کیمیای شیکاری و پێناسی زانا و یاساکان
بڵاوکردنەوە:
محمد احمد
نووسەر:
موحەممەد ئەحمەد
بینراو:
1151
بەش:
زانست
کیمیای شیکاری چییە؟
کیمیای شیکاری لقێکی کیمیایە کە گرنگی بە ناسینەوە و پێوانەکردن و شیکردنەوەی پێکهاتە کیمیاییەکان دەدات. بریتییە لە بەکارهێنانی کۆمەڵێک تەکنیکی شیکاری بەرفراوان، وەکو سپێکترۆسکۆپی (spectroscopy)، کرۆماتۆگرافی (chromatography) و سپێکترۆمێتری بارستەیی(mass spectrometry) ، بۆ لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی کیمیایی و تایبەتمەندییەکانی مادەکان. زۆرجار کیمیاکارانی شیکاری لە تاقیگە توێژینەوەکاندا کاردەکەن، لەوێدا لێهاتووییەکانیان بەکاردەهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی کیمیایی ماددە جۆراوجۆرەکان، لەوانە دەرمان و خۆراک و نمونەی ژینگەیی. هەروەها لەوانەیە لە پیشەسازیدا کاربکەن، کە شارەزاییەکانیان بۆ شیکردنەوەی کوالیتی و پاکی بەرهەمەکان بەکاربهێنن، یان لە تاقیگە پزیشکییە دادوەرییەکان، کە یارمەتیدەر دەبن بۆ دەستنیشانکردن و شیکردنەوەی بەڵگەی تاوانکاری.
ئەو زانایانەی پەرەیان بە کیمیای شیکاری داوە کێن؟
مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و زۆرێک لە زاناکان بەشدارییان لە گەشەکردنیدا کردووە. هەندێک کەسایەتی دیار لە مێژووی کیمیای شیکاریدا بریتین لە:
١. ڕۆبێرت بونسن "Robert Bunsen": بونسن کیمیازانێکی ئەڵمانی بووە و بە کارەکانی لە بواری کیمیای شیکاری و سپێکترۆسکۆپی "spectroscopy" ناسراوە. ئەو ئامێری سووتێنەری بنسنی پەرەپێدا، کە تا ئەمڕۆش لە تاقیگەکاندا بەکاردەهێنرێت.
٢. گوستاڤ کیرشۆف "Gustav Kirchhoff": کیرشۆف فیزیازان و کیمیازانێکی ئەڵمانی بووە و بە کارەکانی لەسەر شیکردنەوەی توخمە کیمیاییەکان بە بەکارهێنانی سپێکترۆسکۆپی ناسراوە. یاساکانی گەرمیداینامیک پەرەپێدا و بەشدارییەکی گرنگی لە لێکۆڵینەوەی کارەبا و موگناتیسیدا کرد.
٣. جەیمس کلارک ماکسوێڵ "James Clerk Maxwell": ماکسوێڵ فیزیازانێکی سکۆتلەندی بووە و بەشدارییەکی گرنگی لە لێکۆڵینەوەکانی کارۆموگناتیسیدا کردووە. ئەو هاوکێشانەی پەرەپێدا کە باس لە هەڵسوکەوتی کێڵگە کارۆموگناتیسییەکان دەکەن و بناغەی ئەندازیاری کارەبایی مۆدێرن و پەیوەندییە ڕادیۆییەکانی دانا.
٤. یۆنس جاکۆب بێرزێلیۆس "Jöns Jakob Berzelius": بێرزێلیۆس کیمیازانێکی سویدی بوو کە بەشدارییەکی گرنگی لە پەرەپێدانی ناونانی کیمیایی مۆدێرن و خشتەی خولییدا کردووە. هەروەها تەکنیکەکانی بۆ شیکاری پێکهاتە کیمیاییەکان پەرەپێدا و کارەکانی بناغەی کیمیای شیکاری مۆدێرنیان دانا.