گەردوونی بینراو چییە؟

بڵاوکردنەوە:

ناوەندی پەڕنووس

نووسەر:

سومەیە یوسف

بینراو:

233

بەش:

زانست

گەردوونی بینراو چییە؟ چەند گەورەیە؟

گەردوونی بینراو، ھەروەکوو لە ناوەکەی تێبینی دەکرێت ئەو گەردوونەیە کە دەتوانین بیبینین لە زەویەوە، ڕووناکییەکەی لە ناوەڕۆکی گەردوونی بینراوەوە کاتێکی ھەبووە بۆ گەیشتن بە ئامرازەکانمان لە زەوی.

با وای دابنێین کە گەردوون ھەمان شتە (وەکوویەکە) لە ھەموو ئاڕاستەکانەوە، دووری بۆ لێواری گەردوونی بینراو وەکوویەکە لە ھەموو ئاڕاستەکانەوە، بۆیە شێوەی گەردوونە بینراوەکەمان گۆییە لەگەڵ چاودێرێک لە چەقدا.

تەمەنی گەردوونی بینراو بەنزیکەیی ١٣.٨ ملیار ساڵە. ئەو ژمارەیەمان دەست کەوتووە لە دوو ڕێگەوە:
١. پێوانی ڕێژەی خێرایی گەردوون لە درێژبوونەوە و کارکردن بۆ دواوە.
٢. شیکردنەوەی تەمەنی کۆنترین دەستەی ئەستێرەکانەوە لە گەلەئەستێرەکەمان.

ڕووناکی بە نزیکەیی ١٣.٨ ملیار ساڵ گەشتی کردووە بۆ گەیشتن بە چاودێرەکە لە چەقی گەردوونی بینراوەوە.

بۆشایی بەردەوامە لە درێژبوونەوە لە کاتێکدا ڕووناکی نزیکەی ١٣.٨ ملیار ساڵ گەشتی کردووە، و ھەرێمی بۆشایی کە ئەو ڕووناکییەی لێ درووستبووە لە ئێستادا ٤٦.٥ ملیار ساڵ دوورە لە چاودێرەکەی چەقی گەردوونی بینراوەوە. لەبەرئەوە نیوەتیرەی گەردوونی بینراو ٤٦.٥ ملیار ساڵی ڕووناکییە و تیرەکەشی ٩٣ ملیار ساڵی ڕووناکییە.

چێوەی گەردوونە بینراوەکەمان پێی دەوترێ  ئاسۆی تەنۆلکەیی (Particle Horizon).

ئاسۆی تەنۆلکەیی (Particle Horizon) لەگەڵ ئاسۆی ڕووداوی گەردوونی (Cosmic Event Horizon) تێکەڵ مەکەن.

ئاسۆی ڕووداوی گەردوونی (Cosmic Event Horizon) ئەو ھەرێمەیە لە گەردوون کە ڕووناکی نێردراوی ئەمڕۆ پێمان ناگات ھیچ کات، لەبەرئەوەی درێژبوونەوەی بۆشایی خێراترە لە خێرایی ڕووناکی. 
ئاسۆی ڕووداوی گەردوونی نزیکەی ١٦ ملیار ساڵی ڕووناکی لێمانەوە دوورە.
 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield