دیمیتری مۆراتۆڤ

بڵاوکردنەوە:

شادی غەفوور

نووسەر:

شادی غفور

بینراو:

435

بەش:

ئاشنایی

ڕۆژنامەنووسی ڕووسی لە (٣٠/١٠/١٩٦١) لە شاری کیوبیشێفی ڕووسیا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٧'وە دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە. مۆراتۆڤ جگە لە کاری رۆژنامەوانی هاوکات نووسەر و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنیشە.

لە ساڵی ١٩٣٣'دا مۆراتۆڤ و نزیکەی پەنجا کەس لە هاوپیشەییەکانی ڕۆژنامەی (نۆڤایا گازێتا)یان دامەزراند، کە کاری لەسەر مژارە سیاسییەکانی نێو ڕووسیا دەکرد و بە یەکێک لە سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی دژی دەسەڵات ناسرابوو وە لایەنگری زۆری لەنێو نەیارەکانی حکومەت هەبوو.

لە ساڵی ٢٠١٠'وە، مۆراتۆڤ دەستی بە کاری بنکوڵکاری کردووە و لە چەندین دۆسیەی گەندەڵی سیاسی و هەروەها پاراستنی ئازادییەکانی ڕادەربڕین کاری کردووە و براوەی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بووە.

وەک وتمان مۆراتۆڤ لەگەڵ پەنجا کەس لە ھاوپیشەی ڕۆژنامەی نۆڤایا گازێتای دامەزراند، کە تەمەنی ڕۆژنامەی نۆڤایا گازێتا نزیکەی ٣٠ ساڵە و بە یەکێک لە رۆژنامە سەربەخۆکانی ڕووسیا دادەنرێت کە هێشتا ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت و بەڵگەی نھێنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جێباسەکانی ڕۆژ دەخاتەڕوو.

ئەم ڕۆژنامەیە ڕووبەڕووی ھەڕەشە بۆتەوە لەلایەن حکومەتی ڕوسیاوە لەبەر کاروچالاکیەکانیان لە کاتێکدا دیمیتری مۆراتۆڤ وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بووە کە (خەڵاتەکە بریتییە لە بڕوانامەیەک و مەدالیایەکی زێڕ و بڕێک پارە). ساڵی ٢٠٢١  خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەخشرا بە ڕۆژنامەنوسان (ماریا ڕیسای فلیپینی و دیمیتری مۆراتۆڤی ڕووسی) بۆ (تێکۆشانی بوێرانەیان بۆ ئازادی ڕادەربڕین) وەک ڕۆژنامەنووسێک کە ئەمە بۆ یەکەم جارە ڕۆژنامەنووس خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەربگرێت.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield