مێژووی جامی جیھانیی فیفا

بڵاوکردنەوە:

شادی غەفوور

نووسەر:

شادی غفور

بینراو:

1001

بەش:

مێژوو

جامی جیھانیی فیفا گرنگترین ڕووداوی وەرزشییە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیھانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ئەم پاڵەوانیەتییە دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی ڕۆبێر جۆردانی فەڕەنسی، کە یەکەم سەرۆکی ڕێکخراوی فیفا بوو کە پێشنیاری ئەوەی کرد کە پاڵەوانیەتییەک بکرێتەوە کە پاڵەوانانی سەرجەم کیشوەرەکان لەخۆبگریت. دواتر لەلایەن جۆلیس ڕیمێتی فەڕەنسی بە تەواوی بڕیاردرا کە لە ساڵی ١٩٣٠ یەکەم پاڵەوانیەتیی بۆ وڵاتان ئەنجامبدرێت، لە ساڵی ١٩٣٠یەوە ھەر چوار ساڵێک بەڕێوەچووە، جگە لە ساڵەکانی ١٩٤٢، ١٩٤٦ ھەڵوەشایەوە بەھۆی جەنگی دووەمی جیھانەوە. لە ساڵی ١٩٩٨ ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەرزکرایەوە، کە لە ھەشت کۆمەڵەدا جێگردەکرێن بۆ ماوەی یەک مانگ لە یاریگاکانی وڵاتی خانەخوێ ڕکابەریی دەکەن لەپێناو بەدەستھێنانی ئەم نازناوە. ھەڵبژاردەکان لە ڕێگای سیستەمی پاڵاوتنەوە لە ماوەی سێ ساڵدا سەردەکەون بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانیی فیفا.

لە بیست خولی پێشووی ئەم پاڵەوانیەتییە، ھەشت ھەڵبژاردەی جیاواز نازناوی جامی جیھانیی فیفایان بردووەتەوە. تا ئێستا ئەم پاڵەوانیەتییە ٣٢ جار ئەنجام دراوە، دواین پاڵەوانیەتیش لە ڕووسیا بوو کە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو بە پاڵەوان.

 بڕیارە مۆندیالی ٢٠٢٢ لە وڵاتی عەرەبی (قەتەر) بەڕێوەبچێت و مۆندیالی قەتەر بەراورد بە مۆندیالەکانی ڕابردوو جیاوازتردەبێت، وە یەکێک لە گەورەترین گۆڕانکارییەکان ئەوەیە کە تەنھا ٢ مانگ دەخایەنێت، لە ڕۆژێکدا ٤ یاری ئەنجامدەدرێت. قەتەر وەک وڵاتێکی عەرەبی میوانداری دەکات کە ماوەی ٩١ ساڵە ھیچ وڵاتێکی عەرەبی نەیتوانیوە میوانداری بکات.

 

سەرچاوەکان:

https://en.m.wikipedia.org/wiki/History_of_the_FIFA_World_Cup

http://www.historyofkurd.com/2018/07/03/مێژوی-تۆپی-پێ%E2%80%8C-و-مۆندیال-بەگێڕانەوەی/

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield