەکەرەوە، شوێنێک کە ھیچ یاسایەکی لێنیە، شوێنێک کە نیشانەیەکی پرسیار لەسەر مرۆڤایەتی دادەنێت (Dark Web)ـی پێدەڵێن. هیچ چاودێریەکی لەسەر نییە، بەکارهێنەرانی ناو نازناویان ئاشکرا نییە. دارک وێب و دیپ وێب لە سەدا 96ـی ئینتەرنێت پێکدەهێنن.

 

 

داڕکنێت چییە؟ بەشە تاریکەکەی ئینتەرنێت کە هەموو کەسێکی ئاسایی ناتوانێت لەڕێگەی گەڕانەوە بچێتە ناویەوە، کە تۆڕێکی گەورەی نایاساییە و هەموو کارێکی نایاسایی تێدا ئەنجامدەدرێت. ئەم بەشەش لەچەند لقێک پێکدێت، و لەڕێگەی پڕۆژەی تۆڕەوە دەتواندرێت سەردانی بکرێت.

 

Tor Project

لۆگۆی پیازی بۆ دانراوە و خاوەنی سێ بەشی پاراستنە. لە سەرەتادا، تەنها بۆ حکومەت بوو، لەلایەن دەزگایی سیخوری ئەمریکا لەبەردەست بوو. لە ئێستادا، بۆ هەموو خەڵکی بەردەستە. شوێنێکە بۆ هەموو بابەتە سیاسیەکان و زانیارییە حکومییەکان زۆر بەقورسی بگرە ناتوانرێت چاودێری کارەکانیان بکرێت و ناوی کەسەکان ئاشکرا بکرێت.

 

 

Silk Road

ئەم بەشە بۆ بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر و چەک و شتە قەدەغەکراوەکانە، وەکو لاشەی مرۆڤ و بەشەکانی لەشی مرۆڤ کە دژی یاسایە و بازاڕێکە کە تێیدا کڕین و فرۆشتن دەکرێت و مرۆڤ لەشێوەی بوکەڵەی سێکسی دەفرۆشن کە دەست و قاچیان دەبڕنەوە و هەندێک جار زمان و گوێشیان لێ دەکەنەوە. تەنانەت، ڤیدێۆی سێکسی بەکۆمەڵ کە دەستدرێژیی دەکەنە سەر قوربانییەکە و بکوژی بەکرێگیراویشی تێدایە دەتوانرێت کەسانی زۆر گەورە کە دەستگەیشتن پێیان زۆر قورس بێت بە 100000$ لەناویبەرن. لەم بەشەدا ئەو پارەیەی کە بەکاردەهێندرێت جۆری (بیتکۆینە)، ناوی کڕیار و فرۆشیار ئاشکرا نییە و نهێنییە.

 

 

Red Room
ئەم بەشە قێزونترین بەشی داڕکنێتە، کە تێیدا چەند کەسێک بە ماسکەوە بۆ ئەوەی ڕووخساریان نەناسرێتەوە لایڤ دەکەنەوە و مانگانە بە 4000$ دەتوانیت بەشداربیت و سەیری لایڤەکانی بکەیت هی ئەو کەسانە ئەشکەنجەی خەڵکی دەدەن، تەنانەت ئەشکەنجەدانی منداڵی ساوا و کەسی بەتەمەنیشی تێدایە. بەڵام، پارەکان بەشێوەی بیتکۆین دەدەیت. ئەو کەسانەی بەشداری لایڤەکانیان دەکەن کەسانی دەروون نەخۆشن، کە چێژ لە ئازاردانی کەسانی تر دەبینن تا مردن، تەنانەت پێشنیاری جۆری ئازار دانەکە دەکەن کە چۆن ئەو مرۆڤەی لایانە ئەشکەنجەی بدەن.

 

 

ئەم شتانەی باسم کرد بەشێکی زۆر کەمی داڕکنێتە؛ پیسترین شوێنە لەسەر زەوی و زۆربەی ئەندامەکانی ئەمریکی و کۆری و ژاپۆنییە... ئامانجی ئەمان تەنها بەدەستهێنانی پارەیە، چونکە ئامادەن هەر کەسێک کە پێشنیاری بکەیت بۆت بکوژن، هەر کارێکی قێزەون کە بە مێشکی مرۆڤی ئاساییدا نایەت بیکەن لەپێناو بەدەست هێنانی پارە. هەموو ئەوەی باسم کرد بە بەڵگە سەلمێنراوە کە ڕاستن، بگرە زۆر کەس بۆ دڵنیابوونەوە سەردانیان کردووە. ئەوەی کە سەیرە حکومەت خۆی لەگەڵیانایە ئەگەرنا دەسکەوتنی زانیاری هێندە زەحمەت نییە نەتواندرێت ئەو مرۆڤە دڕندانە بوەستێنن. زۆرێک لەگەڵ ئەوەن کە ڕوسیا و ئەڵمانیا و ئەمریکا ئاگاداری کارەکانیانن، بەڵام خۆیان هیچ ناکەن چونکە چەکی ئەتۆمی زۆر دەگمەنی تێدایە کە کەسی ئاسایی دەستی پێناگات، و دەوترێت ئەفسەر و ئەندامانی FBI بەکارییدەهێنن بۆ گرتن و هاککردنی ئەو کەسانەی مەبەستیانە. بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە 5000 هەزار کەس تا ئێستا گیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە لەسەر سەردانیکردنیان بۆ داڕکنێت. هەرگیز بیر لەوە مەکەرەوە سەردانی بکەیت چونکە زۆر قورسە ڕێگە لەوە بگریت هاک بکرێیت، ئەگەر هاکیش بکرێیت هەموو زانیاریەکانی تۆیان دەست دەکەوێت، ئەمەش هۆکارێکە تۆش ببیتە قوربانی دەستی ئەو مرۆڤانە و لەکاتی سەردانیکردنت بۆ داڕکنێت ناتوانیت هیچ ڤیدێۆ و ڕەسمێک سکرین بکەیت مەگەر بە موبایلێکی تر وێنە یان ڤیدیۆی بکەیت.

 

بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لە ڤیدیۆیەکی ڕاز نێت بینیوە. لەگەڵ زانیاری کەسێک کە سەردانی داڕکنێتی کردووە، و زانیاریەکانی خۆم لەسەر ئەو بەشەی ئینتەرنێت کە جێگەی پرسیاریی زۆرینەی خەڵکە.

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield