زینۆبۆتەکان: ڕۆبۆتە زیندووە خۆ-دووهێندەبووەکان

بڵاوکردنەوە:

موحەممەد فەرهاد عەبدولقادر

نووسەر:

موحەممەد فەرهاد

بینراو:

110

بەش:

زانست

ڕۆبۆتی زیندوو لەوانەیە وەک هاودژییەک دەربکەوێت، بەڵام ئەوان لێرەن، و ئاڵەنگاری هەموو شتێک دەکەن کە دەربارەی زیندەتەکنەلۆژیا دەیزانین. ئەم تۆپەڵە بەدەست-چندراوەی بەرهەمی کۆمپیوتەر، کە ناسراون بە زینۆبۆتەکان لە ماددەی دۆستی زیندەیی درووست دەکرێت. ئەوان هەروەها ڕەفتاری سەربەخۆ، وەکو چاکردنەوەی خۆیان و دووهێندەکردنی خۆیان، پیشان دەدەن. بەکورتی، زیندەوەری دەستکردی تەواو بەرنامەکراوی زیندووی تێکشکێندراو لەلایەن زیندەوەرەوەن کە یەکەمینی جۆرەکەی خۆیانن.

زانا ئەمەریکییەکان کە یەکەم ڕۆبۆتی زیندوویان درووستکرد دەڵێن ئەم زیندەوەرانە، کە ناسراون بە زینۆبۆتەکان، ئێستا دەتوانن زۆرببن - و بە ڕێگایەک کە نەبیندراوە لە ڕووەک و گیانەوەراندا. زینۆبۆتەکان، کە درووستکراون لە خانەی بنچینەیی بۆقی چنگداری ئەفریکی (زینۆپەس لیڤیس)ەوە کە لێیەوە ناوەکەی وەردەگرێت، کەمتر لە میلیمەترێک (٠،٠٤ ئینچ) پانن. ئەم تۆپەڵە وردانە یەکەمجار لە ٢٠٢٠ ئاشکرا کران دوای ئەوەی تاقیکردنەوەکان پیشانیان دا کە دەتوانن بجووڵێن، پێکەوە بە کۆمەڵ کاربکەن، و خۆیان چاک بکەنەوە. ئێستا زاناکانی کە پەرەیان پێداون لە زانکۆی ڤێرمۆنت، زانکۆی تەفتس، پەیمانگای وایس بۆ ئەندازیاریی بە زیندەزانی هاندراوی سەر بە زانکۆی هارڤارد گوتیان کە شێوەیەکی تەواو نوێی زۆربوونی زیندەییان دۆزیوەتەوە کە جیاوازە لە هی هەر گیانەوەرێک یان ڕووەکێک کە ناسراو بێت لە زانستدا.

 

زینۆبۆتەکان چین؟

زینۆبۆتەکان زیندەوەری بەرنامەکراون کە دیزاین کراون لەلایەن کۆمپیوتەرەوە و لە خانەی بنچینەیی زیندووەوە یەکخراون. ئەوان تەواو زیندەوەری نوێن کە لەلایەن توێژەرانەوە پەرەیان پێ دراوە لە زانکۆی ڤێرمۆنت، زانکۆی تەفتس، و پەیمانگای وایس بۆ ئەوەی زیاتر فێرببن دەربارەی چۆنییەتی پەیوەندیکردنی خانەکان بەیەکدییەوە — و بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا کۆنترۆڵی بکەن.

زینۆبۆتەکان سەرەتا لەدایکبوون کاتێک زاناکان خانەی بنچینەیی پێستی کۆرپەلەی بۆقیان دەرهێنا و لەناو ئاوی سوێردا چاندنیان بۆ کرد. خانەکان تۆپەڵ بوون پێکەوە، کە هەموو ئەمە خانەکان خۆیان کردیان، و خانەکانی بەشی دەرەوەی ئەم تۆپەڵانە پەرەیان بە کوڵک دا، کە ڕێگەی دا کە تۆپەڵەکان بجووڵێن. هەروەها بە شێوەیەکی هەڕەمەکییانە چینێک لە تەنۆلکەیان درووست دەکرد لەناو ژینگەکەیاندا، کە بەپێی واشنتن پۆست، بووە هۆی ئەوەی توێژەران بپرسن: ئایا هەمان شت دەکەن بە خانە شلەکانیش؟

وەڵامەکە بەڵێ دەبێت، و چینە خانەکانی کە درووستی دەکەن دەبێت بە زینۆبۆتی نوێی فرمانکەر. وەک نووسەرەکان ڕوونی دەکەنەوە لە ڕۆژنامەکەیاندا: "تۆپەڵێک خانە، ئەگەر بەرەڵا بکرێت لە زیندەوەرێکی پەرەسەندووەوە، دەتوانێت بە هەمان شێوە خانەی شل بدۆزێتەوە و بیانکات بە چەند تۆپەڵێک کە وەک زیندەوەرەکە دەربکەون و بجووڵێن" — جۆرێکی زۆربوون کە پێی دەوترێت دووهێندەبوونی جووڵەیی. لەوەش زیاتر، ئەوان دەشڵێن کە "ئەم توانایە پێویست ناکات بەتایبەت لەلایەن بەکارهێنانی بۆهێڵەکانەوە پەرەی پێ بسێندرێت یان پێشکەش بکرێت.

ئەم تۆپەڵە بێمێشکانە شێوەی پیتی سیی ئینگلیزی وەردەگرن کە ڕەنگێکی زەردی کاڵی هەیە، هاوشێوەی ئەستێرەی ١٩٨٠کان پاک-مان. ئەوان لە خانەی بنچینەیی پێکهاتوون کە ڕووشێندراون لە کۆرپەلەی بۆقی زینۆپەس لیڤیس. توێژەران خانەکانی پێستیان کڕاند تا پەیکەری زینۆبۆت دابتاشن، و خانەکانی دڵیان کڕاند لەبەر توانای گرژبوون و خاوبوونەوەیان، کە وەک سەرچاوەیەکی بزوێنەر کاردەکات تا ڕۆبۆتە ڕێکخراوەکە بخاتە توانای جووڵەی فرمانییەوە. بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە چەند بەوردی ئەم خانە چالاک و ناچالاکانە پێویستە شێوەیان بۆ دابنرێت، توێژەران ملیارەها شێوەیان تاقیکردەوە لە لاساییکردنەوەی مۆدێلی کۆمپیوتەریدا بۆ ڕۆبۆتەکە — لە سێگۆشە و چوارگۆشەوە بۆ هەڕەم و ئەستێرەی دەریایی — لەسەر کۆمپیوتەرێکی بەهێز بەبەکارهێنانی بەرنامەیەکی زیرەکیی دەستکرد کە ئەلگۆریتمێکی پەرەسەندووی هەیە. دواتر تیمەکە دیزاینەکانی سەرەوەیان بەکارهێنا تا ڕۆبۆتە زیندووە سەیرەکان بە نەشتەرگەری ئاستبچووک پێکەوە بنێن.

"ئەوەی کە سەرنجی ئێمە زۆر ڕادەکێشێت ئەم پرسیارەیە کە چۆن خانەکان پێکەوە کاردەکەن تا پێکهاتەی فرمانیی دیاریکراو درووست بکەن،" مایکڵ لێڤن، زیندەفیزیازانێکی سەر پڕۆژەکە، بە وایەردی گووت. لەژێر وردبیندا، توێژەران توێژینەوەیان لەسەر زینۆبۆتەکان کرد کاتێک دەخلیسکان لەناو گیراوەیەکی شلدا. لە شوێنێکدا دەخوولێنەوە، و بەپانیی دەفری پێترییەکە بە هێڵ یان جووڵەی بازنەیی دەردەچن. بە بەکارهێنانی "دەمیان"، دەتوانن تەنەکان هەڵبگرن و بگوازنەوە. هەروەها دەشتوانن بەیەکەوە بەدەستە کاربکەن تا خانە شلەکان کۆبکەنەوە بۆ دەستە، بەرەو ئامانجێک بڕۆن و، ئەگەر بڕا، بتوانن خۆیان چاک بکەنەوە.

بەم ڕەفتارە پیشاندراوە، زاناکان لە توێژینەوەکەوە زینۆبۆتەکان وەک وەڵامێکی دۆستی زیندەیی دەبینن بۆ پاککردنەوەی پلاستیکە وردەکان و پیسبوونی ژەهراوی لە رێرەوە ئاوییەکان یان لە پزیشکیی دووبارە نوێکەرەوەدا.

 

زینۆبۆتەکان چۆن زۆردەبن؟

لەپاڵ جێبەجێکردنی ئەرکە سادەکاندا، زینۆبۆتەکان دەتوانن خۆیان دووهێندە بکەن. بەدواداچوونی توێژینەوەکەی سەرەتا، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، هەمان تیم لە توێژەران لە ڕاپۆرتێکی بەدواداچووندا ئاشکرایان کرد کە ڕۆبۆتە زیندووەکان دەبنە تیمێک تا لەخۆوە سەدەها لە خانەی تاکی شل کۆبکەنەوە کە چوونەتە ناو دەفرە پێترییەکەوە — کە یەکەمجار وەک خۆراک دابینکراوە — تا زینۆبۆتی "منداڵ" پێکەوە بنێن.

"تۆ دەتوانیت بیر لەمە بکەیتەوە وەک ئەوەی خانەی جیاواز وەک بلۆکی بنیادنان بەکاربهێنیت کە بنیادی دەنێیت بە یاریی لێگۆ یان بە یاریی ماینکرافت،" دۆوگڵاس بلاکستن، هاونووسەری توێژینەوەکە و زانای پێشڕەوی لە زانکۆی تەفتس، بە ڕادیۆی گشتیی نەتەوەیی گووت.

بە مەلەکردن بە کوڵکی لەمووچوو، زینۆبۆتە دایبابەکان پاڵ بە خۆیانەوە دەنێن لەدەوری سەدەها خانەی بنچینەیی تاک بۆ چینێک بە بەکارهێنانی جووڵەیەکی خڕکەرەوە. لەماوەی خولێکی نزیکەی پێنج ڕۆژیدا، گەنجینەی خانەکان دەپەستێندرێن و بنیاد دەندرێن بۆ وەچە، کە دواتر لە "دەم"ی شێوە-پوازی دایبابەکەوە بەرەڵا دەکرێن. ئەم نەوەیەی دواتر شێوەیان دەگۆڕن بۆ زینۆبۆتێکی تەواو کارکردوو کە دواتر دەتوانێت بەردەوام بێت تا لەبەرگیراوەی نوێ درووست بکات، تا دوایی.

"ئەم پرۆسەی دووهێندەبوونی خودە پشتبەستووە بە جووڵەی ئەم زیندەوەرانەوە، کە پێچەوانەی گیانەوەران و ڕووەکەکانی دیکەیە، کە گەشە دەکەن و فڕێ دەدەن تا بوونەوەری نوێ درووست بکەن،" جۆناثان برێنان-باداڵ، کە، لەکاتێکدا بەشێک نییە لە توێژینەوەکە، و ڕۆبۆتەکان بنیاد دەنێت بۆ زیندەزانەکان وەک بەڕێوەبەر لە ئۆپێنترۆن، بە بیڵت ئنی گووت. "بەخۆشحاڵییەوە ، ئەم توانایە بەسەربەخۆیانە ڕوودەدات — کەواتە پێویستی بە پەرەسەندنی تایبەت یان هێنانە ئارا لەڕێی بەکارهێنانی بۆهێڵەکانەوە نییە."

توێژەران تێبینی ئەوە دەکەن کە ئەم جۆرەی زۆربوون — کە ناسراوە بە دووهێندەبوونی خودی جووڵەیی — هەرگیز سەرنج نەدراوە پێشتر. لەڕاستیدا، چونکە ئەم شێوازە تەنها لەسەر ئاستی گەردی گەواهی بۆ دراوە و زیندەوەرە فرەخانەکان ناگرێتەوە، تەنانەت وا بیر دەکرایەوە کە مەحاڵ بێت.

 

بەکارهێنانەکانی زینۆبۆتەکان

بەدەر لە شکاندنی کۆدە شێوەدرووستکەرەکان لە داهاتوودا، کە پەنجەرەیەک پێشنیار دەکات بۆ ئەو ڕێگایەی کە خانەکان زانیاری شیدەکەنەوە و خۆیان ڕێک دەخەن تا زیندەوەرێک پێکبهێنن، زینۆبۆتەکان لەوانەیە وەک چارەسەرێکی بەڵێنلەسەردراو بۆ کێشە جیهانییە دیارەکان خزمەت بکەن لە جێبەجێکارییە کردارەکییەکەیاندا. کریگمان بە واشنتن پۆست دەڵێت کە لەکاتێکدا زینۆبۆتەکان هێشتا لەڕووی بازرگانییەوە بەسوود نین، بە کاری زیاتر توانای ئەوەیان دەبێت کە چەندین خزمەتگووزاری پێشکەش بکەن، لە پاککردنەوەی زەریاکان لە پلاستیکە وردەکانەوە تا بەسەلامەت گواستنەوەی دەرمانەکان لە مرۆڤدا.

 

هەوڵەکانی پاککردنەوە

توانای کۆبوونەوەی زینۆبۆتەکان هانی توێژەرانی دا کە بگەنە دەرئەنجامی ئەوەی کە ڕۆبۆتە ڕێکخراوەکان توانیان لە کۆتاییدا بەرنامە بکرێن تا پلاستیکە وردەکان بە ئامانج بگرن و یارمەتی لە پاککردنەوەی ٥٠ بۆ ٧٥ ترلیۆن پارچە پلاستیک بدەن کە زەریا پیس دەکەن. ئەم تەکنەلۆژیا هاوشێوەیە دەتوانرێت بگونجێندرێت تا توخمە تیشکدەرەکان، وەک پاشەڕۆی ناووکی، لە ژینگەدا بناسێتەوە و بیانکاتە دەرەوە، یانیش زینۆبۆتەکان بخاتە کارەوە تا چاودێریی سستەمە ژینگەییەکان بکات و بیانپارێزێت. لەهەمووی گرنگتر، زینۆبۆتەکان دەتوانن "خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ژینگەی ئەندامیدا بەبێ ئەوەی ببنە هۆی هیچ پیسبوونێک،" برێنان-باداڵ تێبینی کرد.

 

گواستنەوەی دەرمان، دەستنیشانکردنی نەخۆشی و نەشتەرگەریی ناوەکی

وەک ئەوەی لە توێژینەوەکەدا دیاری کراوە، زینۆبۆتەکان ناژەهراوین و تەمەنێکی خود-سنوورداری نزیکەی یەک هەفتەیان هەیە. ئەم تایبەتمەندییانە، لەگەڵ توانای هەڵگرتنی بار، دەبنە هۆی  ئامێری گواستنەوەی زیرەکی دەرمان کە دەتوانێت لەناوەوە گەشت بکات بۆ بەشێکی تایبەتی لەش، وەک چارەسەرکردنی گرێ شێرپەنجەییەکان ڕاستەوخۆ لە شوێنی خۆیاندا. لەوەش زیاتر، زینۆبۆتەکان دەتوانرێت بەرنامە بکرێن تا ژەهرەکان لەناو لەشدا دەستنیشان بکەن و لەناویان ببەن، پەپکەی دیواری خوێنبەرەکان لاببەن و ناڕێکییەکانی کە لە نەخۆشییەوە درووست بوون، وەک خانەکانی شێرپەنجە، دیاری بکات. 

 

پزیشکیی نوێکەرەوە

زینۆبۆتەکان، کە لەناو دەفری پێتریدا بنیادنراون، دەتوانرێت هەر شێوەیەک بێت بۆتان دابندرێت کە خوازراوە و بەرنامەکراوە بۆ مەبەستی تایبەت — بە شێوەیەکی گرنگ توێکاری دابین دەکات لەسەر خواست — بە تایبەتمەندیی خۆ-دووهێندەبوو و خۆ-چاککەرەوەوە.

لە چوارچێوەی پزیشکیی نوێکەرەوەدا سبەینێ، ئەمە دەتوانێت واتای ئەوە بگەیێنێت کە خانەکانی نەخۆشێک بەکاربهێندرێن تا ئەندامە سستەکان چاک بکاتەوە یان تەنانەت ئەندامی چێندراو بنیاد بنێت لە ڕووشاندنەوە.

 

مەترسییەکانی زینۆبۆتەکان

زینۆبۆتەکان دەتوانن چەندین جێبەجێکاریی ئەرێنییان هەبێت، هەرچەندە داهێنانی ئەم زیندەوەرانە هەروەها دەشتوانێت مەترسی پێشکەش بکات بە چەندین ڕێگای جیاواز.

 

کاریگەرییە ژینگەییەکان

زینۆبۆتەکان وا دانراون کە بەکاربهێندرێن تا پیسبوونی زەریاکان و ژینگە ئاوییەکان پاک بکەنەوە، بەڵام کردنی شتێکی ئاوها دەتوانێت بەڕێکەوت سستەمە ژینگەییە سرووشتییەکان و زیندەوەرە نیشتەجێیەکانی دیکە تێکبدات. ئەمە لەوانەیە ڕووبدات ئەگەر لەلایەن جۆرە زیندەوەرەکانی دیکەی ناو سستەمە ژینگەییەکانەوە بخورێن یان زیان بگەیێنن بەو جۆرە زیندەوەرانەی کە پێشتر ڕانەهاتوون پێی. لەگەڵ توانای دووهێندەکردنی خۆیان، زینۆبۆتەکان هەروەها ئەگەریی بوون بە جۆری داگیرکەریان هەیە لە سستەمێکی ژینگەییدا ئەگەر ڕێک نەخرێن یان بەخێرایی زۆرببن.

 

قۆستنەوە و بەکارهێنانی خراپ

چونکە زینۆبۆتەکان زیندەوەری بەرنامەکراون، ئەمە واتای ئەوەیە کە دەتوانن ڕێنمایی بکرێن تا ئەرک جێبەجێ بکەن بۆ مەبەستی زیانبەخش. زینۆبۆتەکان لەوانەیە درووست بکرێن تا بەخراپی فرمانەکانی لەش بکەنە ئامانج یان ماددەی زیانبەخش بگوازنەوە لەناو مرۆڤ، گیانەوەر، و ڕووەکدا، کە ئەمەش دەیانکات بە کەرەستەیەکی نامەحاڵ لە تاوان و جەنگدا.

 

بایەخە ڕەوشتییەکان

هەرچەندە بەبێ مێشک پەرەیان پێ دراوە، زینۆبۆتەکان لە خانەی زیندووەوە بەرهەم دەهێندرێن و ڕەفتاری سەربەخۆیانە پیشان دەدەن. ئەم چۆنییەتییانە پرسیاری ئەوە دەهێنێتە کایەوە کە چ ماف و سنوورێکی ڕەوشتی هەیە کاتێک لەگەڵ ئەم زیندەوەرانە کاردەکەیت، چونکە ئەوان پەرەیان پێدراوە بە مەبەستی سەرەکیی جێبەجێکردنی کار لەژێر ڕێنمایی مرۆڤدا. زینۆبۆتەکان هەروەها لەوانەیە لە داهاتوودا پەرەیان پێ بدرێت تا کۆئەندامەکانی دەمار و تواناکانی هەستکردن بگرێتەوە، کە ئەمەش وا دەکات بابەتی ڕەوشتیی بەکارهێنانیان تەنانەت قورستر بێت بۆ ناڵاندن پێوەی.

توێژەران دەڵێن کە ئەوان دەیانەوێت توێژینەوەکەیان فراوان بکەن لەڕێی درووستکردنی ڕۆبۆتی زیندەییەوە لە خانەکانی شیردەر، واشنتن پۆست باسی دەکات. لەکۆتاییدا ئامانجی زیادکردنی زیرەکیی ڕۆبۆتەکانیان هەیە تا ئەو خاڵەی کە دەتوانن کاربکەن بەبێ دەستتێوەردانی مرۆڤ. بەدڵنیاییەوە، کارێکی ئاوها پێویستی بە ڕەچاوکردنی زیاتری ڕەوشت هەیە، کریگمان بە ڕۆژنامەکە ڕادەگەیەنێت. کریگمان جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە زینۆبۆتەکان ئەوە نابێت کە هەرگیز کۆنترۆڵیان نەمێنێت و ببنە هۆی داڕمانی ڕۆبۆتی. ئەو دەڵێت "سستەمێکی زۆر کۆنترۆڵکراو و وەستێندراو و سەلامەتە،" کاتێک سەرنجی ئەوەی دا کە گۆڕانێکی بچووک لە بڕی سۆدیۆمی ئاوەکەدا یان زیادکردنی کەمێک مس بۆ دەفرەکەیان بەسە تا ئەم رۆبۆتە ناسکانە بکووژێت.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield