زیندەڕۆشنایی
بڵاوکردنەوە:
موحەممەد فەرهاد عەبدولقادر
نووسەر:
NOAA/ Ocean Exploration
بینراو:
298
بەش:
زانست
زیندەڕۆشنایی، یان توانای زیندەوەرێک بۆ درووستکردنی ڕووناکی، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین دیاردەکانی سرووشت، وا دەردەکەوێت کە زیاتر لە زانستی خەیاڵی وەرگیرابێت وەک لە زانست و مێژووی سروشتی. ئەگەرچی دەگمەنترە لەسەر وشکانی، بەڵام زیندە ڕۆشنایی باوە لەناو زەریادا، لانیکەم لە ناوچەی دەریاییدا، لەو شوێنەی کە لە سەدا ۸٠ی گیانەوەران تێیدا دەژین لەنێوان قووڵایی ۲٠٠ و ۱٠٠٠ مەتر (٦٥٦ و ۳۲۸٠ پێ)، زیندەڕۆشنن. زیندەڕۆشنایی باوترینە لەنێو ماسییەکان، مەرەکەبڕێژەکان، هەروەها ئەو شتەی پێی دەڵێین گیانەوەرە هەڵواسراوە جەلاتینییەکان - بووکە دەریاییەکان، مژۆکدارەکان، بووکە دەریاییە شانەییەکان، هەروەها ئەو گیانەوەرانەی تر کە بەزۆری لە ئاو دروستبوون.
لە کاتێکدا کە بەشێوەیەکی ئاسایی شینە ڕەنگەکەی، چونکە ئەمە ئەو ڕووناکییەیە کە زۆرترین تێپەڕبوونی هەیە بەناو ئاودا، زیندە ڕۆشنایی بەنزیکەیی لە وەنەوشەییەوە دەست پێدەکات تا زەردی سەوزباو، (هەروەها زۆر بەڕێکەوت سوور). هەموو زیندەوەرە زیندەڕۆشنەکان کارلێکێکی نێوان ئەنزیمێک و کارلێکردوویەک بەکاردەهێنن تا ڕووناکییەک بەرهەم بهێنن، بەڵام جۆرە جیاوازەکان ماددەی کیمیایی جیاواز بەکاردەهێنن لە پڕۆسەکەدا، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە توانای درووستکردنی ڕووناکی لەوانەیە چەند جارێک بەسەربەخۆییانە پەرەی سەندبێت.
ژینگەکانی قووڵایی زەریا بەنزیکی تەواو تاریکن؛ بەڵام ڕووناکی هێشتا گرنگە لەم ژینگانەدا. کەواتە، زیندەڕۆشنایی لەوانەیە سوودێکی مانەوەیی ببەخشێت لە تاریکایی دەریای قووڵدا، کە یارمەتی زیدەوەران دەدات تا خواردن بدۆزنەوە، هاوکارییان دەکات لە پڕۆسە زاوزێیەکاندا، هەروەها میکانیزمەکانی بەرگری دابین دەکات. لە ڕاستیدا، هەرچەندە زۆر لە جۆرە دەریاییەکان دەتوانن ئەم "ڕووناکییە زیندەییە" بەرهەم بهێنن، زۆر شت دەربارەی زیندە ڕۆشنایی بە نادیاری دەمێنێتەوە. بۆ نموونە زاناکان هێشتا ماوە کە فێرببن بۆچی زیندەڕۆشنایی لە ستوونی ئاوی زەریادا باوە بەڵام لە سیستەمەکانی ئاوی سازگاردا یان لەسەر وشکانی باو نییە، یان تەنانەت کە چۆن زیندەڕۆشنایی پەرەی سەندووە.
بەشێکی کێشەکە ئەوەیە کە زیندەوەری زیندەڕۆشن زەحمەتە کە سەرنج بدرێت: داگیرساندنی ڕووناکییە درەوشاوەکانی دەتوانێت وا بکات کە گیانەوەرە جووڵاوەکان دووربکەونەوە یان بەهەمیشەیی ئەندامە بینینە هەستیارەکان بە ڕووناکی کوێر بکات. لەوەش زیاتر، زیندەوەرە ڕوون و زیندەوەرە حەشاردراوەکان لەوانەیە لە ڕاستیدا نەبیندرێن تەنانەت بە ڕووناکی تووندیش، هەروەها زۆر لە جۆرەکانی زیندەڕۆشنایی ناتوانرێ ببیندرێن لەژێر ڕووناکی بینراوی ئاساییدا. لەوەش زیاتر، کۆکردنەوەی نموونەی ئەم زیندەوەرانە بەشێوەیەکی بڕواپێنەکراوانە زەحمەتە.
کەواتە، زیندە ڕۆشنایی بابەتێکە کە پرسیاری زیاترە لە وەڵام.
سەرچاوە:
What is bioluminescence?: Ocean Exploration Facts: NOAA Office of Ocean Exploration and Research
بابەتی هاوشێوە
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield