کورتە ژیاننامەی پێشەوامان محمد ﷺ

بڵاوکردنەوە:

ئیسرا دزەیی

نووسەر:

ئیسرا دزەیی

بینراو:

612

بەش:

ئاشنایی

بەناوی خودای مەزن

 

هاتنە سەر دونیای پەیامبەری مەزن

پێغەمبەری خوا – سڵاوی خوای لێبێت – بە بێ باوکی لە مەککە لەدایک بوو، ڕۆژی دووشەممەی ١٢ی ڕەبیعی یەکەم لە ساڵی فیل و لە بادیە گەورە بوو کاتێک (حەلیمە سەعدیەی)ی شیردەری بردی وە دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ باوەشی دایکی (ئامینەی کچی وەهاب)، کە لە تەمەنی ٥ ساڵیدا دایکیشی کۆچی دوایی کرد و پاشان لەژێر چاودێری باپیری (عەبدولموتەڵیب) ژیا و پاشان دوای کۆچی دوایی کردنی باپیری، بەرەو ماڵی مامی (ئەبو تاڵیب) کە ئەمیان بەخێوکردنی گرتە ئەستۆ – خوا لێیان ڕازی بێت.

 

کار و پیشەی پەیامبەرمان

پێغەمبەری خوا کاری شوانی کردووە، بۆ مەبەستی بازرگانی چوو بۆ شام لەگەڵ مامی، و پاشان چووەتە بارزگانی بۆ (خەدیجەی کچی خوەیلد) – خوا لێی ڕازی بێت – و دوای بیستنی ڕەوشتی چاکی پێغەمبەری خوا، هاوڕێیەکی نارد بۆ پێشکەشکردنی داوای هاوسەرگیری و پێغەمبەری خوا ڕازی بوو، چونکە خدیجە – خوا لێی ڕازی بێت – لە مەککە خاوەنی ڕەچەڵەک و شەرەفێکی بەرزبووە.

 

هاتنی سروش لە (غار حراء) و دابەزینی سورەتی (العلق)

کاتێک پێغەمبەری خوا – سڵاوی خوای لێبێت – چل ساڵی تەواو کرد، جوبریل و سروش (وحي) بۆ دابەزی و بەم شێوەیە موحەممەدی کوڕی عەبدوڵا بوو بە یەکێک لە پێغەمبەرانی خوا، یەکەم سورەت (العلق)یش بوو کە بە ئایەتەوە هاتە خوارەوە لەلایەن (سروش)ەوە بۆ پەیامبەر، کە لە ئەشکەوتی (غارە حرا) بوو و بە ترسەوە گەڕایەوە ماڵەوە بەهۆی هاتنی جوبریل بۆی و خەدیجەی هاوسەریشی کە (چاکەیەکی دیاریکراو بوو) و دڵنیای کردەوە کە ئەوە وەک دروست بوونی ئەو بوو تەنیا خێری بۆ دەهێنێت.

 

فەرمانیکردن بۆ ڕاگەیاندنی بانگەواز

دوای ئەوەی بۆ یەکەم جار (سروش) دابەزی، دەرکەوتنەکانی سروش بۆ ماوەیەکی کەم لە پێغەمبەرمان – سڵاوی خوای لێبێت – دەبڕێت، وە پێغەمبەری خوا لەمە خەمبار دەبێت، بەڵام دوای ئەمە دووبارە هاتنە خوارەوە و سورەتی (المدثر و المزمل) دابەزین و ئەمجارە فەرمان بە پێغەمبەر کرا کە بانگی ئیسلام بە خەڵک ببەستێت و بە کەسە نزیکەکانی دەست پێ بکات، بۆیە پێغەمبەری خوا دەستی کرد بە بانگکردنی خەڵکی ماڵەکەی، و نزیکترین و پاشان نزیکترین.

 

کێ و کێ بوون سەرەتا مسوڵمانی خۆیان ڕاگەیاند؟

خۆی بانگەوازەکە سەرەتا نهێنی بوو، ئەو نهێنیەش بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو، موسڵمانەکان لەو کاتەدا لە (دارولئەرقەم) کۆبوونەوە، (خەدیجەی کچی خوەیلد) یەکەم کەس بوو کە لە ئافرەتان بووە مسوڵمان، (ئەبووبەکری سدیق) یەکەم کەس بوو کە لە پیاوان بووە مسوڵمان، (عەلی کوڕی ئەبووتالیب)ی ئامۆزای، یەکەم کەس بوو کە لە مێرد منداڵان بووە مسوڵمان و (زەیدی کوڕی حارس) یەکەم کەس بوو کە لە کۆیلە دڵسۆزەکانی کە بووە مسوڵمان – خودا لێیات ڕازی بێت.

 

کۆچکردنی هاوەڵان بۆ حەبەشە

دوای ئەوەی زیانەکان و ئازارەکان لەسەر پێغەمبەری خوا (سڵاوی خوای لێبێت) و هاوەڵەکانی چڕبوونەوە، پێغەمبەری خوا فەرمانی بە هاوەڵانی دا کە کۆچ بکەن بۆ خاکی (حەبەشە)، لەوێ پاشایەکی دادپەروەر هەیە کە ستەم لە هیچ کەسێک ناکات و لەسەر ئایینی مەسیحیەت بوو، دوای ئەوەی موسڵمانان پەنایان بۆ برد و بە بانگەوازی ئیسلامی زانی و زانی کە ئایینێکە لەسەر عیسا – سڵاوی خوای لێبێت – قسەی چاک دەکات، بۆیە ڕێگەی بە مسوڵمانەکان و هاوەڵانی پەیامبەر دا کە لە زەویەکەی لەژێر دادپەروەری و ئاساییشی بژین.

 

ساڵی غەمبار

ئەمەش بۆیە (ساڵی غەمبار)ی پێی دەوترێت چونکە تیایدا مامی پێغەمبەری خوا (ئەبوو تالیب و خەدیجەی کچی خوەیلد) هاوسەری کۆچی دواییان کرد – خوای گەورە لێیان ڕازی بێت، – بەو پێیەش دژایەتی کافرانی قوڕەیش لە دژی موسڵمانان و پێغەمبەری خوا زیاتر بوو، بارەکە لەلایەن پێغەمبەری خواوە بەرتەسک بۆوە، دانایی خوای گەورە خوازیاری ئاسان کردن و ڕێگە خۆشکردنی پێغەمبەری خوا – سڵاوی خوای لێبێت – بوو، بۆیە گەشتی (ئیسرا و میعراج ڕوویدا).

 

الإسراء و المعراج

لێرەدا جوبریل هاتە خوارەوە بۆ لای پێغەمبەری خوا – سڵاوی خوای لێبێت – و هەڵیگرت بەسەر (دابە)یەک بەناوی (ئەلبوراق) و (لەمزگەوتی حەرام) بەرەو (مزگەوتی ئەقسا)ی برد، کەئەمەش گەشتی (ئیسرایە).

 ئینجا لە مزگەوتی ئەقساوە بەرەو حەوت چینی ئاسمان بەرز بووەوە و ئەمەش گەشتی (میعراجە)، لە هەردوو گەشتی ئایەتەکانی خودای مەزنی بینی کە خەمباری پێغەمبەری خوای کەمکردەوە.

 

کۆچکردن بۆ مەدینە

خودای گەورە فەرمانی بەپێغەمبەری خوا کرد کە کۆچ بکات بۆ مەدینە، دوای ئەوەی ستەمکاری لە مەککە زیاد بوو، تا کافرانی قوڕەیش کۆبوونەوە و پیلانیان داڕشت بۆ کوشتنی پێغەمبەری خوا، پێغەمبەری خوا و ئەبووبەکری سدیق ئامادە بوون بۆ کۆچکردن بۆ مەدینە و جگە لەم ئامادەکارییانەش کە:

پێغەمبەری خوا ڕێگە نیشاندەرێکی گرت بۆ ئەوەی ڕێگا شاراوەکانی بەرەو مەدینە نیشان بدات.

پێغەمبەری خوا (عەمری کوڕی فەهیرەی) گرت بۆ سڕینەوەی شوێنپێی پیرۆزی ئەم و ئەبووبەکری سدیق.

ئەبووبەکری سدیق عەبدوڵای کوڕی خۆی دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی هەواڵی خەڵکی مەککە بگوازێتەوە بۆیان و ئەسمای کچیشی بۆ ئەوەی خواردنیان بۆ بهێنێت.

 

وە کاتێک پێغەمبەری خوا – سڵاوی خوای لێبێت – گەیشتە مەدینە، ژمارەیەک کاری ئەنجامدا، کە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:

دروستکردنی مزگەوتی پێغەمبەر، برایەتی نێوان کۆچبەران و ئەنسار، نووسینی بەڵگەنامەیەک کە پەیوەندی نێوان دانیشتوانی موسڵمان و جولەکەکانی مەدینە ڕێک بخەن، دروستکردنی بازاڕێکی ئیسلامی لەسەر بنەمای ڕەوشتی ئیسلامی.

 

جەنگەکانی پێغەمبەر

پەیامبەرمان لەپێناو مانەوەی ئایینی و پاراستنی خەڵکانێک لەدەست زۆرداری چەندەها جەنگ (غزوة)ی دەکرد لەگەڵ هاوەڵەکانی بەرامبەر مەککەییەکان و خێڵەکانی تر لەوانیش (بەدر، ئوحد، ئەلئەبوا، ئەلتائیف، خەندەق، ئەلعەشیرە، بەنی سەلیم و هتد...).

 

ماڵئاوایی کۆچکردنی یەکجاری پەیامبەری ئیسلام

کاتێک نەخۆشی پێغەمبەر – سڵاوی خوای لێبێت – دەستی پێکرد، کە سەرئێشەیەکی توندی لەسەری هەبوو لە کاتی گەڕانەوەی لە پرسەی بەقیع، تەنانەت چاوبەستی لەسەر سەری پیرۆزی دانا لەتاو چڕی ئازارەکەی، کاتێک ئازارەکە توندتر بوو، داوای مۆڵەتی لە هاوسەرەکانی کرد بۆ ئەوەی ماوەی نەخۆشییەکەی لە ماڵی عائیشەی خێزانی – خوا لێی ڕازی بێت – بەسەرببات، بۆیە (فەزڵی کوڕی عەباس و عەلی کوڕی ئەبووتالیب) ئەویان برد بۆ لای عائیشەی خێزانی.

 

کۆچی دوایی پێغەمبەر لە ڕۆژی دووشەممەدا بوو، کە لە تەنیشت عائیشە بوو – خوا لێی ڕازی بێت، – وە ماڵئاواییشی هەر لە ماڵەکەیدا بوو، کاتێک مەستی مردن لەسەری توندتر بوو، دانی بەوەدا نا کە مردن مەستی هەیە، بۆیە پەنجەی بەرزکردەوە و نیگای بۆ سەرەوەی دەستنیشان کرد و کە عائیشە لێی بیست و گوێی لێگرت و کاتێک گوتی:

(اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي وارْحَمْنِي وأَلْحِقْنِي بالرَّفِيقِ)

واتە: (خوایە لێم ببوورە و بەزەییم پێبکە و بە هاوڕێیانم ببەستەوە و بەدوایانم بگەیەنە). پەیامبەر ئەمەی سێ جار دووبارە کردەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە لای خودا.

ئیتر پێغەمبەر – سڵاوی خوای لێبێت – لە ڕۆژی دوو شەممەی دوازدەی (ڕەبیعی یەکەم)، کۆچی دوایی کرد، لە ساڵی یازدەیەمی کۆچی، لە ٦٣٣ی هەتاویدا، کە تەمەنی شەست و سێ ساڵ بوو.

 

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield