چەکی زیندەیی و تیرۆری زیندەیی

بڵاوکردنەوە:

موحەممەد فەرهاد عەبدولقادر

نووسەر:

موحەممەد فەرهاد

بینراو:

57

بەش:

زانست

چەکی زیندەیی چییە؟

چەکی زیندەیی، هەریەکێک لە چەند کارایەکی نەخۆشیدرووستکەر—وەکو بەکتریا، ڤایرۆس، ڕیکێتسیا، کەڕوو، ژەهر، یان کارا زیندەییەکانی دیکە—کە لەوانەیە بەکاربهێندرێن لەدژی مرۆڤ، گیانەوەر، یان ڕووەک.

بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی کارا تووشکەرەکان و ژەهرەکان لەدژی کارمەندانی سەربازیی دووژمن کردارێکی کۆنە لە جەنگدا. بەدڵنیاییەوە، لە زۆرێک لە جەنگەکاندا، نەخۆشییەکان بەرپرس بوون لە مردنی زیاتر وەک لە هەموو هێزە چەکدارە دامەزراوەکان پێکەوە، تەنانەت ئەگەر بەئاگاییشەوە بەکارنەهێندرابن وەکو چەک.

چەکە زیندەییەکان، وەکو چەکە کیمیاییەکان، چەکە تیشکدارەکان، و چەکە ناووکییەکان، بەشێوەیەکی باو پێیان دەوترێت چەکی وێرانکردنی بەکۆمەڵ، هەرچەندە ئەم زاراوەیە بەڕاستی گونجاو نییە بۆ حاڵەتی پڕچەککردنی زیندەیی. چەکە زیندەییە کووشندەکان لەوانەیە بتوانن ببنە هۆی مردنی گەورە، بەڵام ناتوانن وێرانی گەورەی ژێرخان، باڵاخانەکان، یان ئامێر بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، بەهۆی سرووشتی هەڕەمەکییانەی ئەم چەکانەوە (جیاکاری ناکەن لەنێوان ئامانجدا)—هەروەها توانای بوون بە هۆکاری نەخۆشی جیهانیی بەربڵاو، زەحمەتیی کۆنترۆڵکردنی کاریگەرییەکانی نەخۆشی، و ئەو ترسە بچووکەی کە دەبنە هۆی—زۆربەی وڵاتەکان ڕێککەوتوون کە تەواوی پۆلەکە قەدەغە بکەن.

 

کارا زیندەییە جەنگییەکان

هۆکارەکانی زیندەیی جەنگ زۆر جیاوازن لە جۆری ئەو زیندەوەر یان ژەهرەی کە بەکاردێت لە سستەمی چەکەکاندا، کووشندەیی، درێژی ماوەی نێوان تووشبوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە، درمییەتی، جێگیری، و توانای ئەوەی کە چارەسەر بکرێت بە کوتانەکان و دەرمانەکانی ئێستا. پێنج پۆلی جیاوازی چەکی زیندەیی هەیە کە دەتواندرێت بکرێن بە چەک و بەکاربهێندرێن لە جەنگ یان تیرۆردا. ئەمانە دەگرێتەوە:

 1 بەکتریا—زیندەوەری تاکخانەن کە دەبنە هۆی نەخۆشی وەک ئانثراکس، تای ماڵتا، تای کەروێشک، و تاعون.

 2 ڕیکێتسیا—وردەزیندەوەرن کە لە بەکتریا دەچن بەڵام لەوەدا جیاوازن کە ئەمان مشەخۆری ناوخانەن کە لەناو خانەکاندا زۆردەبن. تای پەڵەدار و تای کیو نموونەی ئەو نەخۆشیانەن کە زیندەوەرەکانی ڕێکێتسیا دەبنە هۆی.

 3 ڤایرۆس—مشەخۆری ناوخانەن، نزیکەی ١/١٠٠ی قەبارەی بەکتریان، کە دەتواندرێن بکرێن بە چەک تا ببنە هۆی نەخۆشی وەک هەوکردنی ڤێنیزوێلایی پەردەی مێشکی ئەسپ.

 4 کەڕوو—نەخۆشخەرن کە دەتواندرێن بکرێن بە چەک تا بەکاربهێندرێن لەدژی خەرمانەکان تا ببنە هۆی نەخۆشی سیسبوونی برنج، ژەنگی دانەوێڵە، پەڵەی ڕەشی گەنم، دەردی پەتاتە.

 5 ژەهرەکان—ژەهرن کە دەتواندرێن بکرێن بە چەک دوای دەرهێنانیان لە مار، مێروو، جاڵجاڵۆکە، زیندەوەرە دەریاییەکان، ڕووەک، بەکتریا، کەڕوو، و گیانەوەران. نموونەیەکی ژەهر بریتییە لە رایسین کە لە تۆوی گەرچەک دەردەهێندرێت.

هەندێک لەو کارا زیندەییانە تایبەتمەندی وایان هەیە کە وایان لێدەکات زیاتر هەڵبژێردرێن بۆ چەکدرووستکردن، وەکو کووشندەییان، توانای لاوازکردنیان، توانای گواستنەوە یان نەگواستنەوە، توانای بەرگەگرتن، و جێگیری، و تایبەتمەندی دیکە. لەنێو ئەو کارایانەی کە بە هەڵبژاردەی گونجاو دادەنرێن بۆ بەکارهێنانی چەکی زیندەیی ژەهرەکانی رایسین، ژەهری ریخۆڵەیی بیی ستافیلۆکۆکەس (ئێس ئی بی)، ژەهری بۆتیولینەم، و کەڕووەژەهری تی ٢، و کارا تووشکەرەکانی دیکەن کە بەرپرسن لە ئانثراکس، تای ماڵتا، کۆلێرا، تاعونی هەوکەری سی، تای کەروێشک، تای کیوو، ئاووڵە، مقاو، هەوکردنی ڤێنیزوێلایی مێشکی ئەسپ، و تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی. لەپاڵ ئەمانەدا چەندین دەوڵەت لە کاتە جیاوازەکاندا بەدوای بەچەککردنی چەندین دەرزەنی کارای دیکەی زیندەییدا چوون.

 

چەکە زیندەییەکان لە مێژوودا

 

بەکارهێنانی چەکە زیندەییەکان لە پێش سەدەی بیستەم

یەکێک لە یەکەم بەکارهێنانە تۆمارکراوەکانی جەنگی زیندەیی لە ساڵی ١٣٤٧ ڕوویدا، کاتێک دەوترێت هێزەکانی مەنگۆل لاشەکانی تووشبوو بە تاعونیان بە مەنجەنیق بەسەر شوراکاندا فڕێ دا بۆناو دەریای ڕەش لە شاری کافا (لەمڕۆدا فیۆدۆسیا، ئۆکراینا)، کە لەو کاتەدا ناوەندێکی بازرگانیی جەنەوایی بوو لە نیمچەدوورگەی قریمیا. هەندێک لە مێژووناسەکان باوەڕیان وایە کە کەشتییەکان لە شارە گەمارۆدراوەکەوە بە تاعونەوە گەڕاونەتەوە ئیتاڵیا، کە بوونە هۆی نەخۆشیی بەربڵاوی جیهانی مردنی ڕەش کە لەئەوروپادا تەشەنەی سەند بۆماوەی چوار ساڵی دواتر و نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەسی کووشت (نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووان).

لە ساڵی ١٧١٠ سوپایەکی ڕووسی کە شەڕی هێزە سویدییەکانی دەکرد بوونە کۆسپ لە ریڤاڵ (لەمڕۆدا تالین، ئیستۆنیا) بەهەمان شێوە لاشەی تووشبوو بە تاعونیان فڕێ دا بەسەر شوراکانی شاردا.

لە ساڵی ١٧٦٣ ئەو هێزە چەکدارە بەریتانییانەی گەمارۆ درابوون لە شاری پیت (لەمڕۆدا پیتسبێرگ) لەکاتی یاخیبوونی پۆنتیاک، بەتانییە تووشبووەکانی بە ڤایرۆسی ئاووڵەیان گواستەوە بۆ هیندییەکان، کە بووە هۆی نەخۆشییەکی درمیی وێرانکەر لەنێو سەربازییەکانیاندا.

 

چەکە زیندەییەکان لە جەنگە جیهانییەکاندا

لەماوەی جەنگی جیهانیی یەکەم (١٩١٤-١٩١٨) ئەڵمانیا دەستی کرد بە بەرنامەیەکی نهێنی تا ئەو ئەسپ و ڕەشەووڵاغانە تووش بکات کە سوپاکانی هاوپەیمانان خاوەنیان بوون، لە هەردوو بەرەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات. کارای تووشکەری مقاو دەوترێت کە بەکارهێندراون. بۆ نموونە، نوێنەرە ئەڵمانییەکان دزەیان کردە ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەشێوەیەکی نهێنی گیانەوەرەکانیان تووشکرد پێش ئەوەی کە بە کەشتی بیانگوازنەوە بەناو زەریای ئەتڵەسی بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان. لەپاڵ ئەوەشدا، دەوترێت هەوڵێکی ئەڵمانییەکان هەبوو لە ساڵی ١٩١٥ تا تاعون بڵاو بکەنەوە لە سان پیترسبێرگ تاوەکو بەرگری ڕووسی لاواز بکەن.

ترسەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم وای لە زۆربەی وڵاتەکان کرد کە پرۆتۆکۆڵی جنێف ١٩٢٥ واژۆ بکەن کە بەکارهێنانی چەکە زیندەییەکان و کیماییەکانی لە جەنگدا قەدەغە کرد. لەگەڵ ئەوەشدا، ژاپۆن، یەکێک لە لایەنەکانی واژۆکەری پرۆتۆکۆڵەکە، بەشداری کرد لە توێژینەوەیەکی گەورە و نهێنی، بەرنامەیەکی پەرەپێدان، بەرهەمهێنان، و تاقیکردنەوە لە جەنگی زیندەییدا، و قەدەغەی پەیماننامەکەی شکاند کاتێک چەکە زیندەییەکانی بەکارهێنا لەدژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە چین لەنێوان ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٤٥. ژاپۆنییەکان نەک تەنها چەکی زیندەییان بەکارهێنا لە چین، بەڵکو لەسەر زیاتر لە ٣٠٠٠ مرۆڤی بەکارهێنراو (بە بەندکراوە جەنگییەکانی هاوپەیمانانیشەوە) تاقیکردنەوەیان کرد و دواتریش کووشتیان لە تاقیکردنەوەی کارا زیندەییە جەنگییەکان و چەندین میکانیزمی گواستنەوەی چەکی زیندەییدا. ژاپۆنییەکان تاقیکردنەوەیان کرد لەگەڵ چوار کارای تووشکەردا بۆ تاعونی ئاوسێنەری لیمفەگرێیەکانی بنباڵ و بنڕان، ئانثراکس، تای پەڵەدار، ئاووڵە، تای زەرد، تای کەروێشک، هەوکردنی جگەر، کۆلێرا، گانگرینی گاز، و مقاو، و چەندانی تر.

هەرچەندە هیچ بەڵگەنامەیەک بۆ هەر بەکارهێنانێکی دیکەی چەکە زیندەییەکان لە جەنگی جیهانی دووەمدا نییە، هەردوولا بەرنامەی توێژینەوە و گەشەپێدان (ئاڕ و دی) چالاکیان هەبوو. بەکارهێنانی کارا زیندەییە جەنگییەکان لەلایەن ژاپۆنییەکانەوە لەدژی چینییەکان بووە هۆی بڕیارێکی ئەمەریکییەکان بۆ ئەوەی توێژینەوەی جەنگیی زیندەیی بگرێتە ئەستۆ تاوەکو باشتر تێبگات لەوەی چۆن بەرگری بکات لەدژی مەترسییەکە و ئەگەر پێویست بکات، سەرچاوەیەکی توانای تۆڵەسەندنەوەیان بۆ دەستەبەر بکات. شانشینی یەکگرتوو، ئەڵمانیا، و یەکێتیی سۆڤیەت هەمان بەرنامەی توێژینەوە و گەشەپێدانیان هەبوو لەماوەی جەنگی جیهانیی دووەمدا، بەڵام تەنها ژاپۆن سەلمێندرا کە ئەو چەکانە لە جەنگەکەدا بەکاربهێنێت.

 

تیرۆری زیندەیی

چەکە زیندەییەکان لە ڕابردوودا لە چەند حاڵەتێکی کەمدا بەکارهێندراون لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە. لە ساڵانی ١٩٨٠کاندا شوێنکەوتووانی مامۆستا هیندۆزییە خۆبانگهەشەکەرە هیندییە پەناهەندەکە، بهاگوان شری ڕاجنیش، نیشتەجێی کێڵگەیەکی ئاژەڵداری بوون لە هەرێمی واسکۆو، ئۆریگن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. شوێنکەوتووانی ڕاجنیش "ڕاجنیشییەکان" کۆنترۆڵی سیاسیی شارۆچکەی نزیکی ئانتیلۆپیان کرد، کە ناوەکەیان گۆڕی بۆ ڕاجنیش، و لە ساڵی ١٩٨٤ هەوڵیان دا کۆنترۆڵە سیاسییەکەیان درێژ بکەنەوە بەناو هەرێمەکەدا لەڕێی بەشداریکردنی هەڵبژاردنی ڕێگریکەر لە شارۆچکە قەرەباڵغترەکەی داڵس.

کە بەخێرایی بووە هۆی هەڵبژاردن لە هەرێمەکەدا، ئەندامانی شوێنکەوتووی ڕێبازەکان کە پیسکردنی دوکانی میوەفرۆشی، خواردنگەکان، و سەرچاوەی ئاو بە بەکتریای سالمۆنێللایان تاقی کردەوە لە داڵس. هەوڵەکانیان بەلایەنی کەمەوە ٧٥١ کەسیان نەخۆش خست. پیلانەکە ئاشکرا نەکرا تاوەکو ساڵی دوای هێرشەکە، کاتێک کە یەکێک لە بەشداربووەکان دانی پیادا نا.

لەماوەی نێوان نیسانی ١٩٩٠ بۆ تەمووزی ١٩٩٥، دەستەی ئەی یوو ئێم شینریکیۆ هەردوو چەکی زیندەیی و کیمیایی بەکارهێنا لەسەر ئامانجەکانی لە ژاپۆن. هێرشە زیندەییەکانی ئەندامەکان بەزۆری سەرکەوتوو نەبوو چونکە هەرگیز فێری زانست و تەکنەلۆژیای جەنگی زیندەیی نەبووبوون. لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵی چوار هێرشیان بە بەکارهێنانی ئانثراکس و شەش دانە بە بەکارهێنانی ژەهری بۆتیولینەمیان دا لەسەر چەندین ئامانج، بە بنکەیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکییەوە لە یۆکۆسوکا.

سیخوڕەکانی ئەلقاعیدە حەزی خۆیان پیشان داوە لە پەرەپێدان و بەکارهێنانی چەکە زیندەییەکان، و دەستیان گرت بەسەر تاقیگەیەکی ئانثراکسدا لە ئەفغانستان پێش ئەوەی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانی باکووریی ئەفغانی داگیری بکەن لە ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٠٢.

لە ساڵی ٢٠٠١ نامە پڕبوو-بە-ئانثراکەسەکان نێردرا بۆ زۆرێک لە سیاسەتمەدارەکان و کەسە دیارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان. نامەکان ٥ کەسیان کووشت و ٢٢ کەسیان نارد بۆ نەخۆشخانە لەکاتێکدا کە بووە هۆی زۆرلێکردنی چۆڵکردنی باڵاخانە نووسینگەییەکانی کۆنگرەکان، نووسینگەکانی پارێزگاری نیو یۆرک، چەندین بارەگای تۆڕی تەلەفزیۆنی، و نووسینگەیەکی ڕۆژنامەنووسیی تابلۆیدی. ئەم ڕووداوە بووە هۆی خەرجکردنی چەندین ملیار دۆلار لە لێکۆڵینەوە، پاقژکردن، و پاککردنەوە. لە سەرەتای ٢٠١٠، دوای زیاتر لە هەشت ساڵ بەسەر ئیمەیڵکردنەکان، نووسینگەی فیدراڵی لێکۆڵینەوە لەکۆتاییدا لێکۆلێنەوەکەی داخست، کاتێک کە گەیشتبوو بە ئەنجامی ئەوەی نامەکان لەلایەن مایکرۆبایۆلۆجیستێکەوە نێردرابوو کە کاری کردبوو لە چالاکیی بەرگریی زیندەیی سوپای ئەمەریکا بۆ چەندین ساڵ و کە خۆی کووشت لە ساڵی ٢٠٠٨ دوای ئەوەی وەک گومانلێکراوێک ناوی هێندرابوو لە لێکۆڵینەوەکەدا.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield