ئایا مێشکی ئێمەی مرۆڤ لە گەردوون دەچێت؟
بڵاوکردنەوە:
شاکار جوامێر عەزیز
نووسەر:
شاکار جوامێر عەزیز
بینراو:
423
بەش:
زانست
زانایانی فیزیای ئەستێرەیی لە زانکۆی بۆلۆنیا و پزیشکی نەشتەرگەری دەمار لە زانکۆی ڤێرۆنا تۆڕی خانە دەمارییەکانی ناو مێشکی مرۆڤیان بەراورد کرد لەگەڵ تۆڕی گەردوونی گەلەئەستێرەکان. بۆیان دەرکەوت لێکچوونێکی سەرسوڕهێنەر هەیە؛ لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە لێکچوونێک هەیه لە نێوان دوو لە سیستەمە هەرە چالاک و ئاڵۆزەکانی سرووشت ئەوانیش تۆڕی گەردوونی گەلەئەستێرەکان و تۆڕی خانە دەمارییەکانە لە مێشکی مرۆڤدا...
سەرەڕای جیاوازییەکی بەرچاو لە قەبارەی نێوان هەردوو تۆڕەکەدا، شیکارییە چەندایەتییەکانیان کە لە گۆڕەپانی گەردوونناسی و نەشتەرگەری دەمارەکان ئەوە دەردەخەن کە پرۆسەی فیزیایی جۆراوجۆر دەتوانن پێکهاتەکان درووست بکەن بە هەمان ئاستی هاوشێوەی ئاڵۆز و خۆڕێکخراو. مێشکی مرۆڤ بەهۆی تۆڕە دەمارییە فراوانەکەیەوە کاردەکات کە بە نزیکەی 69 ملیار دەمارەخانە دادەنرێت؛ لە لایەکی ترەوە گەردوونی چاودێرکراو لە تۆڕێکی گەردوونی پێکهاتووە کە لانیکەم 100 ملیار گەلەئەستێرەی تێدایە، لەناو هەردوو سیستەمەکەدا تەنها %30ی بارستەیان لە گەلەئەستێرە و دەمارەکان پێکهاتووە. لەناو هەردوو سیستەمەکەدا گەلەئەستێرەکان و دەمارەکان خۆیان لە ڕیشاڵی درێژ یان گرێی نێوان تاڵەکاندا ڕێکدەخەن، لە کۆتاییدا لەناو هەردوو سیستەمەکەدا %70ی دابەشبوونی بارستە یان وزە لە پێکهاتەکان پێکهاتووە کە ڕۆڵێکی بەڕواڵەت هاوشێوە دەگێڕن. وەک: ئاو لە مێشکدا و وزەی تاریک لە گەردوونی چاودێرکراودا...
توێژەران لە تایبەتمەندییە هاوبەشەکانی ئەو دوو سیستەمەوە دەستیان پێکرد. ھاوشێوەکردنی تۆڕی گەلەئەستێرەکانیان بەراورد کرد بە بەشەکانی قۆڵۆنی مێشک و مێشکچک، ئامانجیش لێی ئەوە بوو کە چاودێری بکرێت کە چۆن هەڵاوسانی ماددە بەسەر پێوەرە جۆراوجۆرەکانی ئاوادا بڵاودەبنەوە. هەروەها ئێمە چڕی سپێکتراڵی هەردوو سیستەمەکەمان حیساب کرد؛ ئەمە تەکنیکێکە کە زۆرجار لە گەردوونناسیدا بۆ لێکۆڵینەوە لە دابەشبوونی بۆشایی گەلەئەستێرەکان بەکاردەهێنرێت. ئەمەش دابەشبوونێکی ماددەییه لە تۆڕی گەردوونیدا، بەڵام بێگومان بە قەبارەیەکی گەورەتر کە لە 5 ملیۆنەوە بۆ 500 ملیۆن ساڵی ڕووناکی دەڕوات...
دوو لە توێژەرەی ئەم کارە هەندێک پارامێتەریان حیسابی کرد کە تایبەتمەندی هەردوو تۆڕی دەمارەکان و تۆڕی گەردوونییان هەیە. تێکڕای ژمارەی پەیوەندییەکان لە هەر گرێیەکدا ئەگەری کۆکردنەوەی چەند پەیوەندییەک لە گرێ ناوەندییە پەیوەندیدارەکانی ناو تۆڕەکەدا هەیه؛ جارێکی تریش پارامێتەرەکانی پێکهاتەیی ئاستی ڕێککەوتنی چاوەڕواننەکراویان دەستنیشان کردووە کە ڕەنگە پەیوەندییەکانی ناو دوو تۆڕەکە بەپێی بنەما فیزیاییە هاوشێوەکان پەرەبسنێت ئەمە سەرەڕای جیاوازییەکی سەرنجڕاکێش و ئاشکرای نێوان هێزە فیزیاییەکانی ڕێکخستنی گەلەئەستێرەکان و دەمارەکاندا هەیه...
لە ئەنجامدا ئەمە وادەکات هاندەرەکانی ئەم توێژینەوەیە توێژەران هان بدەن بیر لەوە بکەنەوە کە تەکنیکی نوێی و کاریگەرەکانی شیکاری لە هەردوو بواری گەردوونناسی و نەشتەرگەری دەماردا بکەن. ئەمەش تێگەیشتنمان باشتر دەکەن لە داینامیکی ڕێڕەوکراو کە بنەمای پەرەسەندنی کاتی ئەم دوو سیستەمەن.
بابەتی هاوشێوە
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield