قەشە و شەیتان

بڵاوکردنەوە:

محمد نوری سعید

نووسەر:

فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی

بینراو:

790

بەش:

وێژە

شەیتان بە قەشەکەی وت: (سڵاو جه‌نابی باوکی قەزەمی ورگن! ئەم هەموو چەواشەکاری و درۆیەت لەچی بۆ ئەم هەژار و داماوانە چی وای لێکردوویت ئاوا درۆیان بۆ بکەی؟ کامە لە عەزابەکانی دۆزەخیان بۆ وێنا دەکەیت؟ ئه‌ی نازانی ئەم داماوانە هەر لێرە لەسەر زەوی هەموو ئازارەکانی دۆزەخ ئەچێژن؟ ئه‌ی نازانی تۆ و کاربەدەستانی ده‌وڵه‌ت بوون بە مەندووب و چاو ساغی و جێنشینی من لەسەر زەوی؟ ئەوە تۆی كه‌ وایان لێ ئه‌كه‌یت ئه‌و ئازارانه‌ی دۆزه‌خ بچێژن كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان پێ ئه‌كه‌ی لێیان. ئاخۆ ئەمە نازانی؟ ده‌ی باشە، لەگەڵم وەرە!)

شەیتان قەشەی بە یاقه‌كه‌ی ڕاكێشا و لە هەوادا بەرزی کردەوە و بردییە کارگەیەکی ئاسن توانەوە. له‌وێ بینی کە کرێکارەکان چۆن زەحمەتیان ئەکێشا لەو گەرما پروقێنەرەدا بەپەلەپەل ئەهاتن و ئەچوونە پێشەوە.

زۆری نەخایەند قەشە هاواری لێ هەستا و بەچاوی پڕ لە فرمێسکه‌وە کەوتە پاڕانەوە لە شەیتان لە  حەیبەتی هەوای گەرم و پڕ لە شێ کە ته‌نگ پێ هه‌ڵچنی بوو و دەیگوت: (لێمگه‌ڕێ بڕۆم! لێمگه‌ڕێ ئه‌م دۆزه‌خه‌ جێ بهێڵم!)

(ئای، دۆستی ئازیز، دەبێت زۆر شوێنی دیت پیشان بدەم)، شەیتان دیسان پڕی لێدا و پەلکێشیی کێڵگەیەکی کرد، له‌وێش كرێكار و جووتیاره‌كانی بینی كه‌ دانه‌وێڵه‌یان ئه‌چنی و ئه‌یانكوتا، ته‌پ و تۆز و گه‌رما تاقه‌ت پروكێن بوون، لەولاشەوە چاودێرەکە بە قامچییەکەیەوە بەسەریاندا ئەسوڕێتەوە و ئەشکەنجەیان دەدات کە ئەبینێت لە شەکەتی و بێهێزیدا یا لە برساندا بە عەرزدا کەوتوون.

پاشان قەشەکە دەباتە سەیری ئەو کوخانەی کە کرێکارەکان و خێزانەکانیانی تیا ئەژین کە كونی چەن پیس و سارد و بۆگەن و پڕن لە دووکەڵ و بۆنی ناخۆش، شەیتان زەردەخەنەیەکی پان و پۆری کەوتە سەر ڕوخساری وەکو ئاماژەیەک بۆ سەختی و هەژاری ئەو ماڵانە.

پرسی (باشه‌، ئه‌مه‌نده‌ به‌س نییه‌؟..) وا دیاره‌ شەیتان خۆشی بەزەیی بەو خەڵکەدا هاتبێتەوە، و خزمه‌تكاره‌كه‌ی خوا، به‌نده‌كه‌ی كه ‌زۆر لێی ئه‌ترسێت به‌زۆر خۆی گرتبوو، بۆیە دەستی بەرزەوەکرد و لێی پاڕایەوە (بهێڵە لێرە دەربچم، بەڵێ، بەڵێ! ئەمە دۆزەخی سەر ڕووی زەویە!)

(باشە چیتر، خۆت بینیت، هێشتاش بەدۆزەخێکی تر ئەیانترسێنیت، قورسی دەکەیت لەسەریان، له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ تاكو مردن ئه‌شكه‌نجه‌یان ئه‌ده‌یت. لە کاتێکدا ئەوان جگە لە جەستەیان لە هەموو ڕوویەکەوە مردوون! وەرە لەگەڵم! با کۆتا دۆزەخێکت نیشان بدەم کە خراپترینی دۆزەخەکانە کەبووبێت تاکو ئێستا).

بردییە زیندانێک، وە ژوورێكی پیشاندا، بە هەوا بۆگەنەکەیەوە، وە ئەو حەشاماتە خەڵکەی کە هەموو هێز و تەندروستییەکیان لێ دزرابوو، کە چۆن لەسەر ئەرزەکە کەوتوون، کە جەستەی ڕووت و ئەوجاڵ و لاوازیان  بوو بوو بە خۆراک بۆ ئەو مێروو جانەوەرانەی ئەوێ.

شەیتان بە قەشەکەی وت: (ئەو جلە ئاورێشمیانەت دابکەنە، زنجیرێکی قورس لەوەی ئەم بەدبەختانە لەپێکانت بکە، ئینجا لەسەر ئەو ئەرزە پیس و ساردە پاڵ بکەوە، پاشان باسی ئەو دۆزەخیان بۆ بکە کە هێشتا چاوەڕێیان دەکات!).

قەشەکە وەڵامی دایەوە: (نەخێر، نەخێر، ناتوانم بیر لە شتێكی له‌مه‌ تۆقێنه‌ر تر بكه‌مه‌وه. لێت ئەپاڕێمەوە، لێمگەڕێ لێرە دەربچم!)

(بەڵێ، ئەمە دۆزەخە. ناکرێت دۆزەخێک لەم دۆزەخە خراپتر بێت، ئاخۆ تۆ دەربارەی ئەمەت نەئەزانی؟ دەربارەی ئەم ژن و پیاوانەت نە ئەزانی کە بە دۆزەخێکی تر ئه‌یانت ترساند... ئه‌ی نەت ئەزانی ئەمان ئێستا لە دۆزەخدان، پێش مردنیان؟)

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield