ئەندامانی کارا و دیار لە ناوەندی پەڕنووس

بڵاوکردنەوە:

ناوەندی پەڕنووس

نووسەر:

زنار بابەکر

بینراو:

324

بەش:

پەڕنووس

ئەو ئەندامانەی کە لێرە ئاماژەی پێدەدرێت، دەکرێت ئەندامانی نوێنەری ناوەندی پەڕنووس بن لە خەمخۆری بۆ کارایی و ڕەچاوکردنی شێوازەکانی کارکردن؛ نموونەی چالاکییەکی بێهاوتا و خزمەتێکی پێشکەشکراوی ناوازەبن بە ئەندامانی ناوەندەکەمان بۆ سوودوەرگرتن و فێربوون؛ یان ئەوەتە هەر ئەندامێکبن کە بە شێوەیەک لە شێوەکان شوێنپەنجەی خۆیان بۆ هەمیشە بەسەر ناوەندی پەڕنووسەوە جێهێشتووە.

 

تێبینی: دەقی ئاشانکردنی هەر یەکێک لە ئەندامانی کە لەسەر ڕاناوی کەسی یەکەم دەدوێت، ئەوە بە دەستی خودی خۆیان نووسراوە و هەر بەو شێوەیەش پێشکەش دەکرێت.

 

 

پشتیوان ئەنوەر: یەکێک بوو لە ئەندامانی دامەزرێنەر لە ناوەندی پەڕنووس، کە، ئەوە هەر ئەوبوو پێشنیازی ناوی (پەڕنووس)ی کرد.

پەڕنووس؛ لە (پەڕ) و هەروەها ڕەگی کاری (نووسین) پێکهاتووە. لێرەدا، وشەی (پەڕ) بە واتای پەڕمووچ هاتووە. بۆیە، پەڕنووس دەبێت بە هەر کەسێک کە بە پەڕمووچ دەنووسێت؛ لەمەوە هەڵبژاردەی ئەو لۆگۆیە بۆ ناوەندی پەڕنووس ڕووندەبێتەوە.

 

 

زنار بابەکر

نووسەر، هەروەها وەرگێڕم لە زمانی ئینگلیزی. بابەتەکانم بواری هەمەجۆر دەگرێتەوە، بەڵام زیاتر لە بوارەکانی زانست و فەلسەفە دەنووسم. پێشووتر، لە چەند پێگەیەکی تر هاوشێوەی ناوەندی پەڕنووس کارم کردووە. ئامانجی سەرەکی من لە ناوەندی پەڕنووس بریتییە لە دەوڵەمەندکردنی هەر بەشێکی دیاریکراو بە نووسراوەکانی خۆم – لە هەر ڕوویەکەوە کە خۆم شارەزاییم تێدا هەبێت.

لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ـم و دانیشتووی شاری ڕانیەم. پیشەی من بریتییە لە فێرخواز لە بەشی پزیشکی ددان لە زانکۆی پزیشکی هەمەدان، ئێران. ئەوەی کە لەپاڵ پیشەی فێرخوازیی خۆمەوە لە ژیانم خۆم بۆ تەرخانکردووە، بریتییە لە فێربوون و کۆکردنەوەی زانستوزانیاری لە گشت بوارێکی ژیاندا لەڕێگەی نووسینەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، سوود لە وەرگێڕان لە زمانی ئینگلیزی دەبینم بۆ زیاتر لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هەر شتێکی دیاریکراو. ئەگەر هەر بابەتێکی نووسراو و وەرگێڕدراوم بە باش و شایستە زانی بۆ بڵاوکردنەوە لەدوای هەوڵەکانم بۆ فێربوون، ئەوە بەبێگومانەوە لەڕێگەی ناوەندی پەڕنووسەوە پێشکەشی دەکەم و بڵاوی دەکەمەوە. سەرەڕای ئەمانەش، زۆرجار یاداشت و هۆنراوە دەنووسم کە ئەگەر هەر تەنها تۆزێکیش بەشی وێژەیی لێرە پێ دەوڵەمەندتر بکەن، ئەوە من خۆم گەورەتر دەبم.

هەمیشە دەتوانن لەبارەی هەر نووسراوێکی بڵاوکراوەی من لە ناوەندی پەڕنووس، پەیوەندیم پێوە بکەن لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە – بۆ پرسیار، تێبینی، ڕەخنە و گفتۆگردن یان هەر شتێکی تر لەبارەی نووسینەکانمەوە.

ئەگەر خوازیارن سوود لە سەرجەم نووسراوێکی بڵاوکراوەی من ببینن و ئاسان بەردەستتان بکەوێت، ئەوە دەتوانن لەڕێگەی پەڕەی تایبەتی خۆمەوە بە ناوی (Zinar) بەدەستیان بهێنن.

[email protected]

+9647748133455 (وەتسئاپ، تەلەگرام و ڤایبەر)

 

 

سۆنیا مەحموود

جێبەجێکار و نووسەرم لە ناوەندی پەڕنووس لە بواری جۆراوجۆر، بەتایبەتیش بواری ڕامیاریی و یاسایی و مێژوویی. ناوەندی پەڕنووس یەکەمین ئەزموونی کارکردنم بووە، ھەرچەندە خولیای نووسین ھەمیشە لەگەڵمدا ژیاوە. بەڵام، پەڕنووس ھۆکار بوو بۆ دەرخستن و پەرەپێدانی خولیاکەم.

لەدایکبووی ساڵی (٢٠٠٢)م و خەڵکی شاری ڕانیەم. خوێندکارم لە بەشی یاسا، لە زانکۆی ڕاپەڕین. گەیشتنم بەو قۆناغی خوێندنە، و وەرگیرانم لە بەشی یاسا ئاوات و خۆزگەی منداڵیم بوو. بیرمە بە منداڵی چەندان جار بە پەنجە بچووکەکانم ساڵ بە ساڵ، قۆناغ بە قۆناغم ژماردووە، تا بزانم ڕێگاکەم زۆری ماوە. ھەرچەندە، ڕێگایەکی تاقەت پڕوکێن و بێزارکەربوو، وەلێ کۆتاییەکی خۆش و زێدە جوانی ھەبوو. ھاوکات لەگەڵ سەرقاڵبوونم بە پیشەی ڕۆژانەم کە خوێندنە، بەردەوام بەشێکی ڕۆژەکەم تەرخاندەکەم بۆ خوێندنەوە، و چەند کاژمێرێک و ھەندێ جاریش چەند ڕۆژێک بۆ ئامادەکردنی بابەت بۆ ناوەند و ڕاییکردنی ئەرکەکانم کە لەسەر شانمە لە ناوەند.

ھەر کاتێک خۆشەویستی و دڵسۆزی و کارامەیی تێکەڵ بە ڕۆح و دڵ و دەروونی تیم دەبن، ھەر کارێک ئەنجام بدەن بە باشترین بەڕێوەی دەبەن و باشترین دەرئەنجامی دەبێت. ئێمەش چەند گەنجێکین لەژێر چەتری ناوەندێک کۆبووینەتەوە و بە ھەموو تواناماناوە کار دەکەین، و بووین بە خێزانێک کە ھەمووان بە خۆشەویستی و دڵسۆزیەوە کاردەکەین. دڵخۆشم بە کارکردن لە پەڕنووس، و ھەمیشە خۆشەویستی و دڵسۆزی کارکردنم بۆی زیاد دەکات. چونکە، پەڕنووس پڕیەتی لە خۆشەویستی و یارمەتیدان و مرۆڤی جوان، پڕیەتی لە کەسانی ئەکادیمی و شارەزا کە ھەمیشە لێیانەوە فێربوومە و فێردەبم. بە جۆرێک زۆرکات گوتومە کە بەو ئەندازەیەی ناوەند سوودی ھەبووە بۆم، و  شتیان لێوە فێربووم من ھیچ سوودێکم بە پەڕنووس نەگەیاندووە. بەو ھیوایەم پەڕنووس ھەمیشە لە لوتکە بێت، بگات بەو ئاستەی کە دەستەی بەڕێوبەرایەتی و ئەندامەکانی لە پێناویدا کاردەکەن.

ھەروەھا، ھەر کەسێک کە ویستی سەبارەت بە بابەتە بڵاوکراوەکانم لە ناوەندی پەڕنووس بۆ ھەر گفتوگۆیەک یاخود ڕەخنەیەک دەتوانێت پەیوەندیم پێوە بکات، لەڕێگای ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە یاخود پەڕەی تایبەتم لە فەیسبووک.

ئیمەیڵ: [email protected]

فەیسبووک: Sonia M Hama.

 

 

ئاری ساڵح قادر

وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی لە بوارە جیاجیاکاندا، بە هەمان شێوە نووسەرم بە زمانی دایک. لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ـم و دەرچووی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی سەر بە زانکۆی ڕاپەڕین. جیا لە بواری پەروەردە و فێرکردن، خولیای فێربوون لە بواری زمانی دەکەم.

پێشووتر کاری وەرگێڕان و نووسینم کردووە بەڵام ئەزموونی کارکردنم نەکردبوو، و ئەم ئەزموونەم لە ڕێگەی ناوەندی پەڕنووسەوە بەدەست هێناوە کە سوپاسیان دەکەم منیان وەکوو ئەندام لەخۆگرت. تاکوو ئێستاش بەردەوامی بە کارەکەم دەدەم.

بۆ هەر ڕەخنە و پیشنیار یاخود گفتوگۆ و پەیوەندییەک، دەتوانن پەیوەندی بە هەژماری فەیسبووکمەوە بکەن: Ari Salih Qadir.

 

 

شادی غەفوور

نووسەر لە بواری هەمەجۆر، زیاتر لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و یاسایی، مێژووی، ئاشنایی بابەتی بڵاوکراوەم هەیە. پێشتر کاری نوسینم کردووە بەڵام لە ھیچ ناوەندێک ئەزموونی کارکردنم نەبووە وەک نووسەر، پەڕنووس یەکەمین ماڵپەڕە کە وەک نووسەر کاری تێدا دەکەم و خۆشحاڵم گەر توانیبێتم وەک نوسەرێکی باش شوێنی خۆم کردبێتەوە لە پەڕنووس.

لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣م  دانیشتووی شاری چەمچەماڵم. لە ئێستادا پیشەی من بریتییە لە فێرخواز لە بەشی یاسا لە زانکۆی ڕاپەڕین. جیا لەو بوارەی بۆی دەخوێنم حەز لە کاری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن دەکەم.

ئامانجی من لە نووسین زیاتر خزمەتکردنە بە خوێنەر و ڕوونکردنەوە و دەرخستنی ئەو بابەتانەیە کە تاوەکوو ئێستا وەک نووسەر لە ناوەندی پەڕنووس بڵاوم کردوونەتەوە. هەروەها، کارکردن و نووسین لای من هەمیشە بۆ خزمەتکردن بووە بە گەنجانی وڵاتەکەم و زیاتر هاندانیان بۆ نووسین و خوێندنەوە لە بوارە جیاجیاکاندا، سەڕەڕای ئەوەی من بە نووسین خۆم پەروەردە دەکەم، هەوڵدەدەم جیاواز ژیان ببینم. هیوادارم وەک نووسەرێک توانیبێتم کاری باش و جوان پێشکەشی خوێنەرانم بکەم.

ئەو بابەتانەی تاوەکوو ئێستا لە ناوەندی پەڕنووس بڵاوم کردوونەتەوە، پەیوەندی ئافرەت بە میراتەوە لەڕووی ئاینی ئیسلامەوە، دیمیتری موراتۆڤ، مێژووی جامی جیهانی فیفا، زیندانی نیوگەیت، کتێبخانەی شاهانەی ئاشور بانیپال، ڕێکخراوەی نەتەوەیەگرتووەکان، کتێبخانەی گەورەی  ئەسکەندەرییە، پیدۆفیلیا، جینۆساید، پەریی دەریاکان، دارکنێت، پاشای شەقام (خواناس)، سیستەمی فیدڕاڵی (فیدڕالیزم)، ئازادی ڕۆژنامەوانی لە کوردستان لە مەترسیدایە.

هەر کاتێک ویستان دەتوانن پەیووەندیم پێوەبکەن لە ڕێگەی ئیمێڵ یان فەیسبوک. دەربارەی بابەتە بڵاوکراوەکانم لە ناوەندی پەڕنووس بۆ پرسیار، تێبینی، ڕەخنە، پێشنیارێک یان هەر شتێکی تر پەیوەندیداربێت بە نووسینەکانمەوە خۆشحاڵ دەبم گەر بتوانم هاوکارتان بن.

[email protected]

Shady Ghafur

 

 

ئیسماعیل عەبدوڵڵا ئەحمەد

ئیسماعیل عەبدوڵڵا ئەحمەد، نووسەر و وەرگێڕی بابەت و راپۆرت لە پێگەکانی ناوەندی پەڕنووس. توێژەری سیاسی لە زانکۆی سەڵاحەددین، کۆلێژی زانستە سیاسییەکان - بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیبلۆماسی. لە چەندین ناوەند و ڕێکخراوی پەیوەست بە کاری میدیا و زانیاری، هەروەها پەرەپێدان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا کاردەکات.

هەژماری کەسی فەیسبووک: Ismail Abdullah

ئیمەیڵ: [email protected]

 

 

ئاریان ئومێد

لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٩م، دەرچووی بەشی مێژووی زانکۆی سلێمانیم.

زیاتر لە بابەتی پسپۆڕیەکەی خۆمدا کە مێژووە، دەنووسم. ئامانجم ئەوەیە لەڕێی نووسینەوە گۆشەیەک لە مێژووی جیهان بەگشتی و نەتەوەکەم بەتایبەتی، بە زمانی شیرینی کوردی بخەمە بەرچاوی هاوزمانانم.

پێش ئەوەی لە پەڕنووس بابەتەکانم بڵاوبکەمەوە لە چەند گروپ و پەیج و ماڵپەڕێکی دیکە بابەتم بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئەوە ماوەیەکی زۆرە بەشێکی سەرەکی بابەتەکانم لەم ماڵپەڕە جوان و دڵگیرەی پەڕنووس بڵاودەکەمەوە و خوا یاربێ بەردەوامیش دەبم.

 

 

ئاسودە سدیق

یەکێک بوو لە یەکەمین ئەو ئەندامانەی کە دەستی بە کاری هەڵەچنی کرد بۆ بابەتەکانمان. هەروەها، ئەوە هەر بەهۆی ئەوەوە بوو کە زۆرێکمان هەنگاوی گەورە و باشترمان نا لە بواری هەڵەچنی و هەڵەبڕی.

ئەندامانی ناوەندی پەڕنووس هەمیشە سوپاسگوزاری و پێزانین هەیە بۆ خاتوون (ئاسودە سدیق) و هەوڵەکانی لەگەڵ ئێمە.

 

 

ڕاستی عەبدوڵڵا ڕەزا

یەکێک لە ناوازەترین و لێهاتووترین نەخشاسازان کە تاکوو ئێستا لەگەڵماندا بەشداربووبێت بە ڕازاندنەوەی زۆرینەی بابەتەکان و هەروەها بەخشینی توانا و بەهرەکانی خۆی بە ئەندامانی ترمان.

 

 

ئەحمەد عەبدوڵڵا

نەخشەسازی بەتوانا بۆ دەستنیشانکردن و سازاندنی کڵێشە بێهاوتاکانمان بۆ هەر بەشێکی دەستنیشانکراو لەناو ماڵپەڕ.

 

 

ڕەزوان سەلمان

یەکەمین نەخشەسازی لۆگۆ و کەڤەری ناوەندی پەڕنووس، کە تاکوو ئێستاش هەروەکوو خۆی هێڵدراوەتەوە.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield