یارییەک دەبێتە بەڵگەی بێتاوانی
بڵاوکردنەوە:
کەوسەر شاخەوان عبداللە
نووسەر:
کەوسەر شاخەوان
بینراو:
417
بەش:
کۆمەڵایەتی
ڕەنگە ناونیشانی بابەتەکە سەیر بێت، بەڵام ئەمە چیرۆکی ڕاستی دۆسیەکەی خوان کەتەلانە، کە بە تاوانی کوشتنی کوڕێکی هەرزەکار دەستگیر کرابوو. ئەو گەنجە بە ڕەگەز ئەمریکییەی ڕۆژێک پۆلیس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیری دەکەن و ئەویش دەڵێت ئەم تاوانەی ئەنجام نەداوە. لە کاتی ڕوودانی تاوانەکەشدا لەگەڵ کچەکەیدا لە یاریگا بوون، لە سەیرکردنی یاری بەیسبۆڵ. بەڵام، پۆلیسەکان گرنگی بە قسەکانی نادەن و بۆ ماوەی ٦ مانگ دەستبەسەری دەکەن، بۆ لێکۆڵینەوە. لێرەدا هیچ هیوایەک بۆ ڕزگاربوونی لەم تۆمەتە نامێنێتەوە، بە کاتێکی سەخت تێدەپەڕێ و هەموو بەڵگەکانیش دژی ئەون. لە کاتی یەکێک لە سەردانیەکانیدا، پارێزەرەکەی بەناوی (تۆد میلنک) ئەوەی بیردێتەوە کە لەو ڕۆژەی یارییەکە ئەنجام دراوە کامێراکان دیمەنەکەیان تۆمار کردووە، ئەمەش لە درامایەک بەدی دەکات کە بەشێک لە دیمەنی یارییەکەی تێدایە، بۆیە پارێزەرەکەی زیرەکانە دەگەڕێت بەدوای خاوەنی تۆمارکەری دیمەنەکان، و بۆی دەردەکەوێت کەوا کۆمپانیای (HBO) تۆماریان کردووە، کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی درامایە، وە دیمەنی یاری یاریگاکەیان تۆمار کردووە لەپێناو دەرهێنانی درامایەکی کۆمیدی. بۆیە پارێزەرەکە داوا دەکات تەماشای سەرجەم دیمەنەکانی ئەو ڕۆژەی یاریگاکە بکات، ئەمەش کارێکی قورس و مەحاڵە لەپێناو بریگرتەکەی و سەلماندنی بێتاوانی ئەودا. لە کاتێکدا ئەو ڕۆژە نزیکەی ٥٦ هەزار هاندەر لەو یاریگایە بوون، بەڵام بە دڵسۆزانە و بێ گوێدانە ماندوویی پارێزەرەکە ٢٠ کاتژمێر سەیری سەرجەم دیمەنە تۆمارکراوەکان دەکات. تا لە یەکێک لە دیمەنەکان وێنەی بریگرتەکەی و کچەکەی دەبینێ و لە کاتێکدا تەنها نیو چرکەیە و بەخێرای وێنەی دەگرێت، ئەمەش دەبێتە بەڵگە بۆ سەلماندنی بێتاوانی خوان و ڕزگاربوونی لە سزای لەسێدارەدان. بۆیە دادگا بڕیاری بێتاوانی دەردەکات و پۆلیس دووبارە لە سەرەتاوە دەستدەکات بە لێکۆڵینەوە، و بکوژی ڕاستەقینەش دەستگیر دەکرێت، کە ناوی ڕائول ڕبیڵدۆیە وە دان بە تاوانەکەیدا دەنێت. تەنها، هێندەش نا بەهۆی زیرەکی پارێزەرەکەی جگە لە بێتاوانی خوان کەتەلان کە پێشتر هەژار دەبێت ژیانی دەگۆڕێت، وە ئەو ئاواتی خوێندن بوو، بەڵام بەهۆی لایەنی دارایی نەیدەتوانی. پاشان، سکاڵا دژی پۆلیس تۆماردەکەن و بەهۆی ئەو ماوەیەی بە بێتاوانی لە زیندان بووە، بڕی ٣٠٠ هەزار دۆلار وەک قەرەبوو وەردەگرێت. دواتر، دەچێتە زانکۆ و بەشی کارگێڕی کار دەخوێنێت، بۆیە لێرەدا هەم زیرەکی و دڵسۆزی پارێزەر و گرنگی ئەو پیشەیە دەردەکەوێت، هەم ئەوەی خراپترین و ناخۆشترین ساتەکانی ژیان دەگونجێ پاشان خێر و حیکمەتی گەورەی تیابن.
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield