سێ ئامۆزایەکەی جەنگی یەکەمی جیهانی
بڵاوکردنەوە:
ئیسماعیل عەبدوڵڵا ئەحمەد
نووسەر:
ئیسماعیل عەبدوڵا ئەحمەد
بینراو:
524
بەش:
مێژوو
درەختی خێزانی شا جۆرجی پێنجەمی بەریتانیا، ئیمپراتۆر کایزەر ویلهێڵمی دووەمی ئەڵمانیا و ئیمپراتۆر تزار نیکۆلاسی دووەمی ڕووسیا
ئایا دەتزانی، کە هەر یەکێک لە پادشای بەریتانیا و ئیمپراتۆرەکانی ئەڵمانیا و ڕووسیا لە کاتی جەنگی یەکەمی جیهانیدا ئامۆزای یەکتری بوون؟
هەر یەکێک لە شا جۆرجی پێنجەمی بەریتانیا، ئیمپراتۆر کایزەر ویلهێڵمی دووەمی ئەڵمانیا و ئیمپراتۆر تزار نیکۆلاسی دووەمی ڕووسیا، کە لە لووتکەی هەڕەمی سیاسی دەوڵەت و ئیمپراتۆریەکانیان بوون لە کاتی جەنگی یەکەمی جیهانیدا ئامۆزای یەکتری بوون. دایکی ویلهێڵم، خوشکی باوکی جۆرج بوو؛ دایکی جۆرج و دایکی نیکۆڵاس، خوشکی بنەماڵەی شاهانەیی دانیمارک بوون. هەر سێکیان ئامۆزای پێنجەمی بنەماڵەکەیان بوون، کە نەوەی شا جۆرج دووەمی ئینگلتەرا بوون.
ماوەی فەرمانڕەوایی سێ ئامۆزایەکە:
شا جۆرجی پێنجەمی بەریتانیا ١٩١٠ - ١٩٣٦
ئیمپراتۆر کایزەر ویلهێڵمی دووەمی ئەڵمانیا ١٨٨٨ - ١٩١٨
ئیمپراتۆر تزار نیکۆلاسی دووەمی ڕووسیا ١٨٩٤- ١٩١٧
پەیوەندی خوێنی و خزمایەتی نێوان ئەم ئامۆزایانە ڕێگری نەکرد لە ڕوودانی جەنگێکی گەورەی جیهانی…
لە ئامادەکردنی
ئیسماعیل عەبدوڵا ئەحمەد، توێژەری سیاسی، زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر
بەرواری ئامادەکردن
٠٣/٠١/٢٠٢٣
بابەتی هاوشێوە
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield