یەکەمین پارێزەری ئافرەت: خاتوون "ئامینە الرحال"

بڵاوکردنەوە:

شادی غەفوور

نووسەر:

شادی غفور

بینراو:

497

بەش:

ئاشنایی

یەکەمین پارێزەری ئافرەتە لە عێراق لە ٢٢ی نیسانی ١٩١٥ لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیری ئەو سەردەمە. دایکی بە ڕەچەڵەک تورکمان بووە و باوکی بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی ئەنبار بووە، ئەفسەر بووە لە سوپای عوسمانی و پۆستی قائیم مەقام و بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەربازی ھەبووە، خوشکی نوسەر "حسێن الرحال" و ئامۆزای ھونەرمەند "خالید الرحال"ی پەیکەرتاش بووە، ھەروەھا ھاوسەرەکەی پەروەردەکار و نوسەر "عەونی بەکرصدیق"ـە

ئامینە الرحال یەکێک بووە لە پێشەنگەکانی کاری خۆبەخشیی لە عێراقدا، وەک خوێندکارێک لە ماڵی مامۆستایان، وەک سەرۆکی شاندی ژنانی عێراق بۆ کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژھەڵات کە لە ساڵی ١٩٣٠ لە دیمەشق بەڕێوەچوو، بانگھێشتکرا. خاتوون ئامینە بەھۆی ئەوەی باوکی کەسێکی سیاسیی بوو و ڕۆچوبووە کاری سیاسییەوە، وەک خوێندکارێک لە ماڵی مامۆستایان، و حەزکردنی بۆ کاری دیموکراسی و گشتی، جیاوازبوو. بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی عێراق دژ بە ڤاشیزم و نازیزم و دواتر وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی ھەڵبژێردرا، بۆ ماوەی دوو ساڵ کاری یاسای کردوە و دواتر لە وەزارەتی پەروەردە وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی "کچانی ئەلعەمەڕە" لە بەرواری ٩/١/١٩٤٥ دامەزراوە. ئەوەی شایەنی باسە یەکەم ئافرەت بووە کاری شۆفێری کردووە، ئۆتۆمبێلی (بەیبی فۆڕد)ی لە بازارەکانی بەغداددا لێخوڕیوە و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا نازناوی (شۆفێری ئایدیاڵ)ی پێبەخشراوە. لەماوەی ژیانیدا ھەمیشە ھەوڵیداوە مافی ژنان و کچانی وڵاتەکەی بپارێزێت و کاری بۆ بەرەوپێشچوونی ئافرەت کردووە. لەساڵی ٢٠٠٢ کۆچیدواییکردووە و بۆ ھەمیشە ناوی وەک ئافرەتێکی بوێری عێراقی ئەمێنێتەوە.

 

سەرچاوە:

https://www.almadasupplements.com/view.php?cat=22341

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield