جولیا تۆفانا

بڵاوکردنەوە:

ئاری ساڵح قادر

نووسەر:

ئاری ساڵح

بینراو:

362

بەش:

ئاشنایی

جولیا تۆفانا (هەروەها بە Toffana, Tophana ش دەنووسرێت؛ لە تەمموزی ١٦٥٩ لە ڕۆما کۆچی دوایی کردووە) ژەهرــ فرۆش و بەرهەمهێنێکی پیشەیی ئیتاڵی بوو. ئەو بەناوبانگ بوو بە فرۆشتنی ژەهر بەو ژنانەی دەیانویست مێردە توندوتیژەکانیان بکوژن. 
ئەو داهێنەری ژەهری بەناوبانگی ئاوی تۆفانا بووە، زانیارییەکان سەبارەت بە پاشخانەکەی تۆفانا کەمن.
لە ساڵی ١٦٢٠ لە شاری پالێرمۆ لەدایکبووە و لەوانەیە کچی تۆفانیا دی ئادامۆ بووبێت کە لە ١٢ی تەمموزی ١٦٣٣ لە پالێرمۆ لە سێدارە دراوە و تۆمەتبارە بە کوشتنی فرانسیسی هاوسەری. 
تۆفانا بە کەسێکی جوان وەسف دەکرا، کاتێکی زۆری لەگەڵ دەرمانسازەکاندا بەسەر دەبرد، کاتێک دەرمانسازان دەرمانەکانیان دروست دەکرد ئەو ئامادە دەبوو، لە کۆتاییدا ژەهری خۆی بەناوی ئاوی تۆفانا پەرەپێدا. بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کە دایکی تۆفانیا دی ئادامۆ بووبێت، کە ژەهرەکەی دروستکردبێت و دواتر ڕێچکەکەی بۆ کچەکەی گواستەوە. کچەکەی دەستی کرد بە فرۆشتنی ئەم ژەهرە بەو ژنانەی کە دەیانویست لە مێردە توندوتیژەکان ڕزگاریان بێت. کچەکەی بە ناوی جیرۆلاما سپێراش لەم کارەدا چالاک بوو. لە کۆتاییدا کارەکەی گواستەوە بۆ ناپۆلی و ڕۆما. جولیا هاوسۆز بوو بۆ ئەو ژنانەی کە پێگەیان نزم بوو و زۆربەی کات ژەهرەکەی بەو ژنانە دەفرۆشت کە لە ژیانی هاوسەرگیری ناتەندروست و مەترسیداردا گیریان خواردبوو. وەک هاوڕێی ئافرەتی کێشەدار ناسرا و ڕەوانەکراوی زۆری بۆ هات لە لایەن کڕیارانیەوە.
لە کۆتاییدا لە ڕۆما لە سێدارە درا، لەگەڵ کچەکەی (جیرۆلاما سپێرا، ناسراو بە "ئەسترۆلۆگا دێلا لونگارا") و سێ یارمەتیدەرەکەی، لە تەمموزی ١٦٥٩.

زۆرترین بینراو

developed by Scorpion shield