نەخۆشی خەمۆکی

بڵاوکردنەوە:

ماریا موحەممەد ئیبڕاهیم

نووسەر:

ماریا موحەممەد ئیبڕاهیم

بینراو:

887

بەش:

تەندرووستی

برییتیە لە تێکچوونی باری دەروونی کە نەخۆشەکە ھەست بە خراپی میزاجی دەکات و لەوانەیە وشەی وەک "خەمبار،" "بێزاری" یان وشەی ھاوشێوە بەکاربھێنێت بۆ وەسفکردنی ئەم ھەستە. ئەم نەخۆشیە یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان لە جیھاندا لە ساڵی ٢٠٢٠ بە دووەمین ھۆکار لە ھۆکارەکەنی پەکەوتەیی لە ژیاندا ھەژمارکرا.

(پەکەوتەیی بە واتای لەدەستدانی توانای کارکردن دێت بەشێک لە تواناکانی لە دەست دەدات .(

 

چۆن بزانم ھەڵگری ئەم نەخۆشییەم یان نا؟

ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر پێنج نیشانە یان زیاتری لەم نیشانانەی خوارەوە ھەبوو ئەوا دەست نیشان دەکرێت بەوەی کە نەخۆشی خەمۆکی ھەیە.

 

نیشانەکانی نەخۆشی خەمۆکی :

١ - ھەبوونی دڵتەنگی و بێھیوایی بەردەوام بە لایەنی کەمەوە دوو ھەفتە یان زیاتر، واتا زۆربەی ڕۆژەکان و زۆربەی کاتەکانی ڕۆژەکە.

٢ - تێکچوونی خەو، کەمبوونەوەی خەو، درەنگ خەوتن و زوو ھەڵسان لە خەو، یاخود زۆر خەوتن.

٣ - نەمانی چێژبینین لە شتەکانی ژیان.

٤ - نەمان یان کەمبوونەوەی تەرکیز لەسەر شتەکان.

٥ - کەمبوونەوە یاخود زیادبوونی ئیشتیایی خواردن. ئەمەش لەوانەیە ببێتە ھۆی کەمبوونەوەی کێشی لەش کە لەوانەیە لە ماوەی مانگێکدا لە سەدا پێنجی کێشی لەشت کەم بکات.

٦ - کەمبوونەوەی جووڵەی جەستەیی.

٧ - نەمانی وزە و ورە.

٨ - ھەبوونی بیرکردنەوەی خۆکوژی.

٩ - کەمبوونەوەی توانای بەرگەگرتن، بەرگەنەگرتنی سەختییەکانی ژیان.

١٠ - توڕەبوون تەنانەت لەسەر شتی بچووکیش.

 

ھۆکارەکانی نەخۆشی خەمۆکی؟

١ - مامەڵەی خراپ: ئازاردانی جەستەیی یان سۆزداری ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی ھەیە لە دواتردا.

٢ - تەمەن: کەسانی بە تەمەن زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن.

٣ - ھەنێ دەرمان دەبنە ھۆی دروست بوونی خەمۆکی، وەک Corticosteroid.

٤ - ناکۆکی: ناکۆکی کەسی یان ناکۆکی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی یان لەگەڵ ھاوڕێیەکانیدا بێت.

٥ - مردن یان لەدەستدانێک: دڵتەنگی و خەم و پەژارەی دوای لەدەستدانی کەسێکی ئازیز.

٦ - ڕەگەز: عادەتەن ئافرەتان زیاتر موعارزن بۆ توشبوون بە خەمۆکی ئەمەش بە ھۆی گۆڕانی ئاستی ھوڕمۆنەکانی.

٧ – بۆماوە.

٨ - نەخۆشی: ھەندێ نەخۆشی لە ھەندێ نەخۆشدا دەبێتە ھۆی خەمۆکی وەک (شەکرە، شێرپەنجە).

٩ - سترێسێکی زۆر.

١٠ - لەوانەیە بەھۆی کێشەیەکی تەندروستی بێت لە کەسەکەدا وەک ھەبوونی کێشە لە مێشکدا.

 

چی بکەین بۆ ئەوەی مەترسی توشبوون بە خەمۆکی کەم بکەینەوە؟

١ – وەرزشکردن.

٢ - کەمکردنەوەی بەکارھێنانی سۆشیاڵ میدیا.

٣ - بەھێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی.

٤ - ھەڵبژاردنەکانی ڕۆژانەت کەم بکەرەوە.

٥ - کەمکردنەوەی سترێس.

٦ - دووربکەوە لە کەسانی ڕەشبین و ئەو کەسانەی کاریگەری خراپیان ھەیە لەسەرت.

٧ - خواردنی باش و تەندروست.

٨ - کەمکردنەوەی بەکارھێنانی ماددە کھولییەکان.

 

بێگومان بۆ دیاریکردن و چارەسەری ئەم نەخۆشییە دەبێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەی.

 

چارەسەرەکان :

بەگشتی بۆ زۆربەی نەخۆشییە دەروونیەکان دوو جۆر چارەسەرمان ھەیە:

١ - چارەسەر کردن بە ڕێگا بایۆلۆجییەکان، وەک:

- دەرمان وەک دژە خەمۆکی.

- ھاندانی موگناتیسی بەناو کەللەسەردا TMC. – چارەسەری ڕێکخەرەوەی ڕیتمی مێشک ECT.

چ ئاستێکی نەخۆشییەکە پێویستی پێیە و تا کەی پێویستی پێیە ئەوەیان دەبێ پزیشکی پسپۆڕ بەپێی نەخۆشەکە دیاری بکات.

٢- چارەسەری دەروونی، وەکو :

- چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی CBT، چارەسەرێکە بەزۆری ھەوڵدانە بۆ گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە.

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield