بەشە دەستنیشانکراوەکان بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکان

بڵاوکردنەوە:

ناوەندی پەڕنووس

نووسەر:

زنار بابەکر

بینراو:

211

بەش:

پەڕنووس

زانست: هەموو لقە جۆراوجۆرەکانی زانست دەگرێتەوە، وەک کیمیا، فیزیا، زیندەوەرزانی، جیۆلۆجی، شوێنەوارناسی، گەردوونناسی، دەروونناسی، هتد. هەر بابەتێک کە سەر بە هەر یەکێک لە لقە زانستییەکان بێت، ئەوە لەم بەشەدا بڵاودەکرێتەوە.

 

فەلسەفە: هەموو بوارەکان و هەروەها جۆر و شێوەی فەلسەفە جیاوازەکان دەگرێتەوە لە هەموو ڕووەکانی ژیانەوە. گرنگ نییە کە فەلسەفەکە هی کام فەیلەسوف، کام ژیر و دانا، کام زانا، کام سەدە و سەردەمە، کام خاک و نەتەوە، یاخود کام ئایین و ڕێبازەیە، ئەوەی کە فەلسەفە بێت لەم بەشەدا بڵاودەکرێتەوە – تەنانەت ئەو بابەتانەش کە ڕامانی خودیی تۆی نووسەرە لە بیرکردنەوەیەکی فەلسەفییەوە.

 

کۆمەڵایەتی: هەر بابەتێک دەگرێتەوە کە پەیوەستبێت بە ژیانی تاک و کۆمەڵگەوە، ئینجا لە هەر چین و ئاستێک یاخود هەر ڕوویەکی ژیانەوە.

 

تەندرووستی: بابەت لەسەر زانیاری گشتی تەندرووستی و هەروەها بە هەمان شێوە ئەو شێواز و ڕاییکارییانەش، کە، ڕێنماییمان پێدەدات لەسەر بەکارهێنان و سوودوەرگرتنی ئەو زانیارییانە لە ژیانی ڕۆژانەمان.

 

ڕامیاری: هەر بابەتێک دەگرێتەوە کە دەکرێت لێکۆڵینەوە، بیرۆکە و تێڕووانین، هەڵسەنگاندن، هەروەها پێشبینیبێت بۆ هەر باس و خواسێکی ڕامیاری خۆجێیی و جیهانی.

 

مێژوو: هەموو ئەو بابەتانە دەگرێتەوە کە باس و ڕوونکردنەوە یاخود گێڕانەوە لەسەر ڕووداو و بارودۆخە جۆربەجۆرەکانی ڕابردوو پێشکەش دەکەن.

 

وێژە: هەموو بابەتێکی وێژەیی و ئەدەبی بە هەموو شەقڵ و شێوەکانی دەگرێتەوە – چ پەخشان و چ هۆنراوە.

 

زمان: بەتایبەت بۆ ئەو بابەتە دەستنیشانکراوە کە لەبارەی زمانەوە دەدوێن، چ جا زمانی کوردی یاخود زمانەکانی تر.

 

ئاشنایی: هەر بابەتێک لەبارەی ناساندن و ئاشناکردنی هەر کەسایەتییەک یاخود لایەنێکی دیاریکراوبێت، ئەوە تێیدا بڵاودەکرێتەوە. کەسایەتییەکان دەکرێت زانا، دانا و فەیلەسوف، داهێنەر و دۆزەرەوە، هونەرمەند، نووسەر، وێنەکێش، شانۆکار، یاخود هەر شارەزاییەکی تر بێت، یان ئەوەتە دەکرێت لایەنێکبێت کە ئەو جۆرە کەسایەتییە هەمەجۆرانە لەخۆبگرێت.

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield