کۆمەڵێک قسە بۆ ژیانت

بڵاوکردنەوە:

بینەر موحەممەد ڕەسووڵ

نووسەر:

بینەر موحەممەد ڕەسووڵ

بینراو:

406

بەش:

ئاشنایی

کتێبێک لەژێرناونیشانی "کۆمەڵێک قسە بۆژیانت" ، ناوەڕۆکی ئەم کتێبە کۆمەڵێک بابەتی پەروەردەیی و گەشەپێدان لەخۆدەگرێت. سەرچاوەی ئەم نوسینانە لەهەندێک ڕووداو و ئەزموونی ژیانم وەرمگرتوون، هەندێک کات کەناخۆش بووە و کۆمەڵێک ڕووداوم بەسەرهاتووە وانەم لێوەرگرتوون و ئازاری ئەو وانانەم کردووە بەنوسین، هیوادارم سوودی هەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە خوێنەری دەبن، سودێکی زۆرباشی لێوەردەگرن، کۆمەڵێک قسە هەیە بۆتۆ کەدەکرێت کەس بۆتی نەکات لەمنەوە بیبیستە، بێدەنگیت نایابە و مانادارە ، چێژی لێ ببینە, دڵت کێی ویست ئەوە هەڵبژێرە و گوێ مەدە قسەی ئەوانی تر،  باوەڕ بنچینەی ژیانە و ئەم درەختە زیاتر ئاو بدە، ئەرێنی بە و وجوودی هێزەکەت زیاتر بچەسپێنە، هەندێک جار داببڕێ و دوربکەرەوە و تێڕامان دروستبکە، هاوسەنگی دڵ و مێشکت ڕابگرە و هیچیان فەرامۆش مەکە، وەفا و متمانە زۆر گرینگە و بیپارێزە، بیرت نەچێت خودا هەمیشە لەگەڵتە و یاوەرتە. هەمیشە نرخی خۆت بزانە تۆ زۆر بەنرخیت، هێزی عەقڵ تایبەتە و خودا بەهەموو کەسی نابەخشێ، بۆچی باش نیت؟ هەمیشە باش بە،  لە هەنگاوەکانت پەلەمەکە و بەهێواشی قۆناغەکانی ژیان ببڕە و چێژی لێ ببینە. باشتر قسەکان ببیستە و مەیانبڕە. بیرت مەزنە و باوەڕ بەخۆبوونت تایبەتە، ژیانێک کە بەرزی و نزمی تێدایە و باوەڕت بەخودا بێت... چونکە ئازادی لەبەندەیی ئەودایە و لەتاریکیەوە دەرت دەهێنێت بەرەو ڕووناکی و دڵنیاشبە قوربانی نەدەیت بەدەستی ناهێنیت.

لەپەیوەندیەکان شکست دێنیت. بەڵام ئەو کاتە قورسانە بەهێزترت دەکەن، بێ ئومێدبوون کاتییە لەڕۆژە خراپەکان و ڕۆژە باشەکان دروستدەکەن ، ترست نەبێت لێیان و تا پێت دەکرێت میهرەبان بە و ببەخشە. ژیان کاتییە جوانتر ڕەنگدەرەوە و حەسوودی لەهیچدا مەنوێنە، ڕۆحت ڕەنگدانەوەتە و هەڵەکردنیش لەگەڵی ئەزموونە، چونکە ئەمانە تێدەپەڕن و دەچیتە جیهانێکی تر ، لەبیرت دەکەن وەک ئەوەی بونت نەبوبێت،  ژیان جوانە و بژی چونکە جوانترین شتەکانیش کۆتاییان هەیە!

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield